فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ناردنی بابەت

دیزاینەر

ماڵپەڕی دیاسپۆرا، ماڵپەڕێکی ئەدەبی، هونەری و ڕۆشنبیریی گشتییە. گرنگی دەدات بە بابەتی هاوچەرخ و کەلەپوور و مێژووی کورد و کوردستان. سەکۆیەکی ئازادە بۆ بیروڕادەربڕین و گرنگییەکی تایبەت دەدات بە بەرهەمی نووسەرانی کوردی دیاسپۆرا.

مەرجەکانی بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕی دیاسپۆرادا:

1. بابەتەکان بە زمانێکی کوردیی ڕەوان نووسرابن، بە کەمترین هەڵەی ڕێنووس، هەڵەی چاپ و داڕشتن.
2. ماڵپەڕی دیاسپۆرا ڕێنووسی ئەکادیمیای کوردی پەیڕەو دەکات، ئەو نووسینانەی پێویستیان بە دەستکارییەکی کەم بێت ڕاستیان دەکاتەوە، بەڵام هەر نووسینێک لە لایەنی ڕێنووس و زمانەوانییەوە هەڵەی زۆر بێت، بڵاوی ناکاتەوە.
3. دیاسپۆرا بە پلەی یەکەم ئەو بابەتانە بڵاو دەکاتەوە کە پێشتر بڵاو نەکرابنەوە، ئینجا هەر بابەتێک پێشتر بڵاو کرابێتەوە و دیاسپۆرا بە گرنگی بزانێت.
4. پێویستە بابەتەکان لە لایەن خودی نووسەرەوە بۆ ماڵپەڕی دیاسپۆرا نێردرابن، ناوی ڕاستەقینەی نووسەری لەسەر بێت وێنەیەکی نووسەرەکەیش هاوپێچ کرابێت.
5. ئەو وەڵامانەی لەسەر بابەتێک کە لە ماڵپەڕیەکی تردا بڵاو کرابێتەوە لێرە بڵاو ناکرێتەوە، مەگەر وەڵامەکە لە شێوەی بابەتێکی سەربەخۆدا بێت.
6. دەستپاکی مەرجێکی سەرەکییە، ئەگەر بۆمان دەربکەوێت کەسێک بابەتی نووسەرێکی تری بۆمان ناردووە و ناوی خۆی لەسەر داناوە، کەسەکە ئاگادار دەکەینەوە و پاشان بابەتەکە لا دەبەین.
7. ماڵپەڕی دیاسپۆرا لە هۆکاری بڵاونەکردنەوەی هیچ بابەتێک نووسەرەکە ئاگادار ناکاتەوە.
8. ماڵپەڕی دیاسپۆرا بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی بە ناوی ڕاستەقینەی خاوەنەکانیانەوە بڵاو دەکرێنەوە.
9. ئەو بابەتانەی کە لێکۆڵینەوەن، پێویستە ئاماژە بە چاڤکانییەکانیان درابێت.
10. دیاسپۆرا هیچ بابەتێک بڵاو ناکاتەوە کە پەیامێکی ئایدلۆژی، ئایینی یان سیاسیی هەبێت و لە بەرژەوەندی لایەنێک دژ بە لایەنێکی تر نووسرابێت.
11. دیاسپۆرا هیچ بابەتێک بڵاو ناکاتەوە بە دیدێکی ڕەگەزپەرستانە یان توندڕەوانە نووسرابێت.
12. دیاسپۆرا ماڵپەڕیەک نییە بۆ هێرشبردنەسەر حیزب و کەسایەتییە کوردی و کوردستانییەکان.
13. ئەو بابەتانەی بۆ ئەم ماڵپەڕە دەنێردرێن وا چاکە لە فایلێکی (وۆرد)دا بن و ڕەوانەی ئەم ناونیشانە ئەلیکترۆنییە بکرێن:

Send an email!

Contact@diasporawf.org