عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………………
زۆر خۆشــــە ئـەم وانەیە
چونکە ســــرودمان ھـەیە
مامۆستا ھــات بە خێر بێ
وانەی نوێمــــان پێ دەڵێ
وانـــــەی شیعرو سـرودە
ھەمـــوو دەبین ئاســـودە
لــــــەو شیعرو ســرودانە
فێر دەبین ھــەرچی جـوانە
چی لای ھەمووان پەسەندە
کام زانیاری ســــودمەندە
خۆشەویستی و ڕێزو سـۆز
کرداری بـــــاش و پیرۆز
دیاری وانەی ســـــرودە
بۆیە لامـان بە ســـــودە

