فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە پێناوی لەبیر نەکردنی دۆستەکانماندا

 

لە پێناوی لەبیر نەکردنی دۆستەکانماندا

بەکر شوانی/ وەرگێڕ و رۆژهەڵاتناس / ئەڵمانيا

 

پشتیوانی گەورەی هەردوو دۆزی ئەرمەن و کورد و پارێزەری ماندوونەناسی مافەکانی مرۆڤ و نووسەری ئەڵمانیایی بە ڕەچەڵەک تورک و هاوڕێی خۆشەویستمان دۆگان ئاکهانلی سێ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە تەمەنی 64 ساڵیدا لە بەرلین بە نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان کۆچی دوایی کرد.

ئاکهانلی ساڵی 2015 لەسەر پێشنیاری هاوڕێمان سیروان رەحیم و من میوانی نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بوو لە سلێمانی و دواتریش چەند ڕۆژێکی لە هەولێر بەسەربرد. وێنەکانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ گیراون

ئاکهانلی ساڵی 2018 خەڵاتی یەکێتیی ئەوروپا بۆ لێبووردەیی و مافی مرۆڤ و ساڵی 2019 مێدالیای ئەنستیتووی گوێتەی وەرگرتبوو. مەدالیای گوێتە خەڵاتێکی واتەدار و گەورەیە و لە ساڵی 1955وە دەبەخشرێت بەو کەسانەی کە لە دەرەوەی ئەڵمانیا خزمەت بە زمانی ئەڵمانی دەکەن و ئەوانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هانی پێکەوە کارکردنی کولتووری دەدەن.

هەندێک لە ڕۆمانەکانی ئاکهانلی:

پێی بڵێ خۆشم دەوێ، 2016

دوایین خەونی مادۆنا، 2015

پۆل، 2010

ڕۆژانی بێ باوکی، 2007

دادوەرانی ڕۆژی قیامەت، 1999

کێڵگەی گەنجایەتی، 1999

لە چاوەڕووانیی دەریادا، 1998