خودا مەژی بە مرۆڤ داوە تا بەکاری بهێنێت!!
تەحسین عەزیز/ نووسەر و تویژەر/ ئەمەریکا
ئەوەی تێبینیم کردووە، لە کۆڕ و سیمینارەکانی ئەم وڵاتەی ئێمە هەندێ کەس هەن، بەردەوام دەیانەوێت لە ناڵیش بدەن و لە بزماریش بدەن، جا بە هەر ناوێکەوە بێت، مایک وەردەگرن، لە باتی پرسیار کردن لە بارەی باساکە، باسی خۆیان و بابەت و نووسینەکانی پێشووتری خۆیان دەکەن، دیارە زۆربەی ئەو بۆچوونانەشیان دوورە لە بابەتی کۆڕەکە، بەڵام لە خۆ ڕانابینی کۆڕێ بۆ نووسینەکانی خۆی بگێڕێ، دیارە هەدنێکیشیان، جا لەبەر هەر هۆیەک بێت، لەخۆیان ڕانابینن لە پێش خەڵک بدوێن، بەڵام لە ڕۆژی دوای کۆڕ، هەندێ جار لێرە و لەوێ سینگ دەردەپەڕێنن ودەست بە قسە دەکەن، یانیش لەم دنیای ئەمڕۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند بڕگەیەکی کرچوکاڵ دەنووسن، دڵنیاتان دەکەمەوە من بڕوام بەوە هەیە، لەم دنیا جەنجاڵەدا، هەمووان ئازاد ین و چی دەنووسن و چی بێژین، بەڵام هەموو بابەتێک هی ئەوە نییە هەروا بە سەرپێی قسەی لەبارەوە بکرێت، مرۆ دەبێ سەنگ و تەرازوویەکی بۆ قسە و نووسین و گفتوگۆکانی هەبێت، بشزانێت ئەوەی دەیڵێت مانای چییە و تا کوێ بڕ دەکات؟ خۆدا کاری عەبدووڵڵا زەنگەنەی هاوڕێی پەنجا ساڵەم ڕاست بینێت و بە چاکە بۆی بنووسێت، چونکە بەم دواییە، کاتێ هاتمەوە کوردستان، لێرە و لەوێ چەند کۆڕێکی لە بارەی پەیوەندی نێوان زمانی سۆمەری و کوردی بۆ ڕێک خستم، ئەم کۆڕانەیش کە بۆم سازکرا هەمووی بیرۆکەی ئەوبوو، لەوانە کۆڕی سەعات (5)ی ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممەی ڕێکەوتی 19/ 5/ 2024، کە لە لایەن بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەویاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆتێلی (ڤان ڕۆیاڵ) سەرپەرشتی کرا، لێرەدا دەڵێم تکا دەکەم کەس لای سەیر نەبێت کە بەشی ڕؤشنبیری لایەنێکی سیاسی سەرپەرشتی کۆڕێکی وای کردووە، جگە لەوەی وەک کوردێک من بە یەک مەودا سەیری هەموو لایەنەکان دەکەم، مەبەستیشمە لەم بوارە، بە هەموو ڕێگەیەک ئەو پەیامە پیرۆزەی بڕوام پێی هەیە بیگەینم! ئەوە بوو ئەو ڕۆژە لە کۆڕەکەدا، زۆر کەس، ئەوەندەی ماوەی هەبوو، بۆچوونی خۆیان دەربڕی و قسەی خۆیان کرد، دوای کۆڕەکەش، بە ماوەی نزیکەی سەعاتێک، هەندێ کەس دەهاتنە لام و تێبینی خۆیان و بۆچوونی ئەم و ئەویان بۆ باس دەکردم، من نەک هەر ئەمانەم هەموو لا ئاسایی بوو بەڵکو بە سینگ فراوانییەوەش ڕەخنە نەرێنییەکانیشیانم وەردەگرت، بەڵام ئەوەی بە نائاسایی دەزانم ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دواتر، هەر زەنگەنە خۆی نووسینی بەڕێزێکی لە سەر کۆڕەکە بۆ ڕەوانە کردم، دیارە پێشووترلە تۆڕە کۆمەڵیەتییەکان بە ناونیشانی ” گاڵتەجاڕی کوردبوونی سۆمەری” بڵاوکرابووەوە، هەرچەندە ئەو بەڕیزە لە کۆڕەکە ئامادە ببوو، پێشووتریش دوو سێ جار یەکدیمان بینیبوو، لە دانیشتنەکانمان نەک هەر گفتوگۆمان لە بارەی هەندێ لایەنی ئەو جۆرە بابەتە کردووە، بەڵکو ئاماژەم بۆ هەندێ خاڵی شاراوەی ئەو جۆرە بابەتەش بۆی کردووە، ڕۆژێ لە ڕۆژان باسی ئەوەم بۆی نەکردووە سۆمەرییەکان کورد بووبن یا بە پێچەوانەوە، نابێ لە کۆڕەکەش گوێی لەوە نەبووبێت، بەوەی ئەمن گۆتوومە: (شامێرەکان پادشای ماداکان بوونە لەبەر نێمی ” شامێر دەرکران لە واری مادا”، دیارە ئەو برادەرە گوێگرێکی باش نییە، بۆیە قسەکانی منی پێچەوانە کردووەتەوە، یانیش بۆچوونی خەڵکی دیکەی کردووەتە ناونیشانی بابەتەکەی، کەواتە هەقمانە پرسیار بکەین، ئەو ناونیشانە قێزەونە بۆچی و لەپای چی؟!! جا مەبەستی من بووبێت یا کەسێکی دیکە، لای من ئەو جۆرە وشە و دەستەواژانە نابێت بەسەر زاری کەسێکی خۆ بە ئەکادیمیزاندا بێت.
دیارە ئەو برادەرە گوێگرێکی باش نییە، بۆیە قسەکانی منی پێچەوانە کردووەتەوە، یانیش بۆچوونی خەڵکی دیکەی کردووەتە ناونیشانی بابەتەکەی
کاک عەبدووڵلا زەنگەنە لەم بارەوە پەیوەندی لە گەڵ کردبوو، کاک (سووداد ڕەسووڵ)یش خۆی گۆتبووی: ئەمن مەبەستم کۆڕەکەی تەحسین عەزیز نییە کە لە ئووتێلی ڤان ڕۆیال بەسترا. ئەمن مەبەستم ” دکتۆرعەبدووڵلا دارتاش ” بووە، هەتا خۆی ڤیدۆیەکی دارتاشی بۆ ڕەوانە کردبوو، بەڵام ڕۆژی پاشتر خۆم پەیوەندیم لە گەڵ سووداد کرد، نەک هەر هەمان گۆتەی دووبارە کردەوە، بەڵکو ئەوجارە ناوی “سۆران حەمەڕەش” یشی خستە پاڵ ناوی پێشوو، ئەمنیش پێم گۆت باشە داواکاریم لێت ئەوەیە ڕوون کردنەوەیەک بڵاوبکەوە کە بەڕێزتان مەبەستان کۆڕەکەی من نەبووە، بەڵام دەرچوو بەڕێزیان، نە لەگەڵ کاکی زەنگەنە و نە لەگەڵ من، ڕاستگۆ نەبوو. کاک سووداد گۆتی ئەمن مافی خۆمە ڕەخنە بگرم، جا لە هەر کەسێ بیت، دەبیت پشی تۆش فراوان بیت!! ئەمنیش گۆتم کاکە مافی خۆتە بەڵام ئەتو لای خۆت کابرایەکی ئەکادیمی، ئەگەر (فەڕهەنگی شامێری مادا)ی منت نەبینی بێت و نەخوێندبێتە، هەر وەکو خۆت دەڵێی ڕەخنە بگری، ئەوە دەبێت کۆپکی نەزانی و جەهالەت، ئەمەش لای من نەک بە کاری مرۆڤی ئەکادیمی دانانرێت، بەڵکو پاقلە فرۆشیش ئەو جۆرە کارە ناکات.
ئەو فەڕهەنگەکەی نەخوێندیتەوە هەر سەرپێیی نووسینی بۆ خۆ هەڵکێشان، ئەگەر فەرهەنگەکەی شامێری مادای خیندبیتەوە و ئەو گاڵتەجاڕییەی نووسی بیت
خوێنەری بەڕێز، (سووداد ڕەسول) لە چەند ڕۆژی دابێت دەبیتە هەڵگری ناسنامەی دکتۆرا و باش دەزانی ئەمن فەرهەنگی مادام نووسیە، هەروەها دەزانی ” گلگامش” یشم دایتە ئەکادیمیای کوردی، بەڵام ئەو فەڕهەنگەکەی نەخوێندیتەوە هەر سەرپێیی نووسینی بۆ خۆ هەڵکێشان، ئەگەر فەرهەنگەکەی شامێری مادای خیندبیتەوە و ئەو گاڵتەجاڕییەی نووسی بیت تەنها یێژم سوپاس یۆ کاکە سووداد کە وای کردووە مەحمودی پاقڵە فرۆشم بیر بکەوێتەوە و هەزار ڕەحمەتی بۆ بنێرم.
لە حەفتاکنی سەدەی ڕابردوو قووتابی ئەندازە بووم لە زانکۆی سلێمانی، کابرایەکی ڕۆح سووک بە جلی کوردی و سەروجەمەدانی بۆ بژێوی خێزانەکەی لەسەر عارەبانە، لە نێزیک بەشە ناوخۆییەکەمان، کە کەوتبووە بەرامبەر مزگەوتی مەولانا خالد، پاقڵەی دەفرۆشت، مرۆڤێکی ڕەوشەنبیر بوو، ئەو مرۆڤە کە دەدوا، بە گۆتەی سلێمانییانە دەتزانی کۆنە هینە، دەیگۆت: سەرم لە هەموو شت دەردەچێ تەنها لە هەندەسە نازانم، جارێک یەک لە قوتابیەکان لە تاقیکرنەوەی مانگانە نمرەی سفری وەرگرت، منیش لەنێو هاوڕێکانم پێیم گۆت: خۆ کاک مەحمودی پاقڵەفرۆشیش ئیمتحانی بدابایە هەر سفری وەردەگرت ئەو برادەرەش خۆی نێمی ” سوودادە” کە نێمێکە لە زمانی شامێر تەمەنی شەش هەزار ساڵە دەیگۆت نێمم دەگۆڕم چوونکە کوردی نییە ” وەی لۆ وەی لۆ وەی، لۆ……”. کاک سووداد دەزانم ئەو نووسینە ئازارات دەدات بە دەست ئەمن نیە، حەزت لێیە، حەزیشت لێ نەبێت ناوت بە زمانی مێخی سۆمەری بنووسم… ئەوەتا سوو داد یان سی داد بەم شێوەیە:
کاک سووداد نازانێ ئەکەدی و بابل یەک میللەتن، لە بێ ئاگایی لەو بابەتە، لە نووسینەکەی بە دوو گەلی جیاوازی نووسیوون
هەروەها کاک سووداد نازانێ ئەکەدی و بابل یەک میللەتن، لە بێ ئاگایی لەو بابەتە، لە نووسینەکەی بە دوو گەلی جیاوازی نووسیوون یێژێ زمانی ئەکەدی و بابلی، کەواتە با بۆ ئەمەشیان بڵێین ” دە وەی لۆ، دە وەی لۆ..لۆ لۆ لۆ…….” پرسیار ئەوەیە ئایا دەزانێ کێ ئەکەدیە و کێ بابلیە.
نەک هەر ئەوەندە، بێ ئاگایی ئەو بەڕێزە تا ئەو ئاستەیە پەیڤی ” ئا وێستا”، کە پەیڤێکی مادایە، لە نووسینەکەی بە ” ئاڤێستا”ی فارسی نووسیە، پاشان باسی زمانی فارسی کۆن دەکا، ئەرێ دەتوانێت نووسینێکی فارسی کۆنمان بۆ بڵاوبکاتەوە یان هەر بەر گوێی کەوتیە و ئەمەشیانی لە بێ ئاگاییە!!. کاکە سووداد لە سەر هەڵەکانی هەر بەردەوامە، ئەوەتا یێژیت: ” ئەقوامی کۆنی نیشتەجێی خاکی ئەنادۆل بووە وەک هووری و هیتیەکان”، وا پێدەچێت تا بە ئەمڕۆ گەیشتووە، نەیزانیوە هووری و هیتییەکان……هەموویان گەلی مادان.
لەوەش ماڵوێرانتر نەیزانیوە هەموو دەپە قوڕەکانی سەردەمی سۆمەرییەکان دەگەڕێنەوە بۆ پاش لافاوەکە، چوونکە پەیڤی ئەکەدی لە نووسینەکان دیارە، پاشان زاناکان هەندێ دەپە قوڕیان لە ” تەل عوبەید” دۆزیەوە، ناوێکی عارەبیان بۆ دانا و یێژن ” عوبەیدیەکان”، هەروەها یێژن ئەوانە پێش سۆمەریەکانن، بەڵام هەر چەند ئەو دەپانەی تەل عوبەیدم دەست نە کەوتیە، بەڵام بێ هیچ گومانێک ئەو دەپانە هەر هەموویان سۆمەرین و دیار دەبێ بۆ هەمووان کە بە زمانی پاڕاوی مادا نووسراون، بێ بوونی پەیڤی ئەکەدی.
” ئاوێستا” ی کردیتە زمان، یێژێ ” ئاڤێستا و فارسی کۆن و پەهلەوی سەر بە خێزانە زمانە هیندۆ ئەوروپیەکانن
دەتوانم بڵێم تەمەنی نووسینی زمانی سۆمەری زۆر زۆر کۆنترە لەوەی زاناکان باس دەکەن.
سووداد لەمەشیان کەوتیتە هەڵەیەکی دیکەی مێژوویی، ئەوەتا ” ئاوێستا” ی کردیتە زمان، یێژێ ” ئاڤێستا و فارسی کۆن و پەهلەوی سەر بە خێزانە زمانە هیندۆ ئەوروپیەکانن، کە لە ناو ئەم خێزانەش سەر بە کۆمەڵە زمانە ئێرانییەکانن”.
ئەمن لێرە دەستی (سوودا) دەگووشم ئەگەر ئەو خۆی یان پسپۆرێکی فارس بێنێت و بتوانیت نووسینێکی فارسی کۆن بۆ هەموومان وەکو دۆکیومەنت بـێنێ و بۆمانی بخوێنێتەوە، با بزانیین ئەو و ئەو پسپۆرانەی فارس، کەوا متمانەی کردووەتە سەر بۆچوونەکانیان، چەند ڕاست دەکەن. پسپۆرە فارسەکان خۆیان یێژن ئێمە ئەو زمانە فارسیە کۆنەمان لە بیر چوویتەوە، بۆ زانینتان هیچ گەلێک زمان لە بیر ناکات بەڵام ئەو کارە تەنها بە سەر فارس هاتیە هەر چەند میللەتێکی دەستەڵاتدار بوونە، بێ گوومان دەستەواژەی زمانی فارسی کۆن و دۆستەواژەکانی دیکە دەست کردی فارسەکان خۆیانن، ئەو زمانە فارسیە کۆنەش هەر زمانی مادایە و ئاوێستاش هەر بە زمانی مادا نووسرایە لە بەر هەندێ کە دەیخوێیننەوە لێی تێ ناگەن، ئەمن یێژم ” مادا کۆنترین گەلە نووسینیان داهێنایە، مەکتەب، کتێبخانە، دادگا، ماڵی خودا، مۆجێور، ئازا و ئازەخانە، ئیدو جەژنیان، تەنانەت نووسینیشیان لەبارەی کشتوکاڵ و… هەتدیان هەبووە. هەروەها پەیڤی (سەرمەدی) واتە (سەرمادا).
مادا کۆنترین گەلە نووسینیان داهێنایە، مەکتەب، کتێبخانە، دادگا، ماڵی خودا، مۆجێور، ئازا و ئازەخانە، ئیدو جەژنیان
جگە لەمانەش پەیڤی ” ئاری” تەنها بۆ ماداکان بەکار دێت، ئەو پەیڤە لە ” ئوور” وەرگیرایە، ئەکەدەکان بە ” ئەر”یان گۆتیە، پەیڤی “ئاری” واتا خەڵکی ” ئوور”، تەنها گەلی مادا ئارینە، گەلانی دیکە مافییان نییە بە ئاری دابنرێن، چوونکە ئووریان نەبووە، هەروەها نە ئەکەدەکان و نە ئاشووریەکانیش، کە کۆچیان کردیە بۆ واری مادا، زمانی نووسینیان نەبووە، بەڵکو هەموو ئەو داهێنانەی خوارەوەیان لە سۆمەرییەکان وەرگرتووە، حا هەر لە نووسین بگرە هەتا ئایین، هونەر و گۆرانی و ئاوازو مۆسیقا، تەمبور و تمبل، دەهۆڵ و زۆرنا، دووزەلە و شمشاڵ، تەمبور سەر مێزە، جل و بەرگ، شایی و دیلان، ئیدو جەژن،…….، هەتا ئەو جەژنەی ئاشوورییەکان لە مانگی ” نی سان ” کە بەم دواییە بە ” ئەکیتۆ” ناسرایە، جەژنێکی کۆنی مادایە، جەژنی لە دایک بوونی” ئێزا”یە، ئیدا سەرساڵی مادایە، لە ڕۆژی چارشەمەی مانگی ” نی سان”ە، واتا : ئیدا تێلی کێ” ، پەیڤی ” تێلی” واتا تەمەن یان ژی هەروهەر، نەمر، بەم شێوەیەیە:
ئەو گەلانە تەنها کاولکاری و کووشتنیان بۆ گەلی مادا هینایە، چوونکە هێچ شارستانیەکیان نەبووە.
پەیڤی ” شامێر” لە سەر زمانی ئەکەدەکان بووە بە ” شا مار”، هەروەها بە ” شامەر”یش نووسرایە.لە سەر زمانی عارەب بووە بە ” سامەر” و ” سامەری”، چوونکە پەیڤی ” ش ” دەگۆڕێ بۆ ” س” وەک پەیڤی ” لشان” واتا زمان، عارەب یێژن
نووسەرێکی بییانی شتێکی نووسی ئەو جۆرە مرۆڤانە نووسینەکە دەکەنە بنیشتی سەر زاریان، لە کۆڕۆ دانیشتن بۆ خەڵکانی دیکە دەگێڕنەوە
” لسان”،
” شە مەر ڕۆ ” بووە بە ” شۆمەر” پاشان لە سەر زمانی عارەب بووە بە ” سۆمەر”.
پەیڤی ” شامێر ڕێ ” واتا ڕێگای شامێران لەسەر زمانی عارەب بووە بە ” سامەر ری ” ئەوڕۆ یێژن ” سامەرا”.
کاک سووداد یێژیت کوردناسی ئینگلیز درایڤەر ناوی کورد لە “کارداکا” هاتیە، ئەگەر نووسینە مێخیەکەی پەیڤی ” کارداکا” مان بۆ بنووسی ئەوە کاک سووداد کارێکی چاک دەکات، هەتا بتوانم لێکدانەوەی بۆ بکەم، هەتا بزانین لێکدانەوەکە هەڵەیە یان ڕاستە، بەڵام سۆمەریەکان پەیڤی ” لوو لوو” واتا ” لووڕ” یان بە کارهینایە بۆ گۆتیەکان. ئاشووریەکان پەیڤی “قوڕدایێ” یان بەکار هینایە، کە لە پەیڤی ” کوڕ دێ” وەرگیرایە، تەنها پیتی ” ک” گۆڕاوە بۆ ” ق “، لای عارەبی مەکە و یەثرب بووە بە ” کوردی” چوونکە ” ێ” بووە بە “ی” ، لای عارەب ئەو ” ی” بۆ تەنسیبە بۆیە ” کوردی” یان کردە ” کورد” وەک ” فارسی” و ” فارس”…….،. لە ئەنجامی نووسینەکەی کاک سووداد بۆ من دەرکەوت، نموونەی وەکو ئەو لە نێو ڕەوشەنبیرانی کورد زۆرە، نووسەرێکی بییانی شتێکی نووسی ئەو جۆرە مرۆڤانە نووسینەکە دەکەنە بنیشتی سەر زاریان، لە کۆڕۆ دانیشتن بۆ خەڵکانی دیکە دەگێڕنەوە، نەورۆزی مادا دەکەنە نەورۆزی میللەتانی دیکە، کاوەی مادا دەکەنە دووژمنی مادا، سۆمەری دەکەنە داگیرکەری واری مادا، ئاوێستا دەکەنە ئاڤێستای فارسی. ئەو ڕوون کردنەوەی سەرەوە من لێێ بەرپرسم، بۆ بەشە مێژووییەکەی، من زۆر لام ئاسانە و دەشتوانم بە بەڵگەی مێخی بۆ زاناکانی زمانی سۆمەری لە دانیشگای ئۆکسفۆرد بسەلمێنم، نەک بۆ ئەکادیمییەکی بێ ئاگای وەک کاک سووداد.
ئەوە منم دەڵێم دیارە بابەتێکی ئاوەها فراوان و پڕ لە لق و پۆپ، نەک هەر بە سەدان کۆڕ و سیمینارکۆتایی نایەت، بەڵکو بۆ یەکلاکردنەوەی پێویشتی بەبەستنی کۆنفرانسێکی سەرتاسەرییە، دیارە ئەم کارەش دەبێت بە ئامادەبوونی پسپۆرە باڵادەستەکانی جیهانی بێت، بیرمە ئەو پێشنیازەی خۆشم لەگەڵ کاکە سووداد باس کردووە، خێرە ئێستا لای قورسە من نەخاتە نێو ئەم هەموو کات بەفیڕؤدانە، ئەگەرچی دەزانم (مانگ لە چواردە بێت حەوجەی ئەنگوست نییە).