مۆسیقا یارمەتیدەرە بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر
نێرگز عەزيز/ پێداگۆگ و توێژەر / سويد
من لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست گەورەبووم و هەر زوو بۆم سەرنج بوو کە میوزیک و دەنگەکانی ناو سروشت، وەک دەنگی دەریا یان بای ناو دارەکان، لە ڕاستیدا چۆن کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە. ئەمڕۆ دەزانم کە میوزیک کاریگەری جەستەیی بەرهەم دەهێنێت و دەتوانرێت بە شێوەیەکی چەندایەتی بپێورێت. بەڵام دەمەوێت زیاتر لەوە تێبگەم کە چۆن میوزیک کاریگەری قووڵی لەسەر ئێمە هەیە. لە ڕێگەی ئەو میتۆدانەی کە پێیان دەوترێت مایکرۆفینۆمینۆلۆژی، ئەزموونی بابەتیی میوزیک بە شێوەیەکی سیستماتیکی نەخشە دەکرێت. لەگەڵ زیاتر زانینی کاریگەرییەکانی میوزیک، دەتوانین ڕێگەی نوێش بدۆزینەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینین. بۆ نموونە هەستەکانمان خەبەریان دەبێتەوە کاتێک کاریگەری میوزیکمان لەسەر دەبێت و هەستەکان لە بەرامبەردا دەتوانن توانای فێربوون زیاد بکەن. لەسەر بنەمای ئەمەيش ئێستا خەریکی پەرەپێدانی پرۆژەی چالاکی کۆنسێرتی زانستین لە خوێندنگەکان، کە پڕۆژەیەکی توێژینەوەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن میوزیک دەتوانێت بەریەککەوتنی مرۆڤ و فۆڕمی نوێی ئاڵوگۆڕی زانیاری بەرەوپێش ببات. لێکۆڵینەوە دەکەین کە چۆن کۆنسێرتە زانستییەکانی سۆزداری سەبارەت بە بابەتگەلێکی سەخت، بۆ نموونە سەبارەت بە سووکایەتیکردن کە پەیوەندییان بە میتۆوە هەیە، کاریگەرییان لەسەر توانای گفتوگۆکردن و دەربرین لەسەر بابەتەکە هەیە،لە سیمینارە زانستیيەکاندا روون دەکرێنەوە. هەروەها ئەزموونی ئێستاتیکا دەتوانێت هۆشیاری بۆ هەستی خۆمان و کەسانی دیکە زیاد بکات و پێمان وایە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەکردنی هاوسۆزی و خۆ بە گەورەنەزانین هەبێت. لە پڕۆژەکەماندا لە خوێندنگەکان، لێکۆڵینەوە دەکەین کە ئایا زیادبوونی چالاکیی هونەری میوزیک و گۆرانی دەتوانێت پشتگیری لە گەشەکردنی مەعریفی و زمانی منداڵان بکات، ئیسراحەتی خوێندن دروست بکات و بەشداری بکات لە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی. بەشێکی گرنگی ڕێکخستنی سۆزداریمان لەدەست دەدەین ئەگەر بە بەردەوامی وانەی ئێستاتیکا وەرنەگرین. بەشداری پێکردنی چالاکی میوزیک کۆمەڵگایەکی باشتر دروست دەکات. بە زیادکردنی دەست ڕاگەیشتن بە چالاکییەکانی میوزیک، دەرفەتمان هەیە بۆ دروستکردنی ئاسایش لە چوارچێوەی جۆراوجۆردا. ئەگەر بابەتەکانی ئێستاتیکا بێ ئەولەویەت بکەین، پێموایە ئێمە بەشدار دەبین لە زیادبوونی دڵەڕاوکێ”. “چارەسەر بە میوزیک سەرچاوەی ناوەوەی منداڵ دەهێنێتە دەرەوە”