فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکست

 

ئەندازیار

شاعیر و نووسەر

ســوید

…………….

حەزم لە کۆکرنەوەی هێلکەیە !!!
بەتایبەتی کەگەرمە،لەناو دەسمدا وەک بانتلێز ئەیهێنم و ئەیبەم ،کۆکردنەوەکەی
لە کردنەناو ڕۆنەوە خۆشترە ،،
بەس لەگەڵ تۆ حەزی لێ دەکەم ،هیچ
بەتەنها خۆش نییە تەنانەت چوونە ناو
بەهەشتیش ،لەوێیش سێوە کەوتوەکان
دەخەینە ناو زەمبیلە پوشینەکانەوە
سێو هەڵگرتنەوەی لە لێکردنەوەی خۆشترە،خوا لە خۆمان ناڕەنجێنین

عەزم لەوەیە مریشکەکان هەڵفرڕێنم و
بەروبووماکانیان بفڕێنم،خۆدەزانم ئەوانیش حەز بەوە ناکەن بەس ئیتر
من ئاوام،هەرچی دڵی تۆ خۆش بکات
من سەرم پێوە نییە،
هەنگوین بڕینیش حەیاتە،بە شاخەوە
کاتێ چەقۆکەی نیشان ئەدەی خۆی
شل ئەکات ،تەشریف دەهێنێتە ناو سەتڵی ماسه گەورەکانەوە،،

جارێ هەر مەپرسە لە لابردنی کوچەڵە
بنێشتەکان ،پێش ئەوەی باران خپیان
بکات ،حەزم زۆرە بەس تۆ گیانەکەم
پێش حەزەکانمی ،،،