فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کاروان و سە گوەر  و  سەگوەر …

کاروان و سە گوەر

 و  سەگوەر …

ئەحمەد عارف/ نووسەر/ سلێمانی

 

دوو کورتیلە رۆمانی هەشتاکانی سەدەی رابردوون ( کاروان و سەگوەر ) لە نووسینی نووسەر محمد مەولود مەم و ( سەگوەر ) لە نووسینی نووسەر محمد موکرییە و ئەم دوو نووسەرە هیچیان لە ژیاندا نەماون هەتا وەڵامدەرەوەی بیرو راکانمان بن .. من لای خۆمەوە گللەییەکی زۆرم لە قەڵەمی کوردی هەیە کە بۆچی ئەم دوو دەقەیان نەهێناوەتە مەیدانی رەخنە لە کاتێکا هەردوو نووسەر لە ژیاندابوون کە بەلای منەوە دەهێنن کە بەراوردێک بکرێن .. رۆمانی کاروان و سەگوەر هەشتاو حەوت لاپەرەی نیو فلسکابەو بە فۆنتێکی زۆر ورد چاپکراوە ،. لە هەمانکاتدا پراو پرە لە هەڵەی چاپ و هەڵەی زمان و دارشتنی زمان .. رۆمانی سەگوەر شەست و حەوت لاپەرەی نیو ئەی فۆرە و ئەویش بەدەر نییە لە هەڵەکانی چاپ و زمانەوانی ،. ئەم دوو دقە لێکچونێکی زۆریان تێدایە و من ئێستا نامەوێت دێر و پەرەگرافەکان بەیەکتر بەراود بکەم چونکە پەرەگراف و دێر و ووشی دەقاو دەقی وەک و یەکی تێدایە و دەکرێت بگوترێ گوێزانەوەی دەقاو دەقی یەکێکیانە لەوەی دیکەیان دیسانەوە بەداخەوە دەبوو نووسەرانێک کە ئەقڵی رەخنەی جوانیان هەبووە ئەم دوو دەقەیان بەم شێوەیە فەرامۆش بکردایە و لە هەشتاکانەوە تا ئێستا بمایەتەوە بەم شێوەیە ..

کاتێ کاروان و سە گوەر دەخوێنیتەوە چ لە سەرەتای پەرەگراف و چ لە ناوەندی حیواردا و زۆرینەشیان بۆ تەئکید ٣٥ جار ووشەی ئێستا هاتووە ، لە هەمان کاتدا کاتێ سەگوەر دەخوێنیتەوە بە هەمان شێوەی دەقی پێشوو ٢٧ ووشەی ئێستا دەخوێنیتەوە .. کە بەوردی تێییان دەروانیت شوێن زۆرینە و لە هەردوو دقەکەدا کەرکوک یان زیندان یانیش پێشمەرگایەتییە ،. ئەگەر نەڵێم گشت کارەکتەرەکان ناوەکانیان یەکە زۆرینەیان لە هەردوو دقەکەدا هەمان ناون .. بە شێوەیەکی گشتی و دیسانیشەوە بە گللەییەوە لە قەڵەمی کوردی دەڵێم بۆچی دەبێت دوو دەق لە ساڵانێکی زۆر نزیک لە یەک نووسرابن و دەقێکیان بە حوکمی ئەوەی لە سەنگەری پێشمەرگایاەتییەوە هاتۆتە چاپ و بڵاوکردنەوە و کەسێکی وەک مام جلال پێشەکی بۆ نووسیوە کەسێک قەڵە مێک قۆڵی لێ هەڵنەکرد و پێداچونەوەیەکی بۆیان نەکردو هەموو هەڵە و لێکچون و دزییەکانیانی ئاشکرا نەکرد .. بەرای من ئێستاش دەکرێت رەخنەگرێکی دڵسۆزی دنیای ئەدەبی کوردی باڵی لێ هەڵماڵێت و کاتێکی زۆریشی ناوێت ..

 

٨/٧/٢٠٢٤