ئەدەبی کوردی .. رەخنەی ئەدەبی کوردی
ئەدیب و نووسەری کورد ..
ئەحمەد عارف/ نووسەر/ سلێمانی
ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە دنیای رەخنە لە ئەدەبی کوردیی باری کردوە جا نازانم لە ترسنۆکی ئەدیبی کوردە یان لە بێ خەمی و هەست نەکردن بە بەرپرسیارەتی ..
هەموو حاڵەتەکان بوونیان هەیە چونکە قەڵەمی کوردی لە ئاستی دەسەڵات و ئەحزابی کوردیدا لغاو کراوە و هیچی پێ نییە ..
ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کەمترین سیاسی خوێنەوارن و گرنگی بە ئەدە ب و ئەدیبی وڵاتی خۆ دەدەن .. ئەگەر بچینەوە بۆ ساڵە کانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو لە ئەوپەری بەهێزی جوڵانەوەی چەکداری کورد لە باشوری کوردستان کۆمەڵە قەڵەمێکی بەوەفا بۆ میللەتەکەیان سەنگەریان کرد بە نیشتیمان و کەوتنە چالاکی نووسین و بەرخۆدانی قەڵەم .. هەر لەو سەردەمانەشدا سە گوەر هاتە چاپکردن س شەرێکی نایەوە و سیاسیە نەخوێندەوارەکان کەوتنە دژایەتی کردنی و خوڵکی لێدان و کوشتنی نووسەرەکەشیانکرد تەنها بەرێز مام جەڵال کوردانە داکۆکی لێکرد و دواتریش پێشەکییەکی بۆ چاپەکەی نووسییەوە .. ئیدی قەڵەمەکانی شاخ کەوتنەوە کاری خۆیان و رۆمانی کۆچی سوور لە سەنگەردا لەدایک بوو وەک پێشمەرگەیەکی بێ منەت خۆی نمایش کرد توانی دەنگ و سەدایەک بۆخۆی پەیدا بکات و هەر لە سەنگەرەوە وەرگێردرایە سەر زمانی عەرەبی و زمانی فارسی بەڵام دیسانەوە سیاسیانی نەخوێندەوار لێی کەوتنە تەقە و ئەوەی توانیان کۆیکەنەوە بەبەرچاوی پێشمەرگەوە کردیان بە خۆراکی ئاگر و شەرمیشیان لە دیموکراتیەت و بەر بەرەکانێی داگیر کەر نەکرد ..
ئا لێرەوە ئەوە دەڵێم ئەو قەڵەمانەی خۆیان بە قەڵەمی بوێر دەزانن و تا ئێستایش شانازی بە خۆیانەوە دەکەن چەند ووشە و رستەیان لە سەر کۆچی سوور نووسیەو ە وتیایدا هەڵسەنگاندنێکیان بۆ نووسەر و رۆمانەکە و ئەو غەدرەی لێی کراوە نووسیوە لە کاتێکدا خاوەنی کۆچی سور یەکێکە لە پێشەنگەکانی دنیای کتێب و تا ئێستاکە زیاتر لە ١٨٠ کتێبی نووسیوە و وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی ..
لە کۆتایدا دەڵێم قەڵەم ئەگەر ترسنۆک بوو هەر نەبێت باشترە پێویست دەکات هەموومان بە خۆماندا بچینەوە و داکۆکی لە هاورێ و هاو پیشەکانمان بکەین و ئەم تەسلیم بوونە بدەینە لاوە ….
نووسینی
١٧/١٠/٢٠٢٤
سلێمانی