فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

دەریا ھەورامی
شاعیر، سلێمانی

………………

زیخێکی کەنار
شەپۆلەکان تینووێتیی ناشکێنن ــ
لە ئێوارانی ڕەمەزاندا
…………….
سرتەی پارشێوان
داوای ویساڵ دەکات ــ
مانگی یەک شەوە
……..
مانگ دەستگیراندارە-
سەرەتاتکێی بەربانگ
قومێ چێژی باوەڕ
……
مانگ لێوڕێژە
لە ئەوینی ڕۆژووەوان ــ
جەژنی ڕەمەزان