سه‌گوه‌ڕ
له‌نێوان (موکری) و ( مه‌م)دا
حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر
(شوێنێک نییە ناوی به‌هه‌شتی لێ بنێین، ڕێیه‌ک نییه بچێته‌وه سه‌ر به‌ختیاری.)
(سه‌گوه‌ڕ)ی مه‌حه‌ممه‌د موکری(١) بۆ یه‌که‌مین جار، ساڵی ١٩٨٢ له چیا، له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه. که‌سی سه‌ره‌کیی ئه‌و چیرۆکه که که‌رکووکییه، له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و نوێ یان گوڵاندا پێشمه‌رگه بووه. که ده‌بێته پێشمه‌رگه، باوکی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌کوژرێت و خوشکه‌که‌یشی ئه‌تک ده‌کرێت. ئه‌و پێشمه‌رگه دڵسۆزه که له‌لایه‌ن هاوسه‌نگه‌ره‌کانییه‌وه به‌گرت ده‌درێت، ئیدی هێنده نا‌ئومێد ده‌بێت، له چاوه‌ڕوانیی مه‌رگدا، وا هه‌ست ده‌کات، خه‌بات یان دروستتر ژیان شتێکی هێنده پووچه، بێجگه له سه‌گوه‌ڕ هیچی دیکه نییه.
له‌م چیرۆکه‌دا، ئه‌وه گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشتزانه، به‌سه‌رهاتی ژیانی کاره‌کته‌ره‌که ده‌گێڕێته‌وه و نووسه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، سوودی له ته‌کنیکگه‌لی نوێی چیرۆکنووسین، به تایبه‌تی هاتوچۆ له نێوان ئێستا و ڕابردوودا و تێکه‌ڵکردنی زه‌مان و شوێنی جیاواز، وه‌رگرتووه، وه‌لێ زێده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانیاندا نه‌کردووه. ڕه‌نگه ناوبانگی ئه‌م چیرۆکه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، که یه‌که‌مین جار هه‌رچه‌نده له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و قاره‌مانه‌که‌یشی پیشمه‌رگه بووه، که‌چی ئه‌و قاره‌مانه به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و په‌تی سێداره به‌ڕێ بکه‌وێت، هه‌م ژیان به سه‌گوه‌ڕ ده‌چوێنێت و هه‌م له ژووره تاکه‌که‌سییه‌که‌ی زینداندا که چاوه‌ڕیی مه‌رگه، وه‌ک سه‌گ ده‌وه‌ڕێت.
سه‌گوه‌ڕ چیرۆکێکه ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه که به ئه‌ده‌بی بێهووده‌یی ناسراوه، باس له ناماقووڵیی ژیان ده‌کات و که‌م و زۆر کاریگه‌ریه‌تیی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی پێوه دیاره که سه‌مۆیڵ بێکیت و ئه‌لبێر کامۆ ده‌یاننووسی
سه‌گوه‌ڕ چیرۆکێکه ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه که به ئه‌ده‌بی بێهووده‌یی ناسراوه، باس له ناماقووڵیی ژیان ده‌کات و که‌م و زۆر کاریگه‌ریه‌تیی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی پێوه دیاره که سه‌مۆیڵ بێکیت و ئه‌لبێر کامۆ ده‌یاننووسی. له سه‌گوه‌ڕدا ڕاسته‌وخۆ باس له (بێ که‌ڵکی و پووچیی ژیان، ل٤٥) ده‌کرێت و (ئایا ژیان ئه‌وه ده‌هێنێت، مرۆ تێیدا بژی؟ ل٦٩) یه‌کێکه له‌و پرسیاره سه‌ره‌کییانه‌ی چیرۆکه‌که ده‌یورووژێنێت. ئه‌وه‌ی موکری به فیکری کامۆ سه‌رسامه، ڕه‌نگه مشت‌ومڕ هه‌ڵنه‌گرێت، وه‌لێ ئه‌و سه‌رسامییه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لێزانانه سوود له شێوازی نووسینی ئه‌و نووسه‌ره بلیمه‌ته وه‌ربگرێت. ئه‌وی (بێگانه)ی کامۆی خوێندبێته‌وه، زۆر به ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌کات، سه‌گوه‌ڕ کاریگه‌ریی ئه‌و ڕۆمانه‌ی له‌سه‌ره، ئاخر گه‌لێک لایه‌نی هاوبه‌ش له نێوان (مێرسۆ)ی کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیی بێگانه و قاره‌مانی سه‌گوه‌ڕدا هه‌یه، ئه‌وه نییه هه‌ردووکیان له زینداندا چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌که‌ن و نزیکه‌ی وه‌ک یه‌کیش بۆ ژیان ده‌ڕوانن.
(ئه‌مڕۆ دایکم مرد، نازانم، ڕه‌نگه دوێنێ مردبێت.) مێرسۆی قاره‌مانی بێگانه، به‌و زمانه چڕ و تۆکمه‌یه، ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی ژیانی ده‌کات. زمانی کامۆ له بێگانه‌دا هێنده هونه‌رییه، وشه‌یه‌ک به خه‌سار نادات و بواری ئه‌وه‌ی تێدا نییه، وشه‌یه‌کی فه‌رامۆش بکه‌ین یان بگۆڕین، وه‌لێ زمانی موکری له سه‌گوه‌ڕدا هیچ له زمانی چیرۆکنووسێکی هونه‌رمه‌ند ناچێت و هه‌ر له دێڕی یه‌که‌مه‌وه له که‌لێن تژییه: (ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وتی و بێ‌دار بوویت، ئۆقره‌ت به خۆت نه‌ده‌گرت. ل٩) نه‌خه‌وتی و بێ‌دار بوویت چونکه هاوواتان، یه‌کێکیان زیاده‌یه. ئۆقره‌ت نه‌ده‌گرت، دروسته، (به خۆت)ی پێویست نییه. یان: (مه‌ودای هه‌نگاوه‌کانت سێ چوار شه‌قاوه. ل٢٩) هه‌نگاو و شه‌قاو، یه‌ک شتن، ده‌بوو بڵێت: (مه‌ودای ڕۆییشتنت سێ چوار شه‌قاوه.) یان: (دڵت ده‌که‌یته میحراب و کڕنووشی بۆ ده‌به‌یت. ل٣٣) مرۆ له میحرابدا کڕنووش ده‌بات، وه‌لێ کڕنووش بۆ میحراب نابات، بۆ خودا یان بۆ بتێکی ده‌بات. یان: (هه‌ر که ده‌سگیرتان لێ ده‌گیرا، یه‌کسه‌ر ده‌یانکوشت. ل٢٠) ده‌بوو بنووسێت: هه‌ر که یه‌کێکتان لێ ده‌ستگیر ده‌کرا، یان بڵێت: هه‌ر که یه‌کێکتان لێ به دیل ده‌گیرا، یان: هه‌ر که یه‌کێکتان لێ دیل ده‌کرا.
ئێستایش نازانم، بۆچی به‌شێک له پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، دژی سه‌گوه‌ڕ وه‌ستانه‌وه، ئاخر ئه‌و سه‌روه‌خته، یه‌کیه‌تی و پارتی ناکۆک بوون و سه‌گوه‌ڕیش ڕه‌خنه بوو له پارتی
ئێستایش نازانم، بۆچی به‌شێک له پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، دژی سه‌گوه‌ڕ وه‌ستانه‌وه، ئاخر ئه‌و سه‌روه‌خته، یه‌کیه‌تی و پارتی ناکۆک بوون و سه‌گوه‌ڕیش ڕه‌خنه بوو له پارتی نه‌ک له یه‌کیه‌تی. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌ست به‌دواوه که شه‌ڕ ده‌که‌وێته نێوان دوو باڵه‌که‌ی پارتییه‌وه، سه‌گوه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه به براکوژی لێک ده‌داته‌وه. (ل٦١) ئایا ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه له قازانجی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان نه‌بوو؟ که له ئاداری ساڵی ١٩٧٥دا، ئه‌سپی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌گلێت، سه‌گوه‌ڕ ئه‌و نسکۆیه به ئاشبه‌تاڵ ناودێر ده‌کات. (ل٦٣و ل٧٣) ئایا به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئاشبه‌تاڵ له قازانجی یه‌کیه‌تی نه‌بوو؟ وێڕای ئه‌مانه، قاره‌مانه‌که که خه‌باتی پێ سه‌گوه‌ڕه و وه‌ک سه‌گیش ده‌وه‌ڕێت، سه‌رده‌سته، سه‌رپه‌ل و دوا جار سه‌رلق بووه، (سه‌گوه‌ڕ، ل٤٠ و کاروان و سه‌گوه‌ڕ، ل٤٤) ئایا ئه‌وه به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گوه‌ڕ له دژی پارتی نووسراوه، نه‌ک یه‌کیه‌تی، ئاخر سه‌رده‌سته، سه‌رپه‌ل و سه‌رلق له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتیدا هه‌بوون نه‌ک هی یه‌کیه‌تی.
مام جه‌لال چونکه ده‌یزانی سه‌گوه‌ڕ له قازانجی یه‌کیه‌تییه، هه‌ر زوو به ئاشکرا لایه‌نی محه‌ممه‌د موکریی گرت. قسه‌یه‌کی جوانی مام جه‌لال له‌و پێشه‌کییه‌دا که ١٩٩٨ بۆ (سه‌گوه‌ڕ)ی نووسیوه، ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت: (مه‌دح و سه‌نا و پێداهه‌ڵگوتنی ده‌سه‌ڵاتداران، ڕه‌وتاری چاوه‌شی سیاسییه نه‌ک هی نووسه‌ر و بیرڕووناک و ئه‌دیب. ل٧) یه‌کێک له‌و ئه‌دیبانه‌ی ئه‌وه گوته‌یه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، ڕه‌فیق سابیر بوو، ئه‌وه نه‌بوو پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، له (کوردستانی نوێ)دا، که‌وته په‌سندانی مام جه‌لالی سه‌ره‌ککۆماری عێراق و ته‌نانه‌ت به (نیلسۆن ماندێللا)یشی شوبهاند؟ به مه‌رجێک له هه‌موو ئاسیادا، مه‌گه‌ر ته‌نیا گاندی هاوتای ماندێللا بووبێت.
دوو ساڵێک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌گوه‌ڕی موکری، محه‌ممه‌د مه‌ولوود مه‌م به (ڕۆمان)ێک که ناوی ده‌نێت: کاروان و سه‌گوه‌ڕ، وه‌ڵامی سه‌گوه‌ڕه‌که‌ی موکری ده‌داته‌وه که ئه‌وه یه‌که‌مین و دوور نییه دوا جاریش بێت، لای که‌م له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا
دوو ساڵێک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌گوه‌ڕی موکری، محه‌ممه‌د مه‌ولوود مه‌م به (ڕۆمان)ێک که ناوی ده‌نێت: کاروان و سه‌گوه‌ڕ،(٢) وه‌ڵامی سه‌گوه‌ڕه‌که‌ی موکری ده‌داته‌وه که ئه‌وه یه‌که‌مین و دوور نییه دوا جاریش بێت، لای که‌م له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، چیرۆک به چیرۆک وه‌ڵام بدرێته‌وه. مه‌م هاتووه، نۆڤلێته‌که‌ی موکریی سه‌رله‌نوێ نووسیوه‌ته‌وه، درێژه‌ی پێ داوه و هه‌ندێک ده‌ستکاریی ناهونه‌ریی کردووه. ئه‌گه‌ر ده‌ستکارییه‌کان کورت بکه‌ینه‌وه، له‌وه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه که له ڕوانگه‌ی (مه‌م)ه‌وه قاره‌مانه‌که‌ی موکری نێگەتیڤ و ڕه‌شبین بووه، هاتووه کردوویه به قاره‌مانێکی پۆزەتیڤ و گه‌شبین! قاره‌مانه‌که‌ی موکری خه‌باتی به سه‌گوه‌ڕ چوواندووه، ئه‌وی مه‌م پێی وایه خه‌بات به سه‌رکه‌وتن دوایی دێت.
جیاوازییه‌کی دیکه‌ی به‌رچاوی نێوان دوو ده‌قه‌که ئه‌وه‌یه، زمانی مه‌م زۆر له‌وه‌ی موکری په‌ڕپووتتره. وه‌ک نموونه، مه‌م ده‌نووسێت: (ئه‌و وشه‌یه بۆت ببووه ئه‌و سییه‌ی، ماسی له‌ژێر ده‌ریادا هه‌ناسه‌ی ژیانی پێ ده‌خواته‌وه. ل٧) ماسی به هۆی (سی)یه‌وه هه‌ناسه نادات، به هۆی که‌وانه‌ی ڕیشوه‌داره‌وه هه‌ناسه ده‌دات. ماسی له‌ژێر زه‌ریادا ناژی، له‌ناویدا ده‌ژی. هه‌ناسه ده‌درێت، ناخورێته‌وه. وێرای ئه‌وانه ده‌ریا فارسییه، به کوردی زه‌ریایه و ببووە هەڵەیە، بووبووە دروستە.
یان: (زه‌ڕه‌یێکی ئۆتۆم. ل١٠) زه‌ڕڕه خۆی به مانای ئه‌تۆم دێت! ئه‌تۆم ڕاسته نه‌ک ئۆتۆم، واتا له‌و دوو وشه‌یه‌دا، سێ هه‌ڵه هه‌یه. سه‌رنجی ئه‌م درشتبینییه‌ی مه‌م بده‌ن: (ئه‌م جه‌للادانه، ئه‌و گورگانه‌ن که یوسفیان خوارد. ل٥٠) به‌مه‌رجێک گورگ یوسف ناخوات، ئه‌وه درۆیه‌ک بوو براکانی یوسف کردیان. یان: لای مه‌م دایکی قاره‌مانه‌که، ژنی ته‌نگانه‌یه، ژنێکه کۆلنه‌ده‌ر و شۆڕشگێر، (ئای که دڵت به دایکت خۆش بوو، بێ ترس به‌یاننامه بڵاو ده‌کاته‌وه و له‌نێو به‌ندیخانه‌کانه‌وه نامه‌تان بۆ ده‌هێنێته ده‌ره‌وه، ل٦٦) که‌چی دوو لاپه‌ڕه دواتر ده‌بێته ژنێکی ساویلکه. (دایکت به‌و هه‌موو ساویلکه‌یییه‌ی خۆیه‌وه. ل٦٨) یان: (گه‌ردی جه‌سته‌ی تۆ، ئاواز به مه‌ل و که‌و و شالوور ده‌به‌خشێ. ل١٠) به ڕاست شالوور و که‌ویش هه‌ر مه‌ل نین؟ یان: (مرۆڤێکی دڵپاک و ده‌ستپاک و ده‌مپاک بوو. ل١٥) ئه‌گه‌ر مه‌م خه‌می زمانی هه‌با، ده‌ینووسی: مرۆڤێکی دڵ و ده‌ست و ده‌م پاک بوو. به کورتییه‌که‌ی مه‌م هه‌ر هه‌ڵه‌کانی موکری دووباره نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو خۆیشی ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیکه‌ی کردووه.
(کاروان و سه‌گوه‌ڕ)ی محه‌ممه‌د مه‌ولوود مه‌م، که زێتر له (خوتبه)ی کادیرێکی وشکوبرینگ ده‌چێت وه‌ک له ڕۆمان، نه دزیی ئه‌ده‌بییه، نه هیچ کام له‌و جۆره هاوتێکستییانه‌یه
تێرمی ئینته‌رتێکستواڵیتی(٣) که له ساڵی ١٩٦٦دا، ڕه‌خنه‌گری پۆستستروکتورالیست، جولیا کرێستێڤا دایهێنا، به عه‌ره‌بی ده‌بێته تناص و به کوردیش هاوتێکستی یان ده‌قئاویزان، بریتییه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تێکستێکی دێرین له‌ناو تێکستێکی نوێ‌دا، وه‌ک سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی (ئۆدیسه)ی هۆمیرۆس له‌ناو (ئولیس)ی (جه‌یمس جۆیس)دا. دوو جۆری دیکه‌یش له هاوتێکستی هه‌یه، دژه‌هاوتێکستی و ساتیره‌هاوتێکستی. دژه‌هاوتێکستی ئه‌وه‌یه نووسه‌ری دووه‌م، شتێک ده‌ڵێت ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه که نووسه‌ری یه‌که‌م گوتوویه‌تی، ساتیره‌هاوتێکستییش ئه‌وه‌یه، ئه‌دیبی دووه‌م به شێوازێکی گاڵته‌جاڕی ئاوڕ له‌و بابه‌تانه ده‌داته‌وه که داهێنه‌ری یه‌که‌م باسی کردوون. (کاروان و سه‌گوه‌ڕ)ی محه‌ممه‌د مه‌ولوود مه‌م، که زێتر له (خوتبه)ی کادیرێکی وشکوبرینگ ده‌چێت وه‌ک له ڕۆمان، نه دزیی ئه‌ده‌بییه، نه هیچ کام له‌و جۆره هاوتێکستییانه‌یه، ته‌نیا خۆماندووکردنێکه که پێ ده‌چێت زاده‌ی بێ‌ئیشی بووبێت، شه‌ڕێکه به موکریی فرۆشتووه، له‌و جۆره شه‌ڕانه‌ی که کورد پێی وایه له به‌تاڵی باشترن.
چونکه ئه‌وه ته‌نیا وشه‌یه که ده‌مێنێته‌وه، بۆیه زیندانییه‌که، پێش مردن ده‌یه‌وێت وشه‌یه‌ک به سه‌ر دیواری زیندانه‌که‌یه‌وه بەجێ بهێڵێت. ئه‌و وشه‌یه‌ی قاره‌مانه‌که‌ی موکری بۆ یادگار تۆماری ده‌کات، وشه‌ی سه‌گوه‌ڕه، وه‌لێ قاره‌مانه‌که‌ی مه‌م وشه‌ی سه‌رکه‌وتن له دوای خۆیه‌وه جێ ده‌هێڵیت. ل٥٠) نه‌ک وشه‌ی (شۆڕشگێڕ) وه‌ک د. ئازاد حه‌مه‌شه‌ریف بۆی چووه.(٤) که چیرۆک و ڕۆمانی کوردی ده‌خوێنینه‌وه، وه‌ک مه‌حاڵ وایه، تووشی ڕسته‌یه‌کی وه‌ها ببین، هێنده جوان بێت، شیاوی ئه‌وه بێت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵمان بینووسینه‌وه، که‌چی هه‌ر ڕۆمانێکی نووسه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی بێگانه بخوێنینه‌وه، نه‌ک ڕسته‌یه‌ک، چەندان ڕسته‌ی وه‌های تێدایه که به‌درێژایی ته‌مه‌نمان له بیرمان ناچنه‌وه. له‌و دوو تێکسته‌دا که موکری و مه‌م نووسیویانه، ڕسته‌یه‌ک نییه ڕامانبگرێت و بۆ ڕامان هانمان بدات.
*
(١) موکری، سه‌گوه‌ڕ، چاپی شه‌شه‌م، ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٨ هه‌ولێر.
(٢) محه‌ممه‌د مه‌ولوود مه‌م، کاروان و سه‌گوه‌ڕ، ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٣ هه‌ولێر.
(3) intertextuality
(٤) د. ئازاد حه‌مه‌شه‌ریف، شۆڕش له دوو گۆشه‌نیگای جیاوه، نه‌وشه‌فه‌ق، ژماره: ٦٣ ل٢١ کانوونی یه‌که‌م ٢٠٠٨ که‌رکووک.