فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کۆڕەکەی عەبدوڵڵا حەسەن زادە لە سلێمانی هەڵوەشاوەیە

کۆڕەکەی عەبدوڵڵا حەسەن زادە لە سلێمانی هەڵوەشاوەیە
چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا بابەتێکمان لەبارەی رێزگرتن لە نووسەر و وەرگیڕی دیار و گەورەی کورد (عەبدوڵڵا حەسەن زادە) لەم ماڵپەڕە بڵاوکردەوە، بەپێی زانیاریی و بابەتە هەواڵێک کە (رەسوڵ سوڵتانی) وەرگێڕ و نووسەر لە (فەیس بووکی) خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆڕی ڕێزلێنانەکە هەڵوەشاوەتەوە.
ئێمە هیچ بۆچوونێک و لێدوانێک لێرەدا ئاماژە پێ ناکەین، تەنیا دەقی بابەتەکەی نووسەر وەکو خۆی بڵاو دەکەینەوە.

كۆماری ئیسلامی كۆڕەكەی مامۆستای لە سلێمانی هەڵوەشاندەوە

دامەزراوەی كەریمی عەلەكە ئەركی نیشتمانیی خۆی ڕاپەڕاند. بەڕێوەبەرە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەكانی ئەو دەزگایە ئەوەی پێویستە كردوویانە و لە كاری باش و شیاوی شانازی بەردەوامن، ئەوە كۆماری ئیسلامییە بڕیار دەدات.
دۆخی ئێستای باشوور دەقاودەق دۆخی كۆتاییەكانی ساڵی 1974ـە. بەشێك لە بڕیارەكان بۆ سەر كوردانی ڕۆژهەڵات لە ئێرانەوە دێن.
1ـ لابردنی مایكی كوردكاناڵ لە ڕێوڕەسمەكانی باشوور
2ـ بانگهێشتنەكردنی مامۆستا بۆ كۆڕە ئەدەبییەكان
3ـ هەڵوەشاندنەوەی كۆڕەكەی ئەمڕۆی.
ئەوانە نە بڕیاری پارتی و یەكیەتین و نە ویستی خەڵكی باشوور. ئەوە بڕیاری فەرمین لە تارانەوە دەدرێن و لەوێ جێبەجێ دەكرێن. شوكرانەبژێر بن بەوەندە خۆ دەزانن دەڵێم چی؟
……….
مەبەست لەو قسانە ئەوە نییە بێن لێرە لە كۆمێنت بێ ڕێزی بە یەكیەتی و پارتی بكەن. تكایە بە یەك دێڕیش هیچ مەنووسن. مەبەستی ئەو پۆستەی من بە ڕوونی ئەوەیە گیانی هاوڕێیانمان لە مەترسییەكی مسۆگەردایە. زۆر زۆر لە مەترسیدایە. بۆیە هەر دێڕێك، هەر پۆستێك دژی پارتی و یەكیەتی بنووسرێ، ئەو مەترسییە گەورەتر دەكاتەوە. تكایە گێچەڵ بۆ سەری تێكۆشەران ساز مەكەن و لە نووسینی كۆمێنت خۆ بپارێزن. هەر كۆمێنتێكی ئێوە ڕێژەی مەترسییەكە دەباتە سەر.
خۆ تێگەیشتن؟
چوار پێنج مانگێكە فەرمانەكانی كۆماری ئیسلامی لە هەموو هەرێم دەقاودەق جێبەجێ دەكرێن.
پێشتریش بۆ كۆڕی خەڵاتی ماملێ كۆماری ئیسلامی ڕازی نەبووە مامۆستا دەعوەت بكەن.
بۆ كۆڕی خەڵاتەكەی كاك سەلاحی پایانیانییش هەر كۆماری ئیسلامی ڕازی نەبووە دەعوەتی بكەن.
هەر لە كۆڕەكەی ڕێزلێنان لە كاك سەلاح مایكی كوردكاناڵیان لابردبوو.
ئەوە هەر بۆ زانیاریی دۆستان. پێتان وا نەبێ شتەكە نوێیە.
ئەوان بەرژەوەندیی خۆیان هەیە و ماڵ ماڵی خۆیانە و كاری خۆیان دەكەن، هیچ كەس مافی گلەیی نییە. تكایە با گلەیی لەخۆمان بكەین كە بۆ لەوێین؟
.
لەبەر ئەو شتانەیە لێی دەترسن لەو شێعرەدا باسم كردووە دەڵێم:
تۆ بۆنی بیری قاسملووت پێیە و
زایەڵەی عیشقی مەلا ئاوارەش
هەر كۆمێنتێكی ئێوە ڕێژەی مەترسییەكە دەباتە سەرتر. لەبیرتان بێ.