موزیكی هاوچەرخی کوردی
د. ئامانج غازی/ هونەرمەند و ڕەخنەگری مۆسیقا/ هەولێر
موزیکی کوردی، وەک هونەری موزیکی ئەو گەلانەی دراوسێی کوردستان و خەڵکی دیکەن، مۆركی تایبەتی خۆی هەیە. جگە لەوەش گەڕانی بەردەوام یارمەتی پڕۆسەی بە ئامانجی دووبارە ئاوێته كردنی كهلهپووری موزیکی بە هەموو نموونه هونەرییەکانیەوە دەدات. بۆیه دیراسهكردنی موزیكی كوردی، به تایبهت كهلە پووره گۆرانییه دەوڵهمهندهكهی به میلۆدییه ڕیتم جیاوازهكان، ئاسۆیهكی ڕوونمان بۆ دیاری دهكهن بۆ گهیشتن به شوناسی هونهریی ئهو میلۆدییانه بۆ ئهوهی دواتر خستنهكاری هونهرییان بۆ ئهنجام بدرێ، كه تیایدا ئهزموونی نوێخوازی و نوێكاری مانای گهورهی خۆی ههبێ، چونكه ئامانج له توێژینهوه لهكهلهپووری گۆرانی تیشك خستنهسهریهتی له ههموو ڕوویهكهوه، بۆ ئهوهی پڕۆسهی گهڕانی بهردهوام به دوای داهێناندا له كردهی خستنەکاری كهلهپووری گۆرانی، له موزیكی هاوچهرخی كوردیدا به باشترین شێوه بێته دی.
چەندین پێشهات، لەژیانی کۆمەڵایەتی کورددا ڕوویانداوە. کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیان و ژیاری نەوەکانی هەبووە؛ بەجۆرێک کە بووە هۆی ڕوودانی گۆڕانکارییەکی دیاریکراو لەژێرخانی دەنگیی و موزیکەکانیاندا
پێش ئەوەی بچینە نێو پێناسەی موزیکی هاوچەرخی کوردی پێویستە لە ڕێگەی: ١- پەیوەندیی سیما دیارەکانی موزیکی کوردی بەتێکڕای کلتووری کوردی. ٢- پەیوەندی موزیکی کوردی لەگەڵ موزیکی گەلان و نه ته وەکانی دیکەدا. ٣- پێشکەوتن وئەگەرەکانی پێشهاتە موزیکیی و کەلتوورییەکانی کوردی. دیاریبکەین!!! بە دڵنیاییەوە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین پێشهات، لەژیانی کۆمەڵایەتی کورددا ڕوویانداوە. کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیان و ژیاری نەوەکانی هەبووە؛ بەجۆرێک کە بووە هۆی ڕوودانی گۆڕانکارییەکی دیاریکراو لەژێرخانی دەنگیی و موزیکەکانیاندا، ئەو ڕادەیە کەمە لەگۆڕانکارییەکان ئێستا نیشانەکانی دەبینرێن و لەگەڵئەوەشدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە، کورد پاراستنی تایبەتمەندیی کەلتووری خۆی بە پارێزراوی هێشتۆتەوە. ئەمەش هۆکارێکی گرنگە، بۆ ئەوەی موزیکی کوردی بە پاراستنی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی خۆی بمێنێتەوە. کە زمانی ئامێرەکانی موزیکیی دەبێت لە ڕێگەی سرووشگیری فۆلکلۆری کوردییەوە ڕۆحی موزیکی کوردی دەرببڕێت، بۆ پەرەپێدانی موزیکی هاوچەرخی کوردی،وەک وەرگرتنی سرووشگیری لە نموونەی نمایشکارانی کلاسیکی کورد،(گۆرانیبێژان وپێڕفۆڕمەنسەکانی فۆڕمی لیریکی کوردی).
زمان نوێنەرایەتی گرنگترین توخم لەپێکهاتەی ڕیتمی کۆمەڵایەتیدا دەکات
لەوانە هەندێ لە فۆڕمەکان کەسروشتێکی داستانییان هەبووە وەک داستانە باوەکانی(لاوک)، هەروەها فۆڕمەکانی تر، لەوانە (حەیران وئەڵاوەیسی و قەتار و ئای ئای و سەفەر و خورشید) ی وئەوانی تر. هەموو کلتوورێک ڕیتمێکی سروشتی هەیە، کە پەیوەستەبەو گۆڕانکارییە وەرزییانەی لە ژینگەدا ڕوودەدەن، هەروەها لە هەمانکاتیشدا ڕیتمێکی کۆمەڵایەتیشی هەیە، کەکاریگەریی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی لە سەرە،واتە ئەو بزووتنەوانەی کە لە پێکهاتەکاندا ڕوودەدەن: ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی و زمانی(بەتایبەت)؛چونکە زمان نوێنەرایەتی گرنگترین توخم لەپێکهاتەی ڕیتمی کۆمەڵایەتیدا دەکات، لەڕوویپەیوەندییەکی نزیکەوە لەگەڵ چەمکی موزیکیی بۆبنیادی ڕیتم، چونکە بە دەنگە پاکەکانی ناو پێکهاتەی موزیک و لەو هەستەدا بەستراوەتەوە و بەرجەستەدەبێت، کە لە هاوئاهەنگی و یەکدەنگی توخمە دەنگی و بینراوەکانەوە، بۆ دروستکردنی بەرهەمێکی هونەریسەرچاوە دەگرێت.
ئامێرەکانی موزیکی نەریتی کوردی ئاوێتە بە ئامێرە موزیکیییە مۆدێرنەکان دەبن وئەوانەش لە سەرشێوەی ئۆرکێسترای بچووکدا دەردەکەون
بۆیە بەم پێودانگە هونەریی و سروشتییەی کە گۆرانیی کەلەپووری کوردی خاوەنییەتی،وەکو بنیادێکی موزیکی ڕەسەنی کوردیی سەیردەکرێت و وەک پێناسەیەکی ڕێکاریی توێژینەوە موزیکی هاوچەرخی کوردی: هەموو ئەو بەها هونەرییانەی کە گروپەموزیکییەکانی هاوچەرخ هەیانە، کە مامەڵە لەگەل موزیکی نەریتی دەکەن و بەکاریدەهێنن و سروشیان لێ وەردەگرن، دواتر خستنەکاری موزیکییان لەنێوگروپە موزیکییەهاوچەرخەکاندا بۆ دەکرێت، کە تیایدا ئامێرەکانی موزیکی نەریتی کوردی ئاوێتە بە ئامێرە موزیکیییە مۆدێرنەکان دەبن وئەوانەش لە سەرشێوەی ئۆرکێسترای بچووکدا دەردەکەون کە ئامێرەکان بە یەکەوە یاخود گروپ گروپ ڕۆڵی دەربڕینی موزیکیی دەبینن و مۆرکی هاوچەرخێتی موزیکی کوردی دەبەخشن و دەنوێنن،. لەو بارەیەوە نابێت ڕۆڵی ئایینەکان و سرووت وسروودەکانی یاوەریکردنی موزیك و گۆرانیی فهرامۆشبكهین، چونکە هەموو پەرستن و پاڕانەوەیەک بۆ ئەو خودایەمەزنە بە ئامێرهكانی موزیكهوه، یان بە گۆرانی چڕینهوهلەلایەن تاكی کوردەوە یان بە کۆمەڵەوە، به جۆش و خرۆش و گهورهییهوه ئهنجامدراوه.