فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم
شێرزاد هەینی/ نووسەر و وەرگێر/ سوێد

 

دیوارەکەی وەک کاربەدەستانی پرۆژەکە دەڵێن؛ سەرمایە، دیزاین، دروستکردن، هزرە ئەندازیارییەکەی زۆرتری خۆماڵیی کوردستانی هەولێرییە. ئاوبەند، ئاوگر بەنداوەکەی لە گۆمێکی پان و جۆگەیەکی باریک کردە چاوێکی گەورەی هەور، ئاسمان، فێنکی، خودا!
بەنداوی گۆمەسپان پێویست بوو، دەبوایە لەمێژە بکرێت، چونکە خۆشناوەکان زوو ناویان ناوە گۆمەسپان، رەنگە ماناکەشی هەر گۆمێکی پان بێت.
خۆشمدەوێ دیوارە بەرزە پتەوەکە؛ چونکە ئەو بەنداوە هەموو دڵۆپە ئاوێکی بەژنی سەفین لەباوەش دەگرێت، “کانی شیلانە”، “زیزنێ”، “گوێزێ”یەکی گەورەیە! کلۆ بەفرێ بتوێتەوە، لقەدارێکی رەزەکان خوناوێ بکەن، ئەو ئاوەکەیان کۆدەکاتەوە. بەنداوەکە؛ نەینۆکی سەفین و گوندەکانی خۆشناوەتییە، گوندەکانی دەشتی هەولێریان پڕ هەنار و ترێ دەکرد. ئێستاش ئاوی بەنداوەکە بێجگە لە جوانییەکانی، هەولێر تەڕدەکاتەو