گۆریان ھەڵەبجەیی
نووسەر، ھەڵەبجە
…………….
تۆ ڕنەی باران …
ڕێبوارێکی تەریک ……
چەند کات بڕوات
پیری پێڕاناگات
دڵشکاویت ڕانەژەنم
هەڵەبجە گیان
وەخاتر تۆش بێت
گەنجێتم جێناهێڵم
کەیلی سیاچەمانەیت ؟
دایکم هەورامیە
چزوی هۆرە لە سەر خەڵفەی سەرتە ؟
لەو سارای شارەزورا
پشتا و پشتم
جافە و هۆرە چڕە
هەڵەبجە نابێتە تەرم
ئەبێتە تۆن ….
ئەی ئەوە خۆت نەبویت
وتت من نەیژەنم
تەمبور خوشکمە …
هەڵەبجە گیان
لەبەر تۆش بێت
ڕێ نادەم پیری بێ وەپیرم …

