فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەپێناو دەستکاری نەکردنی نەتەوەی ئێزدیی بەرەو دادگای لاهای دەچم

لەپێناو دەستکاری نەکردنی نەتەوەی ئێزدیی بەرەو دادگای لاهای دەچم

شێخ زێدۆ باعەدری/ نووسەر/ لالش

 

دوای ئەم هەموو فەرمانەی لەدژی کوردی ڕەسەنی ئێزیدی لەمێژووی ڕابردوو کراوە، هیچ هێزێک نەیتوانی لەڕێگەی کوشتن و قڕکردن و جینۆساید ئێزدییەکان لە لاش و کوردستان و کوردبوون و نەریتە ئایینە مێژووییە ڕەسەنەکەی جیا بکەنەوە. داعش دواین مۆدێلی قڕکردن و کوشتن و جینۆسایدی بە کۆمەڵی کوردی ئێزیدی بوو. لەم ماوەیەدا جۆرێکی دیکە مەترسیدارتر لە جینۆساید لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن ١٨٢ عەرەبی هەڵگر و نوێنەری فکری شۆڤینی و مەزهەبی داوا دەستی پێکردووە، دەیانەوێت و داوای گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی ئێزیدیی لە کورد بۆ عەرەب یان هەر بە ئێزدیی دەکەن لەڕێگەی بڕیارێک لە پەرلەمان.

١٨٢ عەرەبی هەڵگر و نوێنەری فکری شۆڤینی  داوای گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی ئێزیدیی لە کورد بۆ عەرەب دەکەن 

پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئایا هێج هێز و دەوڵەت و یاسا و دەستوورێک هەیە، بەبڕیار ناسنامەی ئایینی، نەتەوەیی و تەنیا ڕەگەزی مرۆڤەکانیش وەکو تاک بگۆرێت؟ ئەمە لای من مەرترسیدارترین پرۆسەی گۆڕینی نەژاد و ڕەگەزپەرستی و فاشیزمە. لەهەمان کاتدا بەداخەوە نوێنەرانی کورد لەبەغداش لەبەر هۆکاری تایبەت و کەسی بێدەنگن ؟، لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر و سلێمانی پێویستە بەجددی بێنە دەنگ بەرانبەر ئەم هێرش و مەترسی و هەنگاوە ڕەگەزپەرستییە. بۆیە من وەکو پێشمەرگەهێکی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، وەکو ئێزدییەک بەئەرکی مرۆیی و ئینسانی خۆمی دەزانم، بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە سیاسەتە دڕندەیە، بیر لە پەنا بردنە بەر دادگای لاهای بکەمەوە، تاکو لە ڕیشەوە بیرۆکە و داژیەتی و لەناوبردنی کوردی ئێزیدی لەم خاکە مێژوویی و لەم بوونە مێژوویی و ئینتما نەتەوەییە ڕابگرم. من پێم وایە ئەمە درێژەپێدانی فەرمانەکانی دیکە قڕکردنی ئێمەیە.

هیچ یاسا و رێسایەکی نێودەوڵەتی و ئینسانی ڕێگە نادات، پێکهاتەیەکی ڕەسەن و کەلتووری وەکو ئێزیدی لەناو ببرێت

هیچ یاسا و رێسایەکی نێودەوڵەتی و ئینسانی ڕێگە نادات، پێکهاتەیەکی ڕەسەن و کەلتووری وەکو ئێزیدی لەناو ببرێت، یان نەتەوە و نەژادی گرووپێک بە (بڕیار لەپەرلەمان…. بەڵێ تەنیا بڕیارێک) بە بەرچاوی ڕای گشتی جیهان و ناوەخۆیی و کوردستانی بگۆڕدرێت. ئێمە لەم جەنگە دەبەینەوە، بەڵام جەنگێکە پێویستیمان بە هاوکاری و پاڵپشتی و دۆستایەتی هەموو دەنگێکی ڕەسەن و لایەنەێکی نیشتمانی و کوردستانی هەیە و پێویستیمان بە پاڵپشتی و شارەزایی پسپۆرانی بواری یاسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت. بۆیە دەڵێم بەرەو لاهای.. بۆ ئەوەی پێیان بڵێین نەخێر بۆ فکری ڕەگەزپەرستی، ئێمە کوردین و ناگۆڕێین و دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین.