هـۆڵـۆکـۆسـتی کـورد
نووسینی: عـه‌لـوان حـوسـێن
وەرگـێڕانی: رەزا شـوان
نووسەر، نەرويج
ئه‌و کوشتاره‌ی که نازییه‌کانی بەرلین له جووله‌که‌کانیان کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو کتێب و فـیلـمه سینه‌ماییه زۆرانه نه‌بوونایه، که باسی دۆزه‌خی جووله‌که‌کان و نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن، خه‌ریک بوو له بیری مرۆڤـدا بچـنه‌وه.ئه‌وه بـوو ئه‌و هه‌مـوو تاوان و کـردارانه‌ی که نازییه‌کان ئه‌نجـامیان دابـوون، هه‌مـوو به ئه‌رشیف کـران و خـرانه بـه‌رده‌می هه‌مـوو جیهـان. لـیره‌وه ده‌بـینین که گـه‌لانی جیهـان بـه‌زه‌یی و سـۆزێکی گـه‌وره و تـایبه‌تیان بۆ کـێشه‌ی جووله‌که‌کان هه‌یه و وه‌کوو کۆمه‌ڵ و که‌سانێک که بوونه قوربانیی سته‌ملێکردن و کوشتنی به کۆمه‌ڵ.هـۆلیـۆد و ده‌زگـاکانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رمایه‌ی دارایی جوولەکه‌کان ڕۆڵـێکی زۆر ئه‌کـتیـڤ و گـه‌وره‌یان گـێڕا، بۆ به بیرهـێـنانه‌وه‌ی ڕای گـشتی جیهـانی بۆ دۆزی جـوولـه‌که‌کان و پـێـشانـدانیان، وه‌ک گـه‌لـێکی به قـوربانیکراو و سـته‌مـلێکـراو.
ئه‌گه‌ر بـێینه سه‌ر گـه‌لی کورد و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نـازییه به‌عـسییه‌کـانی عـێراقی و له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واکانی پێشوتری عـێراقه‌وه، به‌سه‌ر کوریان هـێنا. به سه‌دان چـیرۆکی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو، که کاره‌ساته‌کان هـێنده قووڵ و قـێزه‌وه‌نن، ئاده‌میزاد شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. ئه‌م تاوانانه هـیچ جیاوازییه‌کیان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له لایه‌ن سه‌ربـازه‌کانی هـیـتـلـه‌ری مامـۆسـتای یه‌کـه‌می سـه‌دام حـوسـه‌یـن ئه‌نجـامـدراون. به‌ڵکـوو ئـه‌م بـوو به مامۆسـتای ئـه‌و له کوشـتنی بێ ـوێـنه‌ی کـوردی بێتـاوان، که هـیچ گـونـاهـێکیان نیـیه، ته‌نهـا له‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ی که سـه‌ر به نه‌ته‌وه‌یـه‌کی ترن.
ده‌بێ ڕاستیش بوترێت، که شه‌ڕکردن له دژی کورد، له سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابـردوودا و له سه‌رده‌می مـه‌لـیک غـازی دا ده‌سـتی پێکـرد. لـه سـه‌رده‌می عـه‌بـدولکه‌ریـم قـاسـم دا هـێوربووه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن عـه‌بـدولسه‌لام عـارف، سه‌رۆکی پاراو به بیری شۆڤـێنی و دڵـڕه‌ق به‌رانبـه‌ر به کورد، شه‌ره‌که گـه‌ڕایه‌وه و هـێڕشی به زۆر ڕاگـواسـتنه‌وه‌ی کورد ده‌سـتی پێکـرد. به نیـازی گۆڕیـنی بـاری دیمـوگـرافـیای ئه‌و نـاوچـانه‌ی کـه زۆرینه‌یان کورد رەسەنن، وه‌ک دێیه‌کانی جه‌له‌ولا و دیاله و پارێزگای که‌رکوکیش که له بنه‌ڕه‌ته‌وه کوردییـه و، به‌عـه‌سییه‌کـان هـاتـن، کـێـشه‌که‌یـان قـووڵـتر کـرده‌وه و ده‌سـتـیان به زۆر کـۆچـ پـێکـردنی کـورد و چـۆڵکـردنـی دێـیـه‌کـانـیـان کـرد و دسـتـیـانکـرد بـه هـاوردن و نـیـشـته‌جـێ کـردنی عـه‌ره‌بی خـوارووی عـێراق و ده‌مـچـه‌ورکـردنیان به پـاره، کـه هـه‌ر عه‌ره‌بێکی هاورده‌ی خوارووی عێراق به‌خۆڕایی پارچه‌یه‌ک زه‌وی و ده هه‌زار دیناری عـێراقـییان ده‌دایی، له‌و کاته‌دا پاره‌یه‌کی زۆر بوو ـ دوایی بە هـەر عـەرەبێکی هـاوردە سی هـەزار دیناری وەردەگرت، کـورد بە عـەرەبە دە هـەزارییەکان ناویانیان دەبـرد.
دوای ئه‌وه‌يش ئه‌و هـێڕشانه ده‌ستیانپێکـرد که به ( ئه‌نفـال) ناوبـران.دێیه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختکةران و سڕانه‌وه. به‌شێکی زۆریشی دانیشتووانه‌کانی بۆ بیابانه‌کانی خـوارووی عـێـراق بە زۆر گـوێـزرانـه‌وه.بـه هـه‌زاراران کوردیـان بـه بـه‌رچـاو و گـۆی جیهانه‌وه، له گۆڕی به کۆمه‌ڵدا زینـده‌به‌چـاڵ کردن. قـێزه‌وه‌نترین تاوانـیش که ده‌رهـه‌ق به کـورد کـردیان، ئـه‌وه‌بـوو که تـاوانبارعـه‌لی حه‌سـه‌ن مه‌جـید ـ عـەلئ کـیـمیـاوی ـ بۆ جێبه‌جێکردنی بـڕیاری خودی سه‌دام حوسـێن، شاری هه‌ڵه‌بجه و چەنـدین ناوچەی تری کوردسـتان بـه چـه‌کی کـیـمیـاوی ژەهـراوی بـۆردوومـان کـرد.قـڕکـردنی کـورد به‌پـێی پیـلانێکی کوشـنده‌ی داڕێـژرا و ده‌ستی پـێکـرد.ڕه‌شه‌کـوژی و به کۆمه‌ڵکـوشتن، نه‌ک هه‌ربه ته‌نها پیاوو ئافـره‌ت و منـداڵانی کـردن به قـوربانی، به‌ڵکو ئه‌م کـوشتن و بـڕینه ئـاژه‌ڵ و دار و هـه‌واشی گـرتـه‌وه، نه دار نـه چـۆلـه‌کـه نـه په‌پـوولـه، تا ده‌گـاتـه شـنه بـاش، به ژه‌هـری کـیمـیاوی تـووشـبوون.
ئایا ده‌بێ چه‌نـدین چـیرۆک و ڕۆمـان و فـیلمی بـوێـت، بۆ ئـه‌وه‌ی به سـه‌دان چـیرۆکی جه‌رگبڕ تۆمار بکـرێن؟ تا جیهان و نه‌وه‌ی داهاتوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر کوردیان هـێنا له یادی نه‌کـه‌ن. ئـێستا ده‌پـرسـین، ئـه‌ی جیاوازی چـییه له‌نێـوان هـۆڵـۆکـۆستی جـووله‌که‌کان و هـۆڵـۆکـۆستی کورد دا؟ بـۆچی هه‌موو جیهـان لایه‌نگـری کـێشه‌ی جووله‌که‌کان بوون. کـەچی له ئاستی کـێـشه‌ی کورد دا، خـۆیان گـێـل کـرد؟
کاتی ئه‌وه هاتـووه‌که ویـژدانی مرۆڤـایه‌تی به ئاگابێته‌وه و لایه‌نگـری به‌ڕاستیی دۆزی ڕه‌وای کـوردبـن و پاڵـپشـتی ئـه‌م گـه‌له ڕه‌وشـت به‌رزه بـن، که له‌سـه‌ر ده‌ستی نـازییه به‌عـسییه‌کانی عێراقـدا، دووچـاری ئه‌وپـه‌ڕی قـێزه‌وه‌نـتریـن چه‌وسـانه‌وه و کوشـتن و بڕین بوون. هـۆڵـۆکۆستی کورد له‌یاد کراوه، له‌وانه‌یه له بیری مرۆڤـایتدا سـڕابێته‌وه. که‌چـی هـێـشـتا بـریـنـه‌کـان تـه‌ڕن و سـاڕێـژ نه‌بـوونـه و نـه‌ک هـه‌ر ته‌نهـا خـوێـنـیان لێده‌چـۆڕێته‌وه، به‌ڵکووهه‌ست به ئازار و مه‌خابین ده‌که‌ن له‌م هه‌ڵوێسته دووڕووییه‌دا.
بۆ ئـه‌وه‌ی ئـه‌م تاوانـانه له‌سه‌ر کـورد و خـه‌ڵکی تـریـشدا دووبـاره نه‌بنه‌وه، پێـویسته ئه‌م درامایه مـرۆڤایه‌تییه بقـۆزرێتەوە و بکـرێته چه‌ندین فـیلمی سینه‌مایی ناوخۆیی یا ئه‌گه‌ر بکرێت له هـۆلیۆدیش بێت. من پێشنیاری ئه‌وه‌يشده‌که‌م که تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه، پێـشبڕکـێیه‌کی ئه‌ده‌بی، له بـواری ڕۆمـان و چـیرۆک و شـانـۆ و شیعـردا سازبکـرێت و خـه‌ڵاتی به نـرخی بـۆ ته‌رخـان بکـرێت. که به‌بێ جیـاوازی هـانی نووسـه‌رانی کـورد و عـه‌ره‌ب و تورکـمان بـدرێـن، بـۆ ئـه‌وه‌ی چـیرۆکی ئـه‌و که‌سـانه تـۆمـاربکه‌ن، که لـه‌و کوشتن وبڕینه ڕزگاریان بووه و له ژیانـدا ماون، تا له‌بیرکردنه‌وه ڕامـاڵی نه‌کردوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌يش پێویسته هه‌مـوو توانـایه‌کی داهـێنان بخـرێنه گه‌ڕ و لـیژنه‌یه‌ک له نووسه‌رانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و له که‌سانێکی تر پێکبهێنرێت، له‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی هه‌ڵوێستی پاکن و مێژووه‌یه‌کی بێگه‌ردیان هه‌یه. به بۆچوونی من بێگومان هـێنانه‌دی ئـه‌م کـاره ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵسـۆزی هه‌بێت و هه‌وڵـبدرێت کارێکی مه‌حاڵیش نییه.له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراقیش وه‌کوو چه‌شنێک له پۆزش هێنانه‌وه بۆ گـه‌لی کورد. له‌سه‌ر هـه‌ر به‌رمـیلـێکی نـه‌وت یه‌ک دۆلار باج دابـنێ و بـه‌و پـاره‌یه به‌رهه‌مێکی سینه‌مـایی گه‌وره به‌رهه‌مبهـێنرێت. هه‌روه‌ها بۆ هـانـدانی چاپکـردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه تایبه‌تییانه‌ی ده‌رباره‌ی هـۆڵـۆکۆستی کورد ده‌نووسرێن و گوزارشت له هاوکاری و لە هه‌ستی قووڵی مرۆڤایه‌تیمان و سه‌رکۆنه‌ی سته‌م و تونـدوتیژیی ده‌که‌ن.
مۆنۆمێنتی ئەنفال
———————————
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
—————————————-
_______________________________
تـێبینی: ده‌قی ئـه‌م نووسـیـنە، له نـووسیـنی نـووسـه‌ر و شـاعـیری عـه‌ره‌بی عـێراقی
«عـه‌لـوان حـوسێن»ه، که به زمانی عـه‌ره‌بی، ڕۆژی دوو شه‌ممه «٦\٩\٢٠١٠»له ماڵـپه‌ڕی (کتابـات) دا بـڵاوی کـردۆتـه‌وه. مـن لـە (٩/٩ /٢٠١٠)وەرمگـێـڕایە سـه‌ر زمـانی کـوردی. لـە چەنـد سایـتـێکـدا بـڵاوم کـردەوە. وا لە دوای پانـزە ساڵ بۆ یـادی (٣٧) ساڵەی شـاڵاوەکانی ئەنـفـالی بەدنـاو و قـێزەوەن، دووبـارە بـڵاوی دەکەمـەوە.هەمـوو عـەرەبـێکـيش بەعـسی و شـۆڤـێـنی نـیـیە
دوبـەی: ١٥/ ٤ / ٢٠٢٥