قه‌یرانی خوێنه‌ر و خوێنه‌ری قه‌یران
عه‌باس جه‌میل جێماو
نووسەر/ کەرکووک
بیانوهێنانه‌وه‌ی زۆرێك له‌خوێنه‌ر و نووسه‌ر و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر رۆشنبیری هه‌ژمار ده‌كرێن،
گوایه سه‌رقاڵن به‌بژێوی ژیان و كێشه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی..هتد، بۆیه دوور
كه‌وتوونه‌ته‌وه له‌خوێندنه‌وه، به‌ومانایه‌ی هۆكارگه‌لێكی ره‌وایان هه‌یه، كه‌نه‌په‌رژاونه‌ته
سه‌ر خوێندنه‌وه.
هه‌روه‌ها جۆرێكی دیكه‌ی بیانوو هه‌یه، له‌بری خوێندنه‌وه ئه‌و داتایانه‌ی له‌نێو كتێبه‌كان هه‌ن
به‌ئاسانی له‌رێی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئاسانتر به‌رده‌ست
ده‌كه‌ون، كه بۆخۆی ئه‌مه بۆته مایه‌ی تێكه‌ڵكردنی قه‌یرانی خوێنه‌ر و خوێنه‌ری قه‌یران.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌هه‌ر رۆژه‌و
له‌به‌رگێكدا خه‌ڵكی له‌ماڵه‌وه قه‌تیس ده‌كات، بیانوویه‌كی كۆمێدی ده‌داته‌وه ده‌ست ئه‌وانه‌ی،
كه‌پێشتر نه‌یان ده‌خوێنده‌وه، گوایه مادام له‌ماڵه‌وه‌ن، كه‌واته كاتی خوێندنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته،
ئه‌مه ئه‌و نالۆژیكییه‌یه داتایه‌كمان پێده‌به‌خشێت، كه‌پێشتر ئه‌و به‌ناو رۆشنبیر‌و نووسه‌رانه
نه‌یانخوێندۆته‌وه‌و ته‌نها به‌جه‌سته له‌سه‌ر كایه‌ی رۆشنبیری ماڵبوون، ئه‌گه‌رنا خوێندنه‌وه
پڕۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی به‌رده‌وامه و هیچ بیانوویه‌كی نه‌گه‌ره‌كه تاكو به‌دوای قه‌یراندا بگه‌ڕێن.
قه‌یرانی خوێنه‌ر و خوێنه‌ری قه‌یران دوو كێشه‌ی جودان له‌بواری مه‌عریفیدا، ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م،
كه‌خوێنه‌ری قه‌یرانه، بێگومان كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و جه‌هاله‌ت ده‌بات ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه
به‌رده‌وام بێت، چونكه خوێنه‌ری قه‌یران به‌خوێنه‌واری یاد و بۆنه‌كان ناوده‌برێت، كه له‌ئه‌نجامی
خوڵقاندنی ئه‌و فه‌زا ته‌ماویه، یان ئه‌و كه‌شه ئاڵۆزه‌ی لێره‌و له‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ناچار ده‌بن
بخوێننه‌وه، نمونه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كانی هه‌رێمی كوردستان یان
كه‌ره‌نتینه‌ی زه‌مه‌نی كۆرۆنا یان فیراری زه‌مه‌نی شه‌رٍی هه‌ست ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابووردوو…هتد.
خوێندنه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی به‌رده‌وامه
ماوه‌یه‌كه له‌ناو توێژی نووسه‌ران كۆمه‌ڵه كه‌سێك په‌یدابوونه، كه‌پێشتر كتێبیان ده‌كڕی و نه‌یان
ده‌خوێنده‌وه، كه‌چی له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كادا مێشكمان ده‌به‌ن گوایه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ن،
له‌كاتێكدا دێن كتێبی ده‌ستی دوو ده‌خوێننه‌وه، چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌ك، ئه‌ویش ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی
حیكایه‌تی ناو ده‌قه‌كان ده‌خوێننه‌وه، یان هه‌ر به‌زمانی لۆكاڵی ناوخۆ ده‌خوێننه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌بێ
نووسه‌ر له‌خوێنه‌ری ئاسایی جیابێته‌وه‌و بزانێ به‌های تیوری نووسین چیه.
بۆ نمونه.. كاتێك ماركیز ده‌خوێنینه‌وه یان كافكا یان سارته‌ر یان نه‌جیب مه‌حفوز یان هارۆكی
موراكامی، ده‌بێ جیایان بكه‌ینه‌وه، چون هه‌ریه‌ك له‌مانه ستایڵی نوسینیان سه‌ر به‌تیۆرێكن،
هه‌یانه واقیعیه یان خه‌یاڵیه یان واقیعی ئه‌فسانه‌یی یان په‌روه‌رده‌ییه یان رۆمانی مۆدێرنه…هتد،
كافكا
له‌رۆمانی ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، كه مرۆڤ ئه‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌بوونی زیاده
نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كاتێ جه‌نگیز ئه‌تیماتۆڤ ده‌خوینینه‌وه ده‌بێ بزانین بۆچی له‌رۆمانی ماڵئاوا
گوڵساری ئه‌سپ وه‌كو كارێكته‌ری سه‌ره‌كی له‌جێگه‌ی مرۆڤه.
(قسه‌كردن له‌باره‌ی ده‌قه‌وه چێژی خۆی هه‌یه، وه‌ك چۆن تێڕوانینیش له‌كاتی خۆیدا بۆ نووسه‌ر
به‌های خۆی هه‌یه، سه‌ربه‌خۆییش مه‌رجێكه له‌مه‌رجه‌كانی ئایدیای خوێنه‌ر، تاكو بزانێ ئایا چ
جێگه‌و ڕێگه‌یه‌كی گرووپ به‌ندی گرتووه)، ئه‌م خوێنه‌ری قه‌یرانانه هیچ یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی
تیدانییه، ئه‌گه‌ر گرووپ به‌ندیش بكات، چونكه هه‌م خوێنه‌ر و هه‌م نووسه‌ر، دوو كارێكته‌رن، كه
ده‌بێ په‌یوه‌ست بن به‌ئایدیاوه، ئه‌مه قسه‌ی سارته‌ره له كتێبی ئه‌ده‌ب چییه.
به‌لایه‌نی كه‌مه بۆ خوێنه‌ر ده‌بێ بزانێ بۆچی رۆمانێك یان ده‌قێك زووتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر
فكری ده‌كات یان بۆچی نایكات، بۆ نموونه كۆنستانتین گۆرگیۆ له‌رۆمانی كاتژمێر 25 باس
له‌به‌میكانیك بوونی مرۆڤ ده‌كات، ئه‌مه پێشبینی نووسه‌ره، هه‌روه‌ها ئه‌لیۆت له‌ده‌قی شیعری
وێرانه خاك دابڕانێكی له‌گه‌ڵ رابردوو درووستكرد، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر دانا، كافكا
له‌رۆمانی ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، كه مرۆڤ ئه‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌بوونی زیاده،
بۆیه خۆكووشتن باشترین چاره‌سه‌ره، ئه‌مه ئایدیایه‌كی تایبه‌ته، كه‌بیری خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا
راپێچ ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌قانه پێش و پاشی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد نووسراون، كه‌چی
خوێنه‌ری قه‌یران له‌بری ئه‌وه‌ی چێژی ئه‌و ده‌قانه له‌نووسینه‌كانیاندا ره‌نگبداته‌وه، تازه به‌تازه
هاتوون به‌زمانی شكاوه‌وه ئه‌م تێكستانه ده‌خوێننه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌بوو خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكردایه،
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك بڵێی خاوه‌نی ئه‌و ده‌قانه دوێنێ نووسیبێتیان، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌یه له‌سه‌رده‌می خوێنه‌ری قه‌یرانین، نه‌ك قه‌یرانی خوێنه‌ر، خوێنه‌ری سه‌رده‌می قه‌یرانیش
له‌كاتی به‌سه‌رچوو ده‌خوێنێته‌وه، مه‌به‌ست له‌كاتی به‌سه‌رچوو، ئه‌و كاته‌یه كه زه‌مه‌ن هیچ
به‌هایه‌كی نه‌ماوه، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو ئه‌و خوێنه‌رانه، كه‌ته‌مه‌نێكه له‌نێو خوێندنه‌وه‌و نووسین
بوونه، یاده‌وه‌رییان هه‌بوایه.
خوێنه‌ری سه‌رده‌می قه‌یرانیش له‌كاتی به‌سه‌رچوو ده‌خوێنێته‌وه
هیچ نووسه‌رێك یان هیچ خوێنه‌رێك له‌قه‌یراندا فریای ئه‌وه ناكه‌وێ ده‌قێك به‌راوردی ده‌قێكی تر
بكات، یان كێ پێش ئه‌وی تر نووسیوێتی، یان بۆچی نووسراوه..؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خوێنه‌ری قه‌یرانه له‌زه‌مه‌نی خۆیاندا شاره‌زای ده‌قی ره‌سه‌ن نه‌بوونه، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر جاك بریڤه‌ریان نه‌خوێندبێته‌وه نازانن مانای ده‌قێك چیه و بۆچی پڕه له‌جیاوازی
ره‌گه‌ز، وه‌ختێ ئه‌مانه نه‌خوێنرابێته‌وه، به‌م كاته دره‌نگه فریای به‌راوردكاری ناكه‌ون.
له‌چێژی خوێندنه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك توخمی فكری ئه‌ده‌بی نه‌خوێنێته‌وه ناتوانێ بخوێنێته‌وه، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر بێت و كتێبی 3 وتاری رۆڵاند بارت یان كتێبی چێژی ده‌ق نه‌خوێنیته‌وه، حه‌تمه‌ن
نازانی چێژ چییه.
بۆیه خوێنه‌ری ناو قه‌یران له‌م تیورانه تێناگات، چونكه فكری ئه‌ده‌بی ناخوێنێته‌وه، له‌ده‌ره‌نجامدا
ته‌نها ئه‌توانن بڵێن ده‌قێكی خۆشه‌و هیچی تر، به‌وپێیه‌ی چێژی خوێندنه‌وه فكری نوێ به‌رهه‌مدێنێ
نه‌ك به‌م چه‌شنه‌ی ئێستا باسی لێوه ده‌كه‌ن.
رۆماننووسی نوێ به‌هه‌موو ئیمكانییه‌تێكی یان به‌ته‌وزیف كردنی یاده‌وه‌ری خودی خۆی
به‌كه‌ره‌سته‌كانی رۆمان شوناس به‌ده‌ست ده‌هێنێ، خوێنه‌ری قه‌یران پێی وایه به‌ئینشا یان
په‌خشان نووسین ئه‌توانێ رۆمان بنووسێ، یان پێی وایه به‌چیرۆك كردنی شیعر یان به‌شیعر كردنی
چیرۆك توانیوێتی ده‌قێك بنوسێ، له‌كاتێكدا ئه‌مانه هونه‌ری نووسینن و ئاسان نین.
هونه‌ری نووسین له‌قه‌یراندا خۆی به‌رجه‌سته ناكاته‌وه بۆ ئه‌وی تری خوێنه‌ر، بۆ نموونه ئه‌وه
بۆته باو، كه‌خوێنه‌ری قه‌یران هه‌موو دایكێك به‌میهره‌بان ده‌ناسێ و هه‌موو باوكێكیش
به‌سته‌مكار، ئه‌مه تێنه‌گه‌یشتنه له‌هیومانیزم، به‌وپێیه‌ی كه‌خه‌سڵه‌تی مرۆڤ باش یان خراپ
له‌نێوان نێر و مێ جیاوازی ناكات، بۆیه به‌رجه‌سته‌كردنی دایك وه‌كو میهره‌بانێك له‌ده‌قه‌كاندا
به‌وپێه‌ی یه‌كه‌م خاوه‌نی یاده‌وه‌ری منداڵه، باوكیش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌و زاڵمه، ئه‌مه بۆته سه‌وابتی بیركردنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆر سۆزدارییه
نه‌ك مه‌عریفی، چونكه له‌ئه‌ده‌بدا ئه‌وپه‌ڕی بێ سلوكی ئه‌گه‌یه‌نێ نێر و مێ جودا بكرێته‌وه
له‌ره‌فتار، باشترین نمونه‌ش له‌و جیاكارییه نا لۆژیكیه له‌ده‌قه‌كانی (شێرزاد حه‌سه‌ن)ی
چیرۆكنووس ده‌بینین، كه له‌راستیدا حیكایه‌تی جێگیر لای دایكه و حیكایه‌تی جوڵه‌ریش لای باوكه،
باشترین نموونه‌ش نۆڤلێتی (حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم) ه.
له‌قه‌یراندا جۆرێكی تر له‌نووسه‌رمان هه‌یه له‌به‌ر بێكاری دێت ئه‌م بنێشته ئه‌جوێته‌وه‌و جارێكی
تر جیاوازی نێوان نێر و مێ له‌ئه‌ده‌بدا ئه‌كه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وشه‌ی سێكس له‌نووسینه‌كه‌ی
ده‌ربهێنین وه‌ك ئه‌وه وایه هیچی نه‌چنیبێت، ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه خوێنه‌ر له‌پێناوی چه‌پاندنی
سێكسی ده‌خوێنێته‌وه، كه كاری هه‌رزه‌یه، نه‌ك خوێنه‌ری جددی، بۆیه نووسه‌ریش ئه‌و
داواكارییه وه‌كو به‌ندبێژی گۆرانی له‌نووسینه‌كانی ره‌نگده‌داته‌وه.
كافكا له رۆمانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كێشه‌ی له‌بیرچوونی یه‌ك جانتا له‌لایه‌ن كارڵ ماڵسۆوه دنیایه‌ك
بیانۆ دێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كلارادا حیواره‌كه به‌رده‌وام بێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی مایه‌ی نه‌نگیه
رۆماننووسی ئێمه بۆ سوێندیش یه‌ك حیواری سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش ناكات، ئه‌و پرسیاره‌ش دێته
پێشه‌وه بۆچی رۆمانی كوردی گرێیه‌كی تیانییه خوێنه‌ر له‌سه‌ری هه‌ڵوه‌سته بكات و بچێت
وانه‌یه‌ك له‌لای فرۆید یان جاك لاكان بخوێنێته‌وه.
خوێنه‌ری قه‌یران هه‌ر به‌رووكه‌ش ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ر به‌سه‌تحیش ئه‌نووسێ، بۆیه
به‌رده‌وامیان تێدا نییه، به‌واتای درێژدادڕی یان به‌كارهێنانه‌وه‌ی جوڵه‌كان له زمانی رۆژانه.
ئانا كارنینا ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر كتێبێك دووجار پێت نه‌خوێندرایه‌وه، بۆ یه‌ك جاریش موسته‌حه‌قیت نییه
بیخوێنیته‌وه، چونكه فه‌لسه‌فه‌ی ناو چیرۆكه‌كه ناتگه‌یه‌نێته حیكمه‌تی بابه‌ته‌كه، نووسه‌ر ده‌بێ
له‌قسه‌كانیدا حیكمه‌ی هه‌بێ، ئه‌گینا هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێ بنووسێ و ببێته نووسه‌ر له‌رووه
گاڵته‌جاڕییه‌كه‌وه، له‌كاتێكدا له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزی و فره‌یی له‌قه‌یرانه‌كان، مه‌به‌ست
له‌قه‌یرانی رۆژانه و ئه‌توانین بڵێین نقومبوون له‌نێو قه‌یرانه‌كان له‌زۆرێك له‌سه‌رده‌مه‌كان، ده‌بوو
نووسه‌ری كورد باشترین ده‌قی بنووسیبا، ئه‌مه له‌ناو هونه‌رمه‌ندانیشدا ده‌بوو باشترین (شانۆ، فیلم،
مۆزیك، گۆرانی، نیگاركێشی،.. هتد)، به‌رهه‌م بهێنرابا، كه ئه‌ویش بۆ خۆی جۆرێكی تره له‌گوتاری
ئاڕاسته‌كراو به‌رووی گوێگر و بینه‌ر، ئه‌مه بۆ خۆی ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات، كه‌هه‌موویان
له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه‌دا راستگۆ نین، له‌كاتێكدا زۆربه‌یان كتێبخانه‌یان هه‌یه، وه‌رشه‌یان
هه‌یه، ستۆدیۆیان هه‌یه، ئێستا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌مانه خوێنه‌ر و گوێگری قه‌یرانن.
لایه‌نێكی دیكه‌ی قه‌یرانی خوێندنه‌وه، ئه‌وه‌یه كه‌سێك نابینین په‌نجه بۆ به‌راودكارییه‌كان ببات و
قسه‌ی خۆی هه‌بێ، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ك بیانوویه‌ك ده‌ڵێن باوی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری نه‌ماوه، كه
ده‌بێ له‌هه‌موو كاتێكدا گرنگی به‌م ته‌وه‌ره بدرێت و له‌بڵاوكراوه و گۆڤار و موناقه‌شه‌ی رۆژانه‌دا
ره‌نگبداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌خوێنه‌ر چیدی به‌ده‌قی وه‌رگیراو یان لاسایی كردنه‌وه خۆی سه‌رقاڵ
بكات و زه‌مه‌ن به‌فیڕۆ بدات.
بۆ كۆی ئه‌و ره‌هه‌نده ئه‌ده‌بییانه‌شی، كه به‌مه‌به‌ستی جه‌ده‌لی ئه‌ده‌بی قسه‌مان ڵێوه‌كردووه،
یان په‌نجه‌دانان له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی ره‌وته‌كه، ده‌كرێ ئاماژه به‌پیاچوونه‌وه‌و باشتركردنی
بكه‌ین، كه هاوكات ئه‌مه له‌جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش به‌گشتی بوونی هه‌یه، كه
زه‌مه‌نێكه وه‌كو ده‌ردێك سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب سه‌قه‌ر ئه‌بو فه‌خر
له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كیدا له‌ژێر ناوی (عه‌ره‌ب و خوێندنه‌وه) دا ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌هۆكاره هه‌ره
دیاره‌كان بۆ ئه‌م كێشه‌یه، غیابی پڕۆژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی رۆڵی
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ریشه‌ییه، هه‌روه‌ك ئه‌بینین لێره‌یش، له‌م جوگرافییه‌ی خۆماندا به‌هه‌مان
حاڵه‌تدا تێده‌په‌ڕین، كه مه‌به‌ست لێی خستنه‌وه‌سه‌ر ئاقار و رێڕه‌وی درووستی خۆیه‌تی.
كاتێك لێره‌وه زانیمان خوێنه‌ری قه‌یران كێیه، ده‌توانین حوكمیش به‌سه‌ر قه‌یرانی خوێندنه‌وه
بده‌ین، چونكه قه‌یرانی خوێندنه‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه نه‌وه‌ی
پێش خۆیان به‌م ستایڵه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌قدا كردووه.
بۆیه كه داوای ده‌قێكی نایاب یان جوان ده‌كه‌ین، ئه‌و بیانووه دێته‌وه، كه هه‌رچییه‌ك بنووسین و
به‌رهه‌م بهێنین، به‌های نییه، چونكه قه‌یرانی خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌مه كاریگه‌ری خوێنه‌ری قه‌یرانه
نه‌ك قه‌یرانی خوێندنه‌وه.