عەبدوڵای حەسەن زادە،
یەک لە شانازییەکانی نەتەوەکەمان
هەڤال کوێستانی/ شاعیر و نووسەر/ کوردستان
ئەگەر یەک لە ئەرکەکانی (شاری رۆشنبیری)، لە پاڵ ئەرکە رۆشنبیرییەکانی تریدا، رێز گرتن و رێزلێنان بێ لە کەسایەتیە رۆشنبیرییەکانی میللەتەکەمان، ئەوا بەداخەوە لە بەجێهێنانی ئەم ئەرکەیدا شکستی هێناوە..شکستەکەش لەئەستۆی دەسەڵاتە سیاسیەکەی شارەکەدایە نەک دەزگا رۆشنبیرییەکانی.
پێر ێ کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئەم شارەوە رێگری لە بەرێوەچوونی مەراسیمی خەڵاتکردنی نووسەر و وەرگێڕ و سیاسەتمەداری ناسراوی گەلەکەمان، عەبدوڵای حەسەن زادە کرا، تووشی سەرسوڕمان نەبووم ، ئاخر ١٣ ساڵ لەمەوبەر، رێک لە (٢٠١١/٤/٢٤) دا ،رێگرییەکی لەو جۆرە لە شێرکۆ بێکەسیش کرا..بڕیار بوو ، شێرکۆ بێکەس،لە تەلاری هونەر ، (ئێستا کچێک نیشتمانمە) بۆ هەوادارانی شیعرەکانی بخوێنێتەوە، هەر ئەو دەسەڵاتەی کە شێرکۆی بە شاعیری گەورەی گەلەکەمان ناوزەد دەکرد، بەڵێ هەر ئەو دەسەڵاتە دەرگای تەلاری هونەری بەرووی شێرکۆ و هەوادارانی شیعرا دا خست..
لەئەستۆی دەسەڵاتە سیاسیەکەی شارەکەدایە نەک دەزگا رۆشنبیرییەکانی.
پێر ێ کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئەم شارەوە رێگری لە بەرێوەچوونی مەراسیمی خەڵاتکردنی نووسەر و وەرگێڕ و سیاسەتمەداری ناسراوی گەلەکەمان، عەبدوڵای حەسەن زادە کرا
هەر لەبەئەوەی شێرکۆ پشتیوانی لە ئۆپۆسیۆن دەکرد نەک دەسەڵات ..بۆیە شێرکۆ بەناچاری خوێندنەوەی شیعرەکەی بردە ژێر زەمينێک، خۆی وتەنی لەسایەی ئازادیی کوردیدا، قۆناغی خەباتی ژێرزەمینیی شیعر دەستی پێکرد.. ئەوەی بەرامبەر بە مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادەش کرا، هەر درێژەپێدانی هەمان عەقڵیەتە..
ێگرییەکی لەو جۆرە لە شێرکۆ بێکەسیش کرا..بڕیار بوو ، شێرکۆ بێکەس،لە تەلاری هونەر
بۆیە پێشنیار دەکەم کە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەخشەری خەڵاتەکە، بە یاوەری ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران، لە سەردانێکی شایستەی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادەدا،خەڵاتەکەی هەر لە ماڵەکەی خۆی دا ،پێشکەش بکرێ..دەبێ ئەوەش بڵێم کە بێدەنگی رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان، ڕێی بەردەم دووبارەبوونەوەی ئەم کارە نادیموکراسیانە خۆشتر دەکا.،