فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هه‌وڵی پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز بۆ گه‌یاندنی په‌یامی دۆزی کورد به‌ جه‌مال عبدولناسر له‌کتبێکدا به‌ناوی( کفاح الاکراد)، دواتر کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی کوردی رادێۆی قاهیره‌ی/میسری لێکه‌وته‌وه‌

هه‌وڵی پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز بۆ گه‌یاندنی په‌یامی دۆزی کورد به‌ جه‌مال عبدولناسر له‌کتبێکدا به‌ناوی(کفاح الاکراد)، دواتر کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی کوردی رادێۆی قاهیره‌ی/میسری لێکه‌وته‌وه‌

 

يوسف مەنتک / نووسەر/  ئەڵمانيا

 

    جەمال نەبەز پردی پەیوەندی نێوان کوردو جەمال عەبدول ناسر

 

له‌دیرۆکی گه‌لاندا،زۆرن ئه‌و سوار چاکانه‌ی به‌دریژایی ته‌مه‌نیان خزمه‌ت به‌مێژووی مرۆڤایه‌تیی و گه‌ل و نیشیمانه‌که‌یان ده‌که‌ن، له‌ دیرۆکی ئێمه‌ی کوردانیشدا، ئه‌وانه‌ی له‌ چه‌ند بوارێکی جیاجیادا، سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی خۆیان له‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی دا بوون که‌ لێبراوانه‌ به‌بێ ره‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و به‌رامبه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژێک له‌ سه‌نگه‌ری دووژمندا کاریان کردبێت وقرانێک سوود مه‌ند نه‌بوون نه‌خۆیان نه‌ که‌سێک له‌ بنه‌ماله‌که‌یان، به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، یه‌کێک له‌وانه‌، وه‌ک ڕووناکبیر و سیاسه‌ت مه‌دار و مێژوو نووسی گه‌وره‌ی کورد پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز‌، که‌ زیاتر له‌ په‌نجا ساڵه‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی، له‌ دووری گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یدا به‌رده‌وام خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کۆل خۆی داداوه‌، له‌ هه‌ر کۆر و مه‌جلیسێک بێت، باسی معاناتی گه‌له‌که‌ی ده‌کات، تا ئێستايش زیاتر له‌ سه‌د په‌رتووک  وپێنج سه‌د لێکۆلینه‌وه‌ و ووتار و بابه‌تی نووسیوه‌ و ده‌یان کۆڕ و سه‌دان کۆڕ و سمیناری ئه‌نجام داوه‌، ئێستايش به‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌یه‌وه‌، وه‌ک گه‌نجێک شه‌ونخوونی ده‌کات به‌رده‌وام ده‌خوێنێته‌وه‌ و ده‌نووسێ وکۆڕ و سمینار لێره‌ و له‌وێ ده‌کات.

برای به‌رێزم کاک دڵزار حه‌سه‌ن پێی گووتم کاک یوسف منتک ئێستا ئێمه‌ خه‌ریکی ده‌رکردنی گۆڤاری کورد دیکۆمینتین پێمان خۆشه‌ کارمان له‌گه‌لدا بکه‌یت،منیش ره‌زامه‌ندیم ده‌ربری به‌پێی توانا هاوکارو یارمه‌تی ده‌ریان بم .

کۆری شیعری مامۆستا دلشاد عه‌بدوڵای شاعیر که‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌رشیف و ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌ شاری هانۆڤه‌ر ‌مێوانداری کرابوو ، بەم بۆنەیەوە، ئێمە( دڵشاد عبداللە، حمید بەدرخان، ئاسۆ خانەقینی، یووسف منتک ) لە شاری مانهایمەوە بە سەیارەکەی ئاسۆ چووین بۆ شاری هانۆڤەر.

کۆڕەکە له‌رێکه‌وتی 4،11،2007 کات 4 ی ئێواره‌ له‌ هۆلی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن وڕۆشنبیری کوردی له‌ مه‌ڵبه‌ندی کولتووری فاوست بەڕێوەچوو بوو، هاوکات حمید بدرخانیش بابه‌تێکی رۆژنامه‌وانی پێشکه‌شکرد،

 

پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز، یه‌کێک لەو‌ بابه‌ت به‌نرخ و شاراوانه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌ که‌م که‌س تا ئێستا ئاگادارییه‌تی بریتيیه‌ له‌چۆنییه‌تی گه‌یاندنی په‌یامی کورد به‌سه‌رۆکی ئه‌وسای میسر جمال عبدولناسر

من له‌ هه‌ر شوێنێک ئاماده‌ بووبم به‌کامێرای ڤیدیۆ هه‌وڵی تۆمارکردنی زۆرترین لێدوان‌ و قسه‌کردنم داوه‌ که‌ بایه‌خی مێژوویان هه‌بووبێت بۆ گه‌له‌که‌م، ئه‌مجاره‌یان  پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز سه‌باره‌ت به‌چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ دوا، به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ندین که‌سایه‌تی وه‌ک مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار و ته‌نگه‌زاری شاعیر و خالید شه‌یدا و که‌ریم گه‌رمیانی نووسه‌ر و ئه‌دیب چه‌لکی و هۆشیاری مه‌لا عه‌ولای کامووسه‌کی وچه‌ند که‌سانێکی تر، پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز، یه‌کێک لەو‌ بابه‌ت به‌نرخ و شاراوانه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌ که‌م که‌س تا ئێستا ئاگادارییه‌تی بریتيیه‌ له‌چۆنییه‌تی گه‌یاندنی په‌یامی کورد به‌سه‌رۆکی ئه‌وسای میسر جمال عبدولناسر له‌ کتابێکدا به‌ناوی (کفاح الاکراد) و کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی کوردی له‌

راديۆی قاهیره‌ بۆمان دوا، به‌نده‌ خۆيشم چه‌ند جار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌م لە گەڵ کردووه‌، له‌ په‌رتووکی ووشه‌نامه‌کیش ئاماژه‌ی پێداوه، له‌سه‌ر داوای کاک دڵزار، منیش به‌باشم زانی که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌تێر وته‌سه‌لی له‌ گۆڤاری کورد دیکۆمێنتدا بڵاو بکرێته‌وه‌ و خوێنه‌رانیش سوودی لێوه‌ربگرن،

پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز به‌هێمنی ده‌دوا و منیش زوومی کامێراکه‌م له‌سه‌ر ویی دانابوو،جارناجارێکیش یه‌کێک له‌ ئاماده‌بووان مداخه‌له‌یه‌کی کورتی ده‌کرد، ئه‌و گووتی:

که‌ جه‌مال عبدولناسر هاته‌ سه‌ر کار، به‌بیروباوه‌ری من‌ که‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌عسيیه‌کان کارده‌کات، نابێته‌ دۆستی ئێمه‌، به‌ڵام به‌لێکۆلینه‌وه‌ی خۆم له‌کاروکردارو هه‌لوێسته‌کانی، له‌و باوه‌ردا بووم ئێمه‌ ده‌توانیین سوودی لێوه‌ر گرین بۆ وگه‌رمکردن و پێشاندانی کێشه‌ی کورد،کورد له‌و رۆژه‌دا له‌هیچ کونێکه‌وه‌ دیار نه‌بوو،له‌ هه‌موو ئاساماندا ئه‌ستێره‌یه‌کی نه‌بوو،ناسر به‌ربه‌ره‌کانێی په‌یمانی به‌غدای ده‌کرد، که‌ ئه‌ندامه‌کانی رژێمی ترک وئێراق ‌و بریتانیاوئێران وپاکستان بوون،ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددابوو(دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خوێندنه‌وه‌یه‌کی ووردی بۆ وه‌زعه‌ که‌ هه‌بووه‌،بۆیه‌ش باشی بۆ چووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌مال عبدولناسره‌وه‌ بکات له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردا ده‌بێت)،

که‌ له‌گه‌ل ره‌حمه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،له‌پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ کاژیکمان دروستکرد،ئه‌و حه‌له‌ حزب وشتی وا نه‌بوو رۆلی وای هه‌بێ بۆ کورد خه‌بات بکات،لێم پرسی چۆن ئه‌م وه‌زعه‌ ده‌بینی؟،ئه‌و گووتی: بروام نییه‌ ئه‌وانه‌کار بۆ کورد بکه‌ن،گووتم:به‌لام ده‌توانیین وه‌زعی کوردیان تێبگه‌یه‌نین،وایان لێبکه‌ین تۆزێک له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد تێبگه‌ن.

ره‌وانشاد ئاپۆ عوسمان سه‌بری چاپخانه‌یه‌کی بۆ من دۆزییه‌وه‌،چاپخانه‌ی (که‌ریم که‌ره‌م)چاپخانه‌که‌ به‌دزییه‌وه‌ شتی چاپ ‌ده‌کرد

 

،خۆت ده‌زانی جه‌مال عبدولناسر دژی په‌یمانی به‌غدایه‌،یانی دژی ئێراق،ئیران،ترکیا ودژی بریتانیایه‌،ئه‌وانه‌ هه‌مووی دووژمنی کوردن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ شتێک هه‌یه‌ له‌ ئێمه‌ی نزیک ده‌کاته‌وه‌،دوای هاتنه‌سه‌ر کاری جه‌مال عبدولناسر،هه‌ندێ قانوونی ده‌رکرد ،که‌ شه‌ریکه‌ گه‌وره‌کان بکاته‌ مولکی ده‌وله‌ت،ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌قیرو هه‌ژاره‌.گووتی: راسته ئه‌وه‌ ئێستا تۆ ده‌لێی چیی؟‌،گووتم من پاسپۆرتی ده‌ربێنم وبچم بۆ سوریا له‌ وێ شتێک بنووسم وبۆ جمال عبدولناسری بنێرم،وه‌ک نامیلکه‌یه‌ک کتێبۆلکه‌یه‌ک،.گووتی باشه‌ برۆ.له‌ هاوینی 1956 پاسه‌پۆرتم ده‌ر‌هێنابه‌ بیانووی گه‌شتوگوزار چووم بۆ سوریاولوبنان، که‌ چووم له‌وێ ئاپۆعوسمان سه‌بریم ناسی ره‌حمه‌تی لێبی، له‌ دیمه‌شق ماوه‌ی ده‌رۆژێک،به‌شه‌و‌رۆژ،کارم کردووه‌،له‌هوتێلی “فلستین‌ وشرق‌ الاردن”که‌ خاوه‌نه‌که‌ی”ئه‌بودیاب”کوردێکی خه‌لکی گه‌ره‌کی تاخی کوردان بوو،نامیلکه‌یه‌کم نووسی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌نێوی کفاح الاکراد یانی خه‌باتی کوردان،زمانی عه‌ره‌بی من باشه‌ له‌ منالییه‌وه‌خوێندومه‌ ده‌رسی مه‌لایه‌تیم خوێندووه‌ بۆمن زمانی عه‌ره‌بی زۆر ئاسانه‌،ئه‌وه‌ پێشکه‌شم کردووه‌ به‌ جه‌مال عبدولناسر ،(پرسیان ئه‌وه‌ ساڵی چه‌ند بوو ؟گووتی سالی 1956 ئه‌وه‌ پانجاو یه‌ک سال به‌رله‌ ئێستا)،به‌س له‌رێی عوسمان سه‌برییه‌وه‌توانیم گه‌لێک که‌س بناسم،وه‌ هه‌موو رۆژێک له‌گه‌ل عوسمان سه‌بری ده‌چووینه‌ مالی ره‌وشه‌ن بدرخان،دکتۆر عزالدین مسته‌فا ره‌سول له‌وێبوو له‌ نووسینه‌کانیا باسی کردووه‌،له‌وێ ره‌وانشاد ئاپۆ عوسمان سه‌بری چاپخانه‌یه‌کی بۆ من دۆزییه‌وه‌،چاپخانه‌ی (که‌ریم که‌ره‌م)چاپخانه‌که‌ به‌دزییه‌وه‌ شتی چاپ ‌ده‌کرد،به‌ڵام به‌پاره‌ی زۆر،منیش پاره‌م له‌گه‌ل خۆم بردبوو بۆ ئه‌وێ ،پاره‌ی باشم دایێ، که‌ هه‌زار دانه‌مان بۆ چاپبکات،کتێبه‌کان بچکۆله‌بوون ئه‌و کتێبه‌ ماوه‌،یه‌عنی کفاع الاکراد وه‌ ئه‌من پێشکه‌شم کرد به‌جمال عبدولناسر که‌ ئێمه‌ی کورد تۆمان خۆشده‌وێ‌و……..ئه‌مانه‌.

 

ئه‌حمه‌د نه‌قیب ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌و کتابه‌ی من ئه‌ندامی بۆ پارتی په‌یدا ده‌کرد،هه‌ر چه‌ندخۆم پارتی نه‌بووم،ئه‌وخۆشی بۆ منی گێرایه‌وه‌،ئێستاش ماوه‌ ده‌توانن لێی بپرسن

له‌مالی ره‌وشه‌ن بدرخان،عزیز شه‌ریفم‌‌دیت،عزیز شریف محامی بوو دۆستی کورد بوو پێیان ده‌گوت محامی الاکراد،گووتم بزانه‌ ئه‌و کتێبه‌م نووسیوه‌،گووتی ئه‌وه‌ تۆ نوسیوته‌؟،گووتم ئا،گووتی ئه‌و کتێبه‌م له‌ره‌وشه‌ن بدرخان وه‌رگرتووه‌،جابه‌ر له‌وه‌ی که‌من عزیز شریف ببینم،ئێمه‌ له‌گه‌ل عزالدین مسته‌فا ره‌سول ئێستاش ماوه‌ ده‌توانن لێیبپرسن،وه‌ له‌گه‌ل ره‌وشه‌ن بدرخان به‌دوو ئۆتۆمبیل چووین بۆ لوبنان،له‌وێ لبنان زۆر ئازاد بوو،له‌و ئۆتۆمبیله‌ی ره‌وشه‌ن بدرخان لێیبوو خوجێکی گه‌وره‌ی هێنابوو له‌گه‌ل خۆی، له‌م کاته‌دا دکتۆر جمال نه‌به‌ز به‌رێزلێنانه‌وه‌پڕبه‌حماس و شکۆدارییه‌وه‌به‌ده‌نگێکی دلێر گووتی:”ره‌وشه‌ن بدرخان مه‌رد بووبه‌راستی یانی ئینسانێکی مه‌ردبوو”،خوجه‌که‌ی پڕکردبوو له‌کتێبه‌کان،ئێمه‌ له‌ ئۆتۆمبیلی دواوه‌ بووین ئه‌ویش له‌ئۆتۆمبیلی پێشه‌وه‌ بوو،چووین بۆ به‌یروت،له‌وێ خستمانه‌ پۆسته‌وه‌،به‌پۆسته‌ له‌وێ بۆهه‌موو رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان وسه‌رگه‌وره عه‌ره‌بییه‌ گه‌وره‌کانمان نارد‌،هه‌تا بۆ سعید قه‌زازیشمان ناردبوو،به‌پێکه‌نینه‌وه‌ دکتۆر گووتی:له‌وێ سعید قه‌زاز پێی وابووه‌ ره‌فیق حلمی بۆ ئێمه‌ی نووسیوه‌،ئینجا باشه‌،وه‌من که‌گه‌رامه‌وه‌ بۆ به‌غدا له‌ پێلاوه‌کانما دوودانه‌ یا سێ دانه‌ له‌گه‌ل خۆم هێنامه‌وه‌ کتێبه‌که‌ بچکۆله‌بوو،خستمه‌ ناو پێلاوه‌که‌م که‌ئه‌گه‌ر له‌شم بگه‌رێن نه‌ی دۆزنه‌وه‌،یه‌کێک له‌ کتێبه‌کانم دا به‌ مامۆستا ره‌فیق حلمی،یه‌کێکیشیانم دا به‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌قیب،ئه‌حمه‌د نه‌قیب ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌و کتابه‌ی من ئه‌ندامی بۆ پارتی په‌یدا ده‌کرد،هه‌ر چه‌ندخۆم پارتی نه‌بووم،ئه‌وخۆشی بۆ منی گێرایه‌وه‌،ئێستاش ماوه‌ ده‌توانن لێی بپرسن.

ره‌وشه‌ن بدرخان ئه‌وه‌ی بۆ کردم یانی،وه‌ له‌مالی ئه‌ودا عزیز شه‌ریفم ناسی،ده‌ی گووتم:ئه‌وکتێبه‌ بۆ جمال عبدولناسر نێردراوه‌،تۆ زۆر ده‌چی بۆلای جه‌مالی سه‌ری لێده‌ده‌ی پێی نالێیی کارێ بۆ کورد بکات؟،گووتی:وه‌کوچی کارێ بۆکورد بکات؟.گووتم:”ده‌توانم له‌گه‌ل براده‌ره‌کانی خۆم قسه‌‌یان له‌گه‌ل بکه‌م پێت بلێم،به‌لام به‌ڕه‌ئی خۆم ئه‌گه‌ر پرۆگرامێکی کوردی له‌ڕادیۆی قاهیره‌ ببێ زۆر باش ده‌بێ. گووتی:”من ئه‌وه‌ به‌ جمال عبدولناسر ده‌لێم بڕوابکه‌ن.

وه‌ختێ عزیز شریف له‌ عێراق له‌ سجندابوو.خۆی شاردبۆوه‌ له‌ دوو جه‌ماعه‌ت ده‌ترسا،یه‌کێکیان یه‌کێکیان له‌ شوعییه‌کان خۆی شوعی بوو، به‌ڵام چونکه‌ سه‌ر به‌ مۆسکۆ نه‌بوو،پێیان ده‌گووت ئه‌وه‌ پیاوی ئه‌منه‌ پیاوی حکومه‌تی عێراق و ئینگلیز وئه‌مانه‌یه‌،که‌چی نه‌پیاوی حکومه‌ت و نه‌ پیاوی ئینگلیز بوو،جارێکیان له‌گه‌ل مام جلال به‌دزییه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی خۆی لێشاردبۆوه‌ چوین بۆلای،له‌وێ هێنامه‌وه‌ بیری گووتم:”له‌بیرته‌ جارێکیان له‌گه‌ل مام جلال هاتین بۆلات”.گووتی:”ئاء راستده‌که‌ی”. ئه‌وه‌ عزیز شریف،‌ وه‌ دوایی ئه‌و له‌گه‌ل کوره‌که‌شی زۆر بووینه‌  ‌دۆست و براده‌ر،عزیز شریف ئه‌م شتانه‌ی به‌ جمال عبدولناسر گوتبوو،که‌ گه‌رامه‌وه‌ به‌غدا( نجم الدین عه‌ونی) هه‌بوو برای ره‌وانشاد (محمد عه‌لی عه‌ونی) باوکی(دوڕییه‌ خان)،ئه‌وه‌ مسری بوو به‌ڵام له‌ عیراق ده‌ژیا،جنسیه‌ی مسری هه‌بوو،ده‌هاته‌ دوکانه‌که‌ی ئوستاد به‌شیر موشیر،زۆر ده‌ههاته‌ ئه‌وێ رۆژێک پێی گووتم:سه‌فیری مسر حه‌زده‌کا چاوی پێت بکه‌وێ،گووتم باشه‌ چی ئه‌وێ؟.گووتی: خۆی له‌گه‌لت قسه‌ ئه‌کا. گووتم ئاخر پۆلیس و ئه‌مانه‌ هه‌یه‌. گووتی: نا ئه‌تبه‌مه‌ مالی خۆم، له‌وێ ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ی هه‌بوو،ئه‌تخه‌مه‌ ناو سندوقی ئۆتۆمبیله‌که‌م،له‌وێ له‌پشته‌وه‌ ئه‌چینه‌ ناو سه‌فاره‌تخانه‌که‌، ناچینه‌ ناوه‌وه‌ی به‌رده‌مه‌که‌، له‌وێ گه‌راجیان هه‌یه،ئه‌چینه‌ ناو گه‌راجه‌که‌ تۆ له‌وێ له‌سندوقه‌که‌ دێیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ حه‌وشه‌که‌ ئه‌چینه‌لای، باشه‌ ، به‌م جۆره‌ چووینه‌ لای سه‌فیری مسر ،گووتی: ئه‌وه‌ جه‌مال نه‌به‌زه‌‌ ئه‌و پیاوه‌ی داواتکردبوو. سه‌فیر گووتی: ئه‌وه‌ سه‌رۆک زۆر سه‌لامت لێده‌کات وه‌ حه‌ز ده‌کات بزانێ ئێوه‌ چیتان ده‌وێ،ووتی:  پێی خۆشه‌ که‌ ئێوه‌ دژی حلفی به‌غدان و دژی ئیستعمارن ئه‌مانه‌و، به‌س حه‌ز ده‌کا بزانێ ئێوه‌ چیتان ده‌وێ؟. گووتم : به‌راستی من نازانم ئه‌بێ له‌براده‌ره‌کانم بپرسم. وه‌کو دوای چه‌ند رۆژێک چوومه‌وه‌ بۆ کوردستان، له‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی له‌ فائیق عارف له‌ مامۆستا عه‌لی تۆفیق که‌ دوایی دکتۆرای هێنا،جا ئێمه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ که‌ به‌یه‌که‌وه‌ کارمان ده‌کرد رێکمان خست، که‌ باشه‌ مه‌سه‌له‌ی ڕادیۆکه‌ ببێ،وه‌ یارمه‌تی پێشخستنی پروپاگه‌نده‌ وه‌کو لۆبییه‌ک بۆ کورد له‌ مسر دروست ببێ ،وه‌ ئه‌گه‌ر ممکین ببێ مه‌سه‌له‌ی کورد بهێنێته‌ پێشه‌وه‌ له‌کۆمه‌لی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

دکتۆر جمال نه‌به‌ز به‌رێزلێنانه‌وه‌پڕبه‌حماس و شکۆدارییه‌وه‌به‌ده‌نگێکی دلێر گووتی:”ره‌وشه‌ن بدرخان مه‌رد بووبه‌راستی یانی ئینسانێکی مه‌ردبوو”،خوجه‌که‌ی پڕکردبوو له‌کتێبه‌کان

 

دکتۆر له‌ ‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا به‌رده‌وام بوو گووتی: مده‌یه‌ک دواتر که‌ چوومه‌وه‌ ، به‌ هه‌مان رێگای ئۆتۆمبیل چومه‌وه‌ ناو سه‌فاره‌ت، جمال عبدولناسر سه‌فه‌ری مۆسکۆی کرد، که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ( نجم الدین عه‌ونی ) پێیگوتم : به‌م زوانه‌ رادیۆکوردییه‌که‌ داده‌نرێ. دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز گووتی : بڕوا بکه‌ن، وه‌ ڕادیۆ کوردییه‌که‌ دانرا، پاش ئه‌وه‌ی دانرا،هه‌موو ڕۆژێک به‌ مارشی کوردستان ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌یکرده‌وه‌،ئه‌وه‌ش زۆر بوو له‌سالی 1957 .(  که‌سێک له‌ ئاماده‌بوان ساڵه‌که‌ی لێ ته‌‌ئکید کردوه‌ ) . گووتی به‌لێ ئه‌وه‌ له‌سالی 1957 بوو. له‌م لاوه‌ جه‌مال خه‌زنه‌دار مداخه‌له‌ی کرد گووتی :” حه‌مه‌ی حسێنی مه‌لای دزه‌یی بێژه‌ری رادیۆ کوردییه‌که‌ی قاهیره‌ بوو تا سالی 1963″.

پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز  له‌ کتێبی وشه‌ نامه‌دا نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی جه‌مال عبدوالناسر له‌سالی 1957 پڕۆگرامی به‌شی کوردی له‌ رادیۆی قاهیره‌ دانا، ئه‌وه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێرانیش له‌ تاران به‌شی کوردی دابنێ و رژێمی عێراقیش رێگا به‌ده‌ر چوونی چه‌ند گۆڤارێکی کوردی بدات.