بەشی دووەم
د.مستەفا زەنگـــنە
نووسەر و مامۆستای زانکۆ،
هەولێر
………………………
زەکەریا فەنی زۆر توند بوو، ئێمەی مەتکەبلی زەندەقمان لێی چووبوو، بەڵام خوا کردبووی سێ مناڵی لێل ئێمەیا بوون هەڕیان لە بڕ جیانەدەکردەوە، هێڕێک بوون لەو گۆڕەی، رەجوە کچە گەورەکەی بوو، فەیسەڵ مناڵی دووەمی بوو، سەلوە لەپۆلەکەی منا بوو. ئەوکات محەمەد ئەفەنیی باوکم وانەی حیسابی پێ دەوتین، ئێمەيش ساڵی یەکەممانە و، مەتکەبمان وەلاوە تەیارە بوو، من بەخۆم لەحیسابدا کێشەم نەبوو، بەڵام سەلوەی کچ زەکەریا فەنی فڕی بەسەر حیسابەوە نەبوو بە تایبەتی لە نووسینی ژمارە نۆدا هەمیشە ڕووی نۆیەکەی بۆ لای ڕاست بوو، وەکوو پیتی..م.. دەینووسی ئەم مل بادانەی ژمارە نۆ، بووە بابەتێک کە زەکەریا فەنیش هاتە سەرخەت، هەرچی وەزیفەی حیسابی هەبوون، لە دەفتەری ئەرکی ماڵەوەیدا هەمان هەڵە لە نووسینەوەی ژمارە نۆدا دەبینرا، مامۆستا محەمەد ئەفەنی دەیان ڕێگای پێی دەوتەوە تاهەڵە نەکات، بەڵام کە سەلوە دەچووە سەرتەختە ڕەش ژمارە یەک تاهەشت هیچ کێشەیەکی نەبوو. بەڵام هەرکە دەگەیشتە سەر ژمارە نۆ پێی دەچەقی و ئاوڕێکی شەرمنانەی لە ئێمە دەدایەوە و بە گەورەیی ژمارە نۆی دەنووسی بەڵام ڕووی ژمارەکەی لەولا دەکرد..ئێمەيش نەمان دەوێرا فززە بکەین، بەڵام بە چاو مەسیجمان بۆیەکتری دەنارد.، لە بیرمە مامۆستا ئەم هەموو ڕێگایانەی بە سەلوە دەگوتەوە تافێری بێت بەڵام بێ سوود بوون:-
+ژمارە دوو بنووسە و ئاوە یەکێک لای راستەوە بێنە خوارەوە
+ژمارە پێنج بنووسە و یەکێک لای ڕاستەوە بێنە خوار ەوە
+با ڕووی نۆیەکە لای دەستە چەپ بێت.
+دەباشە ڕووی بکە دەرگای پۆلەکە.
با ڕووی لە دەرگاکە بێت ،چووبوو بەگوێیدا، بۆیەکمینجار کە هەڵسایە
سەرتەختە ژمارە نۆی بەڕاستی نووسی، هەموو چەپڵەمان بۆی لێدا.زەکەریا فەنی زۆری پێخۆش بوو کە سەلوە ئەمڕۆ بۆیەکەمینجارە ژمارە نۆ بەڕاستی بنووسێت و ملی نۆیەکە نەکاتە ئەولاوە.
زەکەریا فەنی کە نیوەڕۆ دەچێتەوە ماڵەوە لە ڕێگاوە بە نەعیمەی ژنی دەڵێ، خۆشی لەخۆمان ئەمڕۆ سەلوە فێربوو کە چۆن ژمارە نۆ بنووسێت، نەعیمەيش دەس دەکاتە هەڵهەڵە لێدانێک نەبێتەوە. ڕا دەکات دەچێت دەفتەرێک و قەڵەمێک دێنێت و بەسەلوە دەڵێ ئادەی ژمارە نۆم بۆ بنووسە، سەلوەيش بەگەورەیی ژمارەکە دەنووسێت بەڵام ملی نۆیەکەی وەرگێڕاوە، نەعیمەی دایکی دەدا لەقیژەو دەڵێ:- زەکەریا ئەوەتانێ ڕووی نۆیەکە و گۆڕیوە، زەکەریايش بەئاسپایی دەڵێ:- ها سەلوە بۆ ڕووی نۆیەکەت دیسان وەرگێڕا؟ سەلوەيش دەڵێ ئەی مامۆستا نەیوت با ڕووی نۆیەکە لەدەرگاکەبێت، ئێ ئەوە نییە ڕوویم لەدەرگا کردووە! توومەزە دەرگای ژوورەی ماڵی سەلوا لای دەسە ڕاستە.
ڕۆژی دوایی زەکەریا فەنی بۆ باوکمی گێڕایەوە، تێر زۆر پێکەنین و بڕیاریان دا ئیتر سەلوە ڕووی ژمارە نۆ لەکوێ بکات کێشە نییە. بۆیە سەلوە تاگەیشتە پۆلی سێ
ژمارە نۆی وەکوو سەرەمێکوتەی مل شکاو دەنووسی.
دوای ئەوسا زەکەریا فەنی گوازرایەوە بۆ بەغا و ئیتر لەوساوە تا ئەمڕۆيشی لەگەڵدا بێت، ئاگامان لەوەی نەما، ئایا گرێکوێرەی ژمارە نۆ لای سەلوە گەیشتۆتە کوێ.؟
تێبینی ـــــ وێنەیەکی مامۆستا محەمەد زەنگنە ی باوکم
کە ئەوکات وانەی حیسابی پێ ئەگوتینەوە

