دۆزی جینۆسایدی کورد وەک تاوانی دژە مرۆڤایەتی..
سەڵاح جەلال/ نووسەر / سلێمانی
- پوختەیەک لە گرنگترین توێژینەوەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جینۆساید و بنیاتنانی ئاشتی
سێیەم كـۆنـفـراسی نـێودەوڵــــەتیی جینۆساید و بنیاتنانی ئاشتی - زانكۆی سلێمانی لە رووی پەیوەندییە كەلتورییەکانی و ناساندنی كێشەی رەوای كورد بەجیهان، هەمیشە لە پێشەنگدا بووە.
- بەدەستپێشخەریی مەڵبەندی كوردۆلۆژیی زانکۆی سلێمانی و پەیوەندییەكانی د. عوسمان ئەحمەد قادر، و سەنته ري جينۆسايد. د. فازيل موراديي، توانرا كۆمەڵێك لە پسپۆڕە ئەكادیمییەكانی جیهان كۆبكاتەوە و بەدەیان توێژینەوەی گرنگ لە هەموو بوارەكانی جینۆسایددا لە چوارچێوەی (سێیەمین كۆنفراسی نێودەوڵەتی و بونیادی ئاشتی لەشاری سلێمانی) بخەنەڕوو، کە كۆنفراسێكی پڕ بوو بە بابەتی بەبایەخ و گرنگ لەسەر ئاستی ناوچەكە.
بەئامانجی ناساندن و توێژینەوەی واقیعی ئەو جینۆسایدانەی وەك ئەنفال و كیمیاباران و کۆمەڵکوژیی کە لەلایەن رژێمە جیاجیاکانەوە بەرامبەر خەڵكی مەدەنیی كورد كراوە و بەهۆی ئەو دۆزەخەی گەلی کوردستان بە درێژایی مێژوو هەیبووە، جگە لە كیمیابارانی هەڵەبجە، زۆربەیان بە هیچ جۆرێک لەڕووی بەڵگە و وێنەوە دیکۆمێنت نەکراوە.
ئەوەی لێرەيش کراوە، وەک ئەو رووداوانەن کە بەسەر نەتەوەکانی دیکەدا هاتوون، بەڵام نەتەوەکانی دیکە لەڕێی بەڵگەنامە و فیلم و ژانرە ئەدەبییەکانەوە دیکۆمێنتیان کردووە و لە بیرەوەری و هەست و نەستی خەڵکەکەیاندا بە زیندوویی هێشتوویانەتەوە و پارێزراون. بۆیە هەر لە وێنەی فۆتۆگرافی و زومی كامێرا و تەختەی شانۆ و بوارەكانی تری ئەدەب و هونەریاندا رەنگی داوەتەوە.
لە نادیارەوە بۆ ئاشکراکردن
چۆن ئەم رووداوانە لە خودەوە بۆ بابەت دەگوێزرێنەوە؟ لە نادیارەوە بۆ دیار؟ لە ناوخۆوە بۆ جیهان؟ چۆن بتوانین وێنای ئەو دیمەنانە بگوازینەوە؟ وێنەی قوربانی و خودی جەللادەكە و وێنەکە لە رووداوەكە بەهێزتر نیشان بدەین؟
لەمڕۆی پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکاندا، دەکرێت وێنەکان لەڕێی زەخرەفە و وێنەكێشان و هێڵكاریی زومی کامێراکانەوە بخرێتەڕوو و یاخود بەهۆی نواندنێكی بینراو یان گۆڕینی ئەوانی تر لەڕێی تەكنۆلۆژیای زانیارییەكانەوە، بەوەيش دەتوانرێت لەشێوەی ئەلیكترۆنیدا وێنەکان بهێڵرێتەوە، ئەوەيش بە وێناكردنەوەی ئەو رووداوانەی بەهۆی تێپەڕبوونی بیرەوەرییانەوە بەوێنەی سروشتی پێشتر بینیومانن و لە خەیاڵماندا چەسپاون، دەکرێت سەرلەنوێ لاپەڕەكانی هەڵبدەینەوە و نەوە لەدوای دوا نیشانیان بدرێتەوە.
دەکرێت وێنەکان لەڕێی زەخرەفە و وێنەكێشان و هێڵكاریی زومی کامێراکانەوە بخرێتەڕوو
نەبوونی وێنە و دیکۆمێنت, واتای نەبوونی رووداوەکە نییە
ئەو جینۆسایدەی بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە، تاوانی سەردەمێكی ئەنگوستەچاوە، بەڵام 180 هەزار هاووڵاتی گوندەكان بە زیندویی خراونەتە ژێر زەوییەوە و سەدان كچ و ژنی کورد ئەتکكراون. لەو دەیان و سەدان کۆمەڵکوژیی و نەهامەتییانەيش، تەنها دیمەنە ناخهەژێنەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ڤیدیۆ و فۆتۆگرافی دیکۆمێنت کراون و بڵاوبوونەتەوە، کە مرۆڤایەتیان لەسەر ئاستی جیهان شۆك كرد.
کۆنفرانسەکە بۆ گواستنەوە و خستنەڕووی تراژیدیا پەنهانەکان بوو
ئەم كۆنفرانسە بۆ گواستنەوەی هەموو ئەو تاوانە مێژووییانە بوو، وەک جینۆسایدی كوردە فەیلییەکان، ئەنفال، كیمیابارانی هەڵەبجە و ئێزدییەكان، بۆ وێنەی دیجیتاڵی و بەئەرشیف كردنیان لە توێژینەوە جیاجیاكاندا. تا لە گێڕانەوە و نووسینەوەی مێژووەوە بگوازرێتەوە بۆ کایەی كارە زانستی و هونەری و ئەدەبییەكان و ببنە وێنەی دیجیتاڵی.
كۆنفراسەکە لە رۆژی سێشەممە 28 ئایاری 2024دا شارێكی وێنەیی جینۆسایدی لە شاری سلێمانیدا خستەڕوو. سەرەتا گروپی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە سەردانی ئەمنە سوورەكە و ئینستتیوتی كەلەپووریی كوردییان كرد.
رۆژی چوارشەممەيش 29/5/2024 لە هۆڵی کۆنفرانسەکەدا، رێوڕەسمی سێیەهەمین كۆنفراسی نێودەوڵەتیی جینۆساید و بنیاتنانی ئاشتی سازكرا.
سەرەتا هەریەكە لە(پ.ی.د. جەلال حەسەن) و (د.كۆسار محەمەد عەلی)سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە دوو وتاری كورت رێوڕەسمەکەیان كردەوە.
دواتر چالاكییەكی هونەریی تایبەت بە ئەنفال و فیلمێكی دۆكۆمینتەری بە ناونیشانی(كاتێك شایەتحاڵەكان دەدوێن) پێشکەش کران.
ئەوانەی لە کۆنفرانسەکەدا وتەی سەرەکییان پێشکەش کرد بریتیبوون لە هەریەك لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شازادە حسێن محەمەد و حاكم قاسم رەڤۆ کە وەک پانێلیستەکانی یەکەم هەریەکەیان ئەزموونێکی جیاوازیان لەگەڵ جینۆساید و تاوانەکانی کۆمەڵکوژییدا خستەڕوو.
ئایا گرنگیی وشەی ئاشتی لای ئەو میللەتانەی جینۆساید كراون دەبێت چی بێت و چۆن بیری لێبكەنەوە؟
پانیڵی یەكەم:
لەژێر ناونیشانی جینۆساید و سیاسەت لەلایەن(د. فازیل موراد بی) لە پەیمانگەی جۆهانسبێرگ بەڕێوەبرا:
١ – چی(باشە) لە وشەی جینۆساید!. لەلایەن د. ئاریانا شاهڤیسیی لەزانكۆی سكوڵی پزیشكی برایتن. شانشینی یەكگرتوو.
٢ – نایەكسانی دیراساتی جینۆساید. لەلایەن د. یۆگۆر ئومیت ئۆگۆر لە زانكۆی ئەمستردام
٣ – پەرەسەندنی چەمكی جینۆساید لە یاسای نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا. د. حسێن عەلی عیسا. لە زانكۆی سلێمانی.
٤ – دووبارە ژیانكردنی بەسەرهاتە زەبر ئامێزەكان – یادكردنەوەی فەرمانەكانی ئێزدییەكان لە سەدەی رابردوودا. د. ماریا سیكس- هۆهێنبالكن. ئەكادیمیای نەمسایی بۆ زانستەكان.
٥ – زانین و زۆربوونەكەی فەلسەفە و سیاسەت لەم سەردەمەدا. ستیڤن كۆر كۆران. پاریسیا. سكۆڵی فەلسەفە، بەرلین. ئەڵمانیا.
بەكورتی شیكردنەوەی رەگوڕیشاڵی جینۆساید و تاوانەكانی ئەنفال و ئێزدییەكان و كوردە فەیلییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەكان و فەلسەفە و سیاسەت و جیهان روونکرایەوە.
پانێلی دووەم:
یاساو ئاشتیی دواخراو لەلایەن د. مەهدی ئەمین عەبدوڵڵا بەڕێوەبرا.
١ – بنیاتنانی ئاشتیی لەسەر وێرانەی جینۆساید لە عیراق، د. مەهدی ئەحمەد و د.محەمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد، زانكۆی سلێمانی.
٢ – هۆكارەكانی جینۆساید و رێگرییكردن لێی: لە توێژینەوەیەکی شرۆڤەیی د. ناسیح فەتاح نەسروڵڵا.
٣ – تراتیژەكانی رێگریی لە تاوانی جینۆساید لەسایەی ئەحكامەكانی یاسای ناوخۆیی و شەریعەتی ئیسلامییدا: توێژینەوەی كەیسی عیراق. د. لاجان محەمەد ئەمین، خۆشی عوسمان عبدوللەتیف.
٤ – ئیراق دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی و جینۆسایدی نەتەوەی بێ دەوڵەت. د. هونەر ئەمین حەسەن.
لێكەوتە خراپەكانی جینۆساید لەسەر رەوشی شارستانیی باشووری عیراق.
هەڵسەنگاندنەوەی روانگەی ئیسلامیی سەبارەت بە ئێزدییەکان لە پاش جینۆسایدی 2014: بەراوردگەلی مێژوویی و دەستپێشخەریگەلی هاوچەرخ بۆ پێکەوەژیان. د.قادر سەلیم شەممۆ، زانکۆی لایپزیگ، ئەڵمانیا
بە قووڵی زۆر لایەنی شاراوەی جینۆساید و تاوانی رژێمەكان و سستیی یاسای نێودەوڵەتی و ئاشتی، ئەم چەمكە پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا وەک ئەوەی کە ئاخۆ مەبەست لەچەمكی ئاشتیی چییە؟ لەگەڵ ناوخۆدا یاخود لەگەڵ دەرەوەدا؟ پاكژبوونەوەی هەڵچوونەكان لای ئیفلاتۆن؟ یاخود ئەم چەمكە لەوە قووڵتری دەویست. لای شكسپێر مرۆڤ دەیەوێت خۆی لە تاوانەكان پاك بكاتەوە بە پاكژبوونەوەی هەڵچوونەكان. ناوخۆ و دەرەوە دەگرێتەوە.
ئایا گرنگیی وشەی ئاشتی لای ئەو میللەتانەی جینۆساید كراون دەبێت چی بێت و چۆن بیری لێبكەنەوە؟ لەسەر ئەو رابردووە خوێناوییەوە چۆن بتوانن لاپەڕەی سپی بكەنەوە بۆ پاكژبوونەوە و بۆ یەكگرتوویی و لەخۆبوردوویی تا بتوانن پیکەوە نیشتمانێك دروست بكەن تا جارێکی دیکە تووشی جینۆسایدی تر نەبنەوە؟ یاخود ئەوە پرسیارێكی بێ كۆتاییە و وەڵامەكەی دەكەوێتە دوای زەمەنی بیركردنەوەوە بۆ نەوەكانی تر؟
پانێڵی سێیەم
هیومانیزم و دادپەروەریی (راگوزەر) لە ناوکۆکانی پۆست -جینۆسایددا بەڕێوەبەری پانێڵ: د. سازان میران.
١ – سازش / بەڵێنگەل لە هەموو شوێنێك: سێ رێگا بۆ پێکەوەژیان لە داهاتوودا، 30 ساڵ پاش جینۆسایدەکەی دژبە توتسییەکان لە رواندا. د. ستیفانیی بۆگنیتز، زانکۆی جۆهانسبێرگ، ئەفریقای باشوور/ ئەڵمانیا
٢ – لە رێی زوومەوە) نادادپەروەریی و نەیارەکانی دەوڵەت: چۆن هیومانیزم دووچاری نابەرابەریی و توندوتیژیی بووە. د.لەتیف تاس، زانکۆی ئابێرسوس، شانشینی یەکگرتوو.
٣ – ئامرازە دادوەریی – سیاسییەکانی جینۆساید لە سوریا و عیراق: لێکۆڵینەوەیەک لەسەر پۆست – پۆلێنە کۆمەڵایەتییە جینۆسایدییەکان. د. مەنسور تەیفوریی.زانکۆی پاریس هاڤیسین – سان دونی، فەرەنسا
٤ کۆلۆنیاڵداماڵینی هاووڵاتییبوونی عیراقی: نموونە گەلی کوردیی پۆست – جینۆساید. دایان ئی. کینگ، زانکۆی کەنتەکیی، ئەمریکا.
٥ – زیانە دامەزراوەییەکان: ئاڵەنگاریی و ئەڵتەرناتیڤەکان لە نێو ناوکۆکانی دادپەروەریی راگوزەرد.ا د. دەیڤد ڤالەنسیا، زانکۆی سانتۆ تۆماس، کۆڵۆمبیا.
٦ – ئاشتیی لە ناوخۆدا: چاکبوونەوەی رۆحیی بە گوێرەی شیرازەکان. د. ئیدیس سزانتۆ، زانکۆی ئەلەباما، ئەمریکا.
پانێڵی چوارەم
ژنکوژیی/ جینۆسایدی ئێزدییەکان
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ئیدیس سزانتۆ.زانکۆی ئەلەباما
١ – پەیوەندیی نێوان ئایین و جینۆساید، د.ئیبراهیم سادق، زانکۆی سۆران.
٢ – هەڵسەنگاندنەوەی روانگەی ئیسلامیی سەبارەت بە ئێزدییەکان لە پاش جینۆسایدی 2014: بەراوردگەلی مێژوویی و دەستپێشخەریگەلی هاوچەرخ بۆ پێکەوەژیان. د.قادر سەلیم شەممۆ، زانکۆی لایپزیگ، ئەڵمانیا.
٣ -جینۆساید و بنیاتنانی ئاشتیی: کەیسی ئێزدییەکان، د. سەباستیان مەیزل. زانکۆی لایپزیگ، ئەڵمانیا.
٤ – توندوتیژی سێکچواڵی دژی ژنان و کچان وەک چەکێکی جەنگ: توندوتیژی سێکچواڵی دژی ژنان و کچانی ئێزدی لەسەر دەستی داعش ئابی 2014 وەک نموونە. د.رۆشنا ئەمین، زانکۆی سلێمانی/ زانکۆی لایپزیگ، ئەڵمانیا.
٥ – پڕۆسەی کوشتن و کڕین و فرۆشتن بە ژنان و کچانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە. حەسۆ هورمیی (سەرۆکی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئێزدییەکان بۆ رێگریی لە جینۆساید – نەتەوە یەکگرتووەکان).
پانێڵی پێنجەم
رۆژی پێنجشەممە، 30ی ئایار
بۆردومانە کیمیاییەکان لە کوردستان – عیراق و ئەگەری ئاشتیی (هۆڵی A) بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ئاریاننا شاهڤیسیی ا.سکوڵی پزیشکیی برایتن و سەسێکس.
١ – کاریگەرییە تەندروستییە درێژخایەنەکانی توخمەکانی چەکی کیمیایی لەسەر منداڵان لە پاش تاکە یەك بەرکەوتنی قورس. د. جوان میران – تاڵەبانی، زانکۆی بێرمینگهام، شانشینی یەکگرتوو (لە ڕێی زوومەوە).
٢ – شیاندنەوەی کۆمەڵایەتیی وەك میتۆدێکی سەرکەوتوو بۆ باشکردنی باری تەندروستیی رزگاربووانی چەکی کیمیایی کە نەخۆشییگەلی درێژخایەنی پەیوەست بە بەرکەوتنیان هەیە. د. شەهریار خاتریی، نەخۆشخانەی نیکان، تاران، ئێران.
٣ – جۆرێتیی ژیان و تەندروستیی دەروونیی لەنێو کەسانی سڤیلی کوردی رزگاربووی چەکە کیمیاییەکان کە لە کوردستان -عیراق و سوید دەژین. فەرەیدون مورادی، زانکۆی یۆتۆبۆری، سوید.
٤ – کاریگەریی سایکۆلۆژیی بەرکەوتەیی توخمەکانی چەکی کیمیایی لە هێرشەکاندا بۆسەر دانیشتووانی سڤیل. سازان میران، ئینستیتیوتی ئۆکسفۆرد بۆ راهێنان و توێژینەوەی سایکۆلۆژیی پزیشکی.
٥ – هنگدانهوهی كارهساتی كیمیابارانی ههڵهبجه له رۆژنامهی ریسالهت (رسالت)ی ئێرانی، ژمارە 640-6390 بە نموونە، ئەرکان ئەحمەد حەسەن + د. کاروان فەتاح عەبدولڕەحمان، زانکۆی هەڵەبجە.
ئەنفال وەك بوومەلەرزەیەك هات و بەبێ وێناكردنی ئەلەكترۆنی مایەوە. ئەوەی توانی ئەو وێنانە لە خەیاڵیدا وێنا بكاتەوە
پانێڵی شەشەم
جینۆساید و مافە دەستوورییەکان و یادەوەریی جێندەرکراو، بەڕێوەبەری پانێڵ: نەرمین ئەمین، دکتۆرا، زانکۆی سەلاحەدین.
١ – مافە دەستوورییەکانی کوردە فەیلییەکان لە عیراق. رووبار مەجید ئەحمەد، دکتۆرا. زانکۆی سلێمانی، کوردستان – عیراق
٢ – اكامەكانی جینۆسایدی كوردە فەیلییەكان، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی بەراوردکاریی: 1980-2003-، د. هەژار هۆشیار + سۆزان کەریم ساڵح، مامۆستا لە زانکۆی چەرموو.
٣ – کۆمەڵکوژیی دەرسیم لە سەرچاوە تورکی و ئینگلیزییەکاندا (1937 – 1938). رابەر سیروان سلێمان، مامۆستای یاریدەدەر، زانکۆی سلێمانی، کوردستان -عیراق و کەیوان سدیق محەمەد.
٤ – میکانیزمەکانی کارکردنی نێودەوڵەتیی بۆ دیکۆمێنتکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بارزانییەکان و دادپەروەریی بۆ قوربانییەکان، مەهدی ئەمین عەبدوڵڵا، دکتۆرا، زانکۆی سۆران، کوردستان -عیراق.
٥ – ڕۆڵی جێندەریی و ژنبوون: ئەزموونی ژنانی بارزانی وەك نموونە. میدیا زەنگەنە، دکتۆرا، زانکۆی سۆران، کوردستان، ئیبراهیم سادق – دکتۆرا، زانکۆی سۆران، کوردستان – عیراق
پانێڵی حەوتەم
لەدەستچوون و ئەرشیفی دیجیتاڵیی و یادەوەرییەکان. بەڕێوەبەری پانێڵ: د. مەنسور تەیفوریی. زانکۆی پاریس.
– ١ – مۆزەخانە وەك ناوەندێکی کەلتوری و ئابووری. د. نەرمین ع. ئەمین، د. جوان ئیسماعیل، د. رەوا ئەنوەر، زانکۆی سەلاحەدین.
٢ – ئەرشيفی نیشتمانیی جینۆساید لە کوردستان. عەدالەت عومەر، توێژەری سەربەخۆ، کوردستان -عیراق.
٣ – پڕۆژەیەکی زانستی بۆ ئەرشیفکردنی دیجیتاڵیی جینۆسایدی کورد: کەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە. د. نەرمین عەلی و بەشدار عەبدولڕەحمان محەمەد و کارزان عەدنان حەمەسەعید (زانکۆی هەڵەبجە).
٤ – ئەنفال: کوشتنی رەنگ و جوانیی. هۆمەر محەمەد، توێژەر، کوردستان.
٥ -کاریگەرییەکانی ئەنفال و دابڕان لە ژیان. لەتیف فاتیح فەرەج، توێژەر.
٦ – ڕۆڵ و كاریگەریی مۆنۆمێنت لە ناساندنی كەیسی جینۆسایددا. ئاودێر عوسمان، توێژەر، کوردستان.
پانێڵی هەشتەم
کەلتور و توندوتیژیی سیاسیی بینراو. بەڕێوەبەری پانێڵ: د. جەلال حەسەن مستەفا، زانکۆی سلێمانی.
١ – بەکاربردنی چەمکی فیلم وەک پێنووس: هەوڵێک بۆ ناساندنی مۆرکی حەقیقەت لە تۆمارکردنی رووداوەکانی جینۆسایدی ژنانی ئێزدیی لە رووداوەکانی 2014 دا. د.دڵشاد مستەفا رەحیم رازاوە، زانکۆی سلێمانی.
٢ – بەرەو لەچوارچێوەنانێکی شانۆییانەی زەبرئامێزی یادەوەریی قوربانیی لە شاڵاوەکانی جینۆسایددا لە عیراق لە ساڵی 1988 دا. د. مونتەها تارق ئەلمحەنناویی. زانکۆی موستەنسەرییە، بەغداد
٣ – ئاماژە سیمیۆلۆجییەکان لە سێ وێنەی فۆتۆگرافیی جینۆسایدی ئەنفالدا. ئیبراهیم فەتحوڵڵا، زانکۆی سلێمانی و فەتاح مەحمود رۆستەم، توێژەری سەربەخۆ.
٤ – دروستکردنی هونەر لە ناوچەکانی جەنگدا: ژیان – مەرگ – زەبر (ترۆما). هونەرمەند بارش سێیتیڤان، ئەڵمانیا.
٥ – هەڵکۆڵینی مێژوو لە گۆڕستانی چراکاندا: بەشدارییە شیعرییەکانی شێرکۆ بێکەس لە دۆکومێنتکردنی جینۆسایدی کورددا. د. کامەران محەمەد قادر. زانکۆی سلێمانی، راز ئەسعەد شەریف.
لەم پانێلەدا جەخت كرایەوە لەسەر گواستنەوەی بیرەوەریی و رووداوەكانی جینۆساید بۆ وێنە. د. دڵشاد مستەفا ئەو بەراوردەی لەنێوان وێنەی فۆتۆگرافی و سینەمادا كرد. وێنە، واقیعێكی دووری رابردووە و سینەما ئێستایە. د.مونتەهـــا تاریق -یش جەختی لەسەر یادەوەریی قوربانی لە چوارچێوەدانی شانۆییانەدا كردەوە.
پانێڵی نۆیەم
هونەر و (خەیاڵدانی) ئاشتیی
بەڕێوەبەری پانێڵ: ستیڤن کۆرکۆران، پارێسیا: سکوڵی فەلسەفە، بەرلین.
١ – بەرجەستەبوونی تراژیدیا و رووداوە مێژووییەکان لە سیرامیکە هاوچەرخەکاندا لە کوردستان: کەیسی سلێمانی. نەعیمە. م. عەبدوڵڵا، زانکۆی سلێمانی.
٢ – لێکۆڵینەوەیەکی کەسیی لە هونەر و توندوتیژیی دەوڵەت. فایەق رەسوڵ، توێژەری سەربەخۆ، نەمسا.
٣ – يادگارەکان و بیرهاتنەوەکان، گەڕان بەناو کاری هونەریی رزگاربوواندا لە مۆزەخانە ئیمپریالییەکانی جەنگدا، کلێر برینارد، مۆزەخانە ئیمپریالییەکانی جەنگ.
٤ – هێڵکارییەکان وەك ئامڕازگەلی خاڵیکردنەوە. د. عوسمان قادر ئەحمەد، سلێمانی.
٥ – هونەر و توندوتیژیی سیاسیی و ئەو ئاشتییەی کە دێت. د. فازڵ مورادی. زانکۆی جۆهانسبێرگ.
شاری وێنەیی ئەنفال
دوا وێستگەی رێوڕەسمەکە بریتی بوو لە شاری وێنەیی ئەنفال، ناونیشانێكی نوێی ئەو جینۆسایدانەیە کە رژێمی بەعس بە رەشبگیری بەرامبەر خەڵكی مەدەنیی كورد كردی. بە كۆرپەی سەر بێشكە و پیر و گەنج و ژن و پیاو.
شاری ئەنفال ئەو وێنە و دیكۆمێنت و هێڵكارییانەن کــــــــــە هونەرمەندی جیهانی د. عوسمان ئەحمەد قادر دروستیكردوون. لەو دیمەنانەی بینین و بیستن و گیڕانەوە و واقیعی ئەو تاوانە مێژووییە شارێكی لە وێنەی ئەنفالكراوان دروستكرد.
ئەنفال وەك بوومەلەرزەیەك هات و بەبێ وێناكردنی ئەلەكترۆنی مایەوە. ئەوەی توانی ئەو وێنانە لە خەیاڵیدا وێنا بكاتەوە و بەو ژان و ئازارانەوە بتلێتەوەو هەوڵ بدات ئەو تاوانی جینۆ سایدە لە هێڵكارییەكانیدا زیندووبكاتەوە لاوێكی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بوو، كاتێك دەچێتە ریزی پێشمەرگەوە زەمەنی ئەنفال دەستپێدەكات و خۆی یەكێك دەبێت لەوانەی بە موعجیزە رزگاری دەبێت و وێنەی ئەنفال دەگەیەنێتە جیهان و هێڵكاریی دیمەنەکانی ئەنفال دەکێشێت و لە بەریتانیا سێیەم كەس دەبێت کە تابلۆكانی لە مۆزەخانەی ئەو وڵاتەدا دادەنرێت.