عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
……………………
من حەز دەکـــەم سۆزی دەنگم
ئاوازێک بێ و پێی دڵشاد بـــن
لەگەڵ خــەون و هیواکـــانتان
مرۆڤێک بن کـــە ئازاد بـــن
…
لـــەنێو لانـــــــەی ئارامییدا
ئاســـــودەیی میوانتـــان بێ
تا گوڵزاری ژینتان گشت کات
پڕ لە هـــەوڵ و تێکۆشان بێ
…
بۆ گەیشتن بەو خەونــــانەی
بەرنامـــــەتان بۆ دانـــاوە
ئەوســـا منیش خەونەکانم
دەبنەڕاستی لـــەگشت لاوە
.. ٢٤/٩/٢٠٢٢

