سەردار نۆڕێ
شاعیر ، گەرمیان
……………
(١)
هە-موو بۆ ماچێ؛
لەب- دەخەینە سەر
جە-مینی شاری شەهید.
(٢)
کۆتایی زستان،
ژێرپێخستنی قاقای
هەنارەکانی هەڵەبجە!
(٣)
(شازدە)
بەردەوامیی ئازاری شارێک،
دەستەوەستانی ئەدەب
تەڕیی برینی هەڵەبجە!
(٤)
(ئازار)
گشت سێوی شیعری کلاسیک
لە بەهاردا و بە گەرمیی هەناسەی مەرگ
لە بارچوون.
(٥)
(هەزار و نۆ سەد و هەشتا و هەشت)
بۆنێکی خۆش،
ناسنامەیەک وێنەی سێوێکی پێوەیە؛
لەیادنەکردنی غەدر!
(٦)
بە مەرگ تەڕ دەکرێت،
لە نیوەڕۆی تینوێتییدا-
لێوی هەڵەبجە!
(٧)
باسهۆ و من
“هێرۆ-زاکی” و هەڵەبجە
قوربانی و تاوان!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*باسهۆ: مامۆستای گەورەی هایکوونووسی ژاپۆنی (١٦٤٤-١٦٩٤)
*”هێرۆ-زاکی”: هەردوو شاری (هێرۆشیما و ناگازاکی) لە ژاپۆنن. لە کۆتایییەکانی ‘دووهەمین جەنگی جیهانی’، لە ساڵی ١٩٤٥دا ئەمریکا بۆمبی هایدرۆجینیی لێیان دا و ٣ میلیۆن کەس بوون بە قوربانی.

