فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

زمانی دایک

عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
……………

زمانەکـــەم کـــوردییە و

شانازیی پێوە دەکــــــەم

ئەو باشترین بەڵگــــەیە

دەیسەلمێنێ کــە من ھەم

بـــۆ پێشخستنی  زمــــان

ھەمیشە لــــە ھـــەوڵدام

وەک چـاوم خۆشمــدەوێت

ھێندە  شــیرینە  لــــەلام

پارێزگـــــاری کـــردنی

ئــــەرکی درشت و وردە

چونکە زمـــــــانی دایک

ناسنامــەی ئێمەی کوردە