سۆران حوسێنی
شاعیر، بانە
……………..
بزە بانگهێشت ئەکەم بەڕیز
داغەیەکیان پێ دائەبەستم سەوز
لەم دێڕانە دڵتەنگی دەر ئەچن
پێکەنین دێ سەرچۆپی وەرگرێ
سێ پێییی گەرم ئەبێ
پەژارەش دەست ئەگرێ لە گاوانییەوە سارد
پرسە بێئەوەی خۆی بگۆڕێ خۆ ئەکەوێ
قاقا خۆی ئەکا بە ڕەشبەڵەکا
بەمزووانە
نەورۆز ئاگر ئەکاتەوە و لە جێژنی باراندا
بەهار ئەقەومێ
ئیتر نە سپییایی بە جستانەوە دەمێنێ
نە بەم دەفتەرەوە
شایلۆغانی شێعر ئەبێ پڕ بەدڵ!

