فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بۆ سەیداوە

بۆ سەیداوە
عەبدولباست فەرهادی/ دادوەری خانەنشین/ هەولێر
سوپاس بۆ سید عبدالقادر عەزیزی بابی شێخ مەجید و شێخ عەزیزو شێخ مزەفەرو ئەوانی دی
کەلەیەکەمەکان بو لەناو جەرگەی تۆ خانو وماڵی دورست کردو بنیادینا
من لەناسکترین کاتی ژیانم لەوگەڕەکە ئەفسوناویە ژیام
لەوێ چاکەو خراپەم لێک جیاکردەوە بومە حەوت ساڵ و لەوێ فێری ئەلف و بئ بوم
چوینە وێ بەکرێچیاتی لەماڵی مام سەید نوری ئەوشێخەی چەھرەێکی پڕلەنورو دوچاوی شینی جوان و دڵێکی پڕمیھرەبانی وکەسێکی نورانی
ھەرلەوێ بوینە خاوەن خانوێکی بچکۆڵانەی خۆمان
کە دایکم تامرد دەیگوت ھێندەی کەرپوچ بکێشم بۆی کەوڵی پشتم چو
لەوێش بۆ یەکەمجار تەزوی کارەبامان بۆ ھات وەک زۆربەی ماڵەکان
کارەباش تەنیا بۆ پێکردنی گلۆپە شێستیە رەنگ زەردەکان بو لەجیاتی فانۆس و لەمپا
لەوێ لەسەیداوە
ھەستم بە جیاوازی چینایەتی دەکردو نەشمدەزانی ناوی چیە
کاتێ ئێمە لەخانوی کەرپوچ و بوینە چینی ناوەند لەنێوان دانیشتوی قەسران و خانوە قوڕە بە خشت دورستکراوو سەر بەکاریتە و حەسیر گیراوەکان
ەسەیداوە
ھەستم بە جیاوازی چینایەتی دەکرد
لەوێ دەمبینی ڕەشۆی حەسار نشینی دایک کوژراوی بە غەدربەناوی شەڕەف پارێزی و باوک ھەڵاتوی بوبە ئەشقیا
لەگەڵ سپێدەو تاریک و ڕۆنی بەیانیان بەزستانان سێنیە قورسەکەی دەبا ھەڵگری و بچێ بۆ کێک فرۆشتن و لەھاوینانیش ترمزێکی لە کارگەی شیرین و فەرھاد بخواستباوە دوای پێشکەشکردنی کەفیل ودەستەبەریەک نەوەک بەریداتەوەو مەمەکەی بشکێ
لەناو ترمزەکەشی جیاوازی چینایەتی ھەر ھەبو
کرێمستی ساف لەشیرەکە خەتێکی بەناوەراست داھاتبو بەدەفلس بو
کریمستی رەنگاورەنگیش بە پێنج فلس
ھەر لەسەیداوە دەمبینی لەگەراجە گەورەکەی ئامانان دەیان ئامانەی سۆری مارسدیس ی لموز خڕ وەستابون ئەوانیش دوجۆر کورسیان ھەبو چینی پێشەوە سپرینگی بە چەرم و پیستە داپۆشراوی خۆش دانیش بە بیست فلس و ھی دواوە کورسی داری لوس و ڕەق بە دەفلوس
لەوێ دەمانبینی منداڵی ناو قەسران لە پشوی ھاوینان
پایسکلی سێ تایەو دوتایەی گەورەیان بۆ دەکڕا ئێمەی چینی ناوندیش عارەبانۆکەی لەسفەیف دورستکراوی چل فلس باوی
چینی ھەژار نشینەکانیش لەگەڵ ڕۆژھەڵاتێ بەھەزار واسیتەو پاڕانەوە ئەگەر ھێزو تواناشیان ھەبوایە
لەکن مام حەیدەرەکەچەڵی و مام عەبدۆکی بە شاگردو حەمباڵ قەبول دەکران بۆ گواستنەوەو بارکردن و ھێنانە خوارەوەو ھەڵگرتنی سندوقە دارەکانی پڕ لەتەماتە یا فەردەی باینجان و کەرەوزو ئەو بابەتانە
ھەرلەوێ دەمبینی زۆر جار گەنجێکی باریکەلەی بوکڵەدار کە ئەوکات وابو زۆربەی گەنج و لاوەکان وەک قاقۆلێکیان ھەبو بۆ لای سەرەوەیان دادەھێنا پێیان دەگوت بوکڵە
لەگەڵ چەند گەنجێکی دی وەک خۆی یاھەراشتر بەرەو خانوەکانی تانکی سەیداوە دەگەڕانەوە کتێب و نوسراوی دیکەیان لەبن ھەنگل بو دیاربو خوێندەواروی چاک بون دواتر زانیم ئەوەی باریک و کورتەک و شەڕواڵە مرادخانیەکەی لەبەر بو کە چەند ساڵێک بو ھەمان دەستە جلک بو ئەوە پەشێوی گەورە و مەزن بو
ھەرلەوێ لەسەیداوە فێری ھەلیکانێ و پەلیکانێ و کەلایانێ و تۆپانێی بەتۆپی نایلۆن و سێ درھەم بایی بوین تانەچوینە گەرەکی عارەبان تۆپی فوتبۆڵمان نەبو
دیسان لەوێ دەمدیت منداڵەھەژارەکان مەحچەچەو ڕنکیان لە نێزیک قەبرستانی گەورەی چراغی یا لەئاقاری سەیداوەی جێی نیوستی ئێستا لێدەکردەوە دەچڕی دەیانفرۆشتە منداڵەکانی ناوقەسران
بەپارەکەی دەچون یا تاک لاستیق و دارلاستیقیان دورست دەکرد ودەکڕی و بەبەنیش بەردەقانی و بۆ شەڕی نێوان سەیداوە وسێتاقان یا سەیداوەو ئیسکان یا سەیداوە تەعجیل بەکاریان دەھێنا
بەڵێ ھەر لەسەیداوە ئەوھەمو شەڕانەم دیتیە و لەزۆربەشیان بۆقێ چونکە ھەڵمەت بەربو لەچەند جێیەک سەری دەشکا و کەدەھاتنەوە بەتایبەتی لەوشەڕانەی دەدۆڕان دوای شەڕ دایکی بۆقێمان دەدیت دەستی بۆقێی گرتیە بەلچکە بەرامپل یا پەڕۆیەک سەرو برینی بەستبۆوەو سواری مسەلەحەی دەکرد گەڕەک ھەمو چاوەڕوان دەبون تادەھاتنەوە لەجیاتی پەڕۆو کەونە بەرامپیلەکە سەری بۆقێ بە لەفافی سپی دەپێچراوەو
ھەرلەوێ دەچوین بە پەقرەجە فافۆنە بەدەسکەکان یەک پەقرەجی پڕاوپڕ گامێشمان لەماڵی شەھاب و حەمشەی بە پێنج فلوسی دەکڕی
ھەرلەوێ زانیم کورد مەلایی و جەلالی ھەیە وچونکە مامم مەلابرایم مەلایی بو سۆزو ھەستم بۆ لای وان
ھەرلەسەیداوەی سەمونی عاشەمان ناسی کە سبەینان بەلۆریەکەی عاشە بۆ مام کریمی دەھات شەشی بە پێنج فلوسی بو
ھەندێ لەماڵەھەژارەکانی ناو حەسارێ سەمونیان وەک پێخۆر لەناو نانی لول دەدا
بەڵێ لەسەیداوە ڕۆژانی دوشەممە و پێنج شەموان ئەگەر لەگەرمەی گەمەکانیش بواین ھەمومان لەسەرپێ دەبا بوەستاباین کاتێ دەمانبینی مام مەلا کەکەسێکی قورئان خوێن بو قورئانێکی ئەستوری لە بەرگ و پەڕۆیەکی کەسک پێچابو ڕەت دەبو ئێمە ھەمومان وا پەروەردە کرابوین لەبەر حورمەتی قورئانەکە بەپێوە بوەستین تا مامۆستا تێدەپەڕی وھەندێ لەمنداڵەکان دەچون قورئانەکەیان لەناودەستی مام مەلا ماچ دەکرد
ھەر لەوێ لەناوقەسران دەمانبینی ھەندێ ماڵ خزمەتکاریان ھەبو لەکیژۆڵەو بێوەژن و کچی ماڵە ھەژارو کەم دەرامەتە کانی خانوە قوڕەکان
لەسەیداوە بێجگە لە سەمونی عاشەو فڕنیەکەی نانی ھیچ سەمونخانەو نانەوا خانە نەبو
فرنیەکەشی لەرەمەزانان زیاتر خەلک نانی لێدەکڕی
ھەرلەسەیداوە بەیانیان چەندان کەسمان دەبینی بەخۆیان مەنجەڵەکانی بن پیل و ھەنگلیان شامینۆک و لۆبیایان دەفرۆشت و جاڕیان بۆ دەدا
ھەرلەوێ بو فێری ترس بوم لەدەسەڵات کاتێ منداڵ بوم وەک خەون بەبیرم دێ حەرەس قەومی وھەڵیان کوتا سەرماڵەکان و تەحەڕیان دەکرد
ھەرلەوێ بو فێری ترس بوم لەدەسەڵات کاتێ منداڵ بوم وەک خەون بەبیرم دێ حەرەس قەومی وھەڵیان کوتا سەرماڵەکان و تەحەڕیان دەکرد ئەوکات باوکم لەحەوشە دانیشتبو قورئانی دەخوێند کە ھەلینکوتا سەرماڵی مە خۆم لەپشت دایکم نا کە چاویان بەباوکم کەوت یەکسەر گەڕانەوە ھەرچەندە ئەوکات زۆریان خەلک بەناھەق گرت
ھەرلەوێ زانیم کورد مەلایی و جەلالی ھەیە وچونکە مامم مەلابرایم مەلایی بو سۆزو ھەستم بۆ لای وان بو
ئەوکات گرنگترین چالاکیان ئەوە بو بۆمبیان لەتانکی سەیداوە دا لەناو شار جەرگەی سەیداو کە تاکەسەرچاوەی ئاوی شارو گەرەک بو خۆ ئەگەر تانکیەکە بروخابا نیوەی ماڵەکانی سەیداوە ئاو دەیبرد یا بەبن تانکیەکە دەکەوت کە تا ئەوساڵانەی دواییش ئاسەواری دیاربو
زۆرن باس و بابەتەکانی ژیانی چەند ساڵەی منداڵیم لەسەیداوە بەڵام زۆر درێژ دادڕ بوم بمبورن