فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئاوێزان

سەردار ڕەزا جاف
شاعیر و ڕەخنەگر،

ئەڵمانیا

………………

 

خەون، خەون و دیسان خەون
دەرگای دەروێشی تەنیوە
نەورۆز ھات و دۆڵ و چیامان لێ دەگرێ
کڵپەی ئاگر تاو سەنیوە
چنگی بە گەرووی بێ دەنگی و
کاسەی کون کون
جاڕدانێکی پڕ لە نیوە
خەون ھەر لێمان دانەبڕا
لەملا مەریوان ئاوڕێژگەی ھەڵەبجە بێ
خەندە لە جێی شین و گرین
لەولا خانەقین ئاودامانی کرماشان
دویتێ بن بۆ ھەڵپەڕین
پەلکەزێرینەی موکریان
موژدەی خەونێکی نوێی پێیە
سەردەشت ئاوێتەی ڕاپەڕین .
خەونی ڕابوون
ھەر ڕابوون و
سەرچۆپیکێش مەشخەڵی بێ
دەنگی نەعرەتە و نەبەزین
ئاوێزان بوون کەشکۆڵی بێ