فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

زانای مەحموودی هەژار: قالە مەڕە، مۆسيقاکەی کەنزێکی گەورەيە بۆ ئەم نيشتيمانەی ئێمە 

زانای مەحموود هەژار:  قالە مەڕە، مۆسيقاکەی کەنزێکی گەورەيە بۆ ئەم نيشتيمانەی ئێمە

سازدانی پەیامنێری دیاسپۆرا/ سلێمانی

کات دەی شەوی رۆژی ٢١ / ٥ / ٢٠٢٤ پانزە ساڵی رەبەق بە سەر دوا هەناسەی هونەرمەندێکی بليمەت و ناوازەی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی نيشتيمانە پارچە پارچە کراوەکەماندا ،تێدەپەڕێت، بۆ يادکردنەوەی ئەم هونەرمەندە ڕەوانشادە( قالەمەڕەی شمشاڵژەن ) پەيامنێری دياسپۆرا پەيوەندی بە مامۆستا و مۆزيکژەن بەڕێز ( زانای مەحموود هەژار ) ەوە کرد، بەڕێزيان بەم جۆرە و بە تايبەت بۆ دياسپۆرا دووا:

من دەربارەی ژيان قسە ناکەم ، وەک هەستی خۆم بۆ ئەو ژەنينە دەدوێم، هەڵبەت ژەنينەکەيش لە گەرووی کەسايەتييەکەوە دێتە دەرەوە ، ئێمە لە باشووری کوردستانەوە هەر لە مناڵييەوە گوێمان لە چريکەکانی سيد عەلی ئەسغەر و دەست و پەنجەی ميرزادە و حەسەن زيرەک و هەروەها ماملێ و چەندانی تر بووە، من وەک مۆزيک و ريتم و دەهۆڵ و باڵەبان و زووڕنا دەڵێم گوێمان لە ميلۆدی پڕ لە ئەساڵەت و پڕ لە بۆن و بەرامی خاک و زەغرەفە جوانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە بەشێکی گەورە و دەسکاری نەکراوی مێژووی کوردە.

 

من وەک مۆزيک و ريتم و دەهۆڵ و باڵەبان و زووڕنا دەڵێم گوێمان لە ميلۆدی پڕ لە ئەساڵەت و پڕ لە بۆن و بەرامی خاک و زەغرەفە جوانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە

 

 

لەوانەيش کە من هەر لە مناڵييەوە گوێم لێ بووە لە رۆژهەڵاتەوە لە ڕێی راديۆوە يان لە تيڤييەکانەوە گوێم لە ئەم بلوێرە جوانە ئەم شمشاڵە جوانە ئەم ئاسنە يان ئەم قاميشە لە گەرووی کەسێکەوە هاتۆتە دەرەوە کە وەک درەختێکە بە خاکێکدا ڕەگی داکوتاوە، ڕەگوڕيشەيەکی توندی داکوتاوە و دار بەڕوويەکی گەورەی خەمناک لە خاکی رۆژهەڵاتەوە هاتۆتە دەرەوە و سێبەری بۆ بەشێک لە نيشتيمانەکە کردووە و لە ژێريدا لاوان و گەنجان ، ئاشقان، بۆ شاييەکان سەرچۆپييان گرتووە و بە گەروو و شمشاڵە جوانەکەی قاڵەمەڕە سەمايەکی نەرمی خەمبارانەيان کردووە، لە خەم و حەسرەتدا بوون و گوێيان لەو ئاهونزوولە و خەمانە گرتووە کە لە بلوێر و شمشاڵەکەی ئەوەوە هاتۆتە دەرەوە،

لە مۆزيکەشادەکانيشدا خەڵک بيری ، بەرز و نزمی و گوند و بۆن و بەرامی خاکی کوردستان و شاخوداخ و دۆڵ و شيو و هاژە گرتووە  کە هەر هەمووی لە کونی ئەو بلوێرە و شمشاڵە جوانەی قالەمەڕەوە لەو هەستەيەوە هاتۆتە دەرەوە و وێنەی جوانی کوردستانی بە بيری خۆی بۆ نەخشاندووين.

 

  بێگومان يەکێ لەو ميلۆدی و مۆزيک و ئەو کەسە جوانانەی کە مۆزيکەکەيانی بە خامی بە پاکی ماوەتەوە و نەخشی خاکی کوردستان و کوردستانمان بۆ ئەنەخشێنن بلوێرەکەی قالەمەڕەيە

 

بێگومان يەکێ لەو ميلۆدی و مۆزيک و ئەو کەسە جوانانەی کە مۆزيکەکەيانی بە خامی بە پاکی ماوەتەوە و نەخشی خاکی کوردستان و کوردستانمان بۆ ئەنەخشێنن بلوێرەکەی قالەمەڕەيە، ئەو بلوێرە ئەو هەستە ئەو حەسرەتە ئەو ژەنينە پێمان دەڵێ کە ئێرە کوردستانە، ئێرە وڵاتێکە خاوەنی مێژووييەکی زۆر دوور و درێژی خۆمانين لە سەر خاکی نيشتيمانی خۆمان ئێمە ئينسانين کە پێمان دەڵێن کورد لێرە ئەژين، ئێرەيش خاکی کوردستانە ، ئەو شمشاڵە وا ئەڵێت ، لە ناو تەکنيک و زەغرەفەی مۆسيقاکەدا پرە لە هونەر پرە لە ميلۆدی وردی جوانی ناوچەی کوردستان کە مۆزيک دەژەنێ ڕيتم لە ژێريايەتی وا ئەزانی يەکێک جۆرێ پەنجەکان ئەجوولێنێ و ياری بە ميلۆدييەکە ئەکا، ، وا ئەزانی يەکێک ريتمی لە گەڵدا دەژەنێت،

بێگومان ئەوەی تۆمارکراوە لە سەيد عەلی ئەسغەر و پێشتريش لە باکووری کوردستان ئەو گەڕيدانەی کە هاتوون لاوکيان تۆمارکردووەلە ساڵانی سەرەتای نۆسەدەکاندا، ئەمانە هەر هەمووی لە چريکەکانی باکوورەوە و  محەمەد عارف جەزراوی و عەلی مەردان و کەريم کابان و محەمەد ساڵح ديلان و سەيد عەلی ئەسغەر و ئەنوەر قەرەداغی و ميرزادە و دەهۆڵەکەی کاک بەراجی سنە و ئەمانە هەر هەمووی نەخشی گێڕانەوەی مێژووی حەفتا هەشتا ساڵەی ئەم کوردستانی گەورەيەيە کە من ناتوانم ناوی هەموويان بێنم ئەمانە هەر هەمووی نەخشی خاکی کوردستانيان کێشاوە، بلوێرەکەی قالەمەڕە چۆن ئەڵێی هەوێنی کوردييەکەيە هەوێنەکەيەتی هەوێنی مۆسيقای کوردييە، ئەتوانين لە داهاتوودا لە پەيمانگا باڵاکاندا ، خوێندنی زانکۆکان دەتوانين چەند دکتۆرايەک لە سەر ئەم ژەنينە زەغرەفەيە لە زانستی مۆزيکی بەراوورد دا لە تەکنيکيدا ئەوانە هەمووی دکتۆرايە دکتۆرا لە قالەمەڕەدا بێنن، دکتۆرا لەم مۆزيکە کوردييەدا بێنين ئەم مۆزيکە کوردييە لە ئاست مۆزيکەکانی ديدا چييە ؟،

بە هەژاری و لە کەسێکی قەينا گيرفانی بەتاڵ بێ ، بەڵام مۆسيقای کەنزێکی گەورەيە بۆ ئەم نيشتيمانەی ئێمە ، جێیهێشووە

 

ئەم مۆزيکە کوردييە لە چاو عارەب و فارسدا چييە؟ ئەو مۆزيکی نيشتيمان، مۆزيکی خاک هەمووی دکتۆرای لە سەر دەهێنرێت، ئێمە بە هەژاری و لە کەسێکی قەينا گيرفانی بەتاڵ بێ ، بەڵام مۆسيقای کەنزێکی گەورەيە بۆ ئەم نيشتيمانەی ئێمە ، جێیهێشووە ، ئەو مۆسيقايەی لە هەناويدا هاتۆتە دەرەوە کەنزێکی گەورەيە بۆ ئەم نيشتيمان و وڵاتە بۆ ئايندە تا کورد مابێت بۆی جێهێشتووە ئەويش کە هەيە قالەمەڕەيە هەقە پەيکەری بۆ بکرێ هەقە پێی بزانرێ لە زانکۆکاندا، لە قوتابخانەکاندا بخوێندرێ ، بزانن قالەمەڕەکان ئەو کەسانەن خزمەتيان بە کورد و کوردستانييەت کردووە ، بە مرۆڤايەتی کردووە