د.مستەفا زەنگنە
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، هەولێر
……………………..
غەدرمانکرد
نەکەزییەی ژنمان بڕی
نەماڵی کەسمان تاڵانکرد
غەدرمانکرد
نەستیانی ژنانی خەڵکمان لێپچڕان
نەپاپۆشی کچانی خەڵکمان لێدڕان
نەبستێ خاکی میللەتێکمان، داگیر کرد
نەماڵ ومڵکی خەڵکێکمان، بەتاڵانی برد
نەدیلی ..
نە ئەسیری ئەوانمان کوشتووە
نە گوێی هەتیوێکیانمان لەبنابڕیوە
نەویژدانی خۆمان فرۆشتووە
نەویژدانی کەسیشمان بەپارە کڕیوە
نە مێژووی میلەتێکمان سڕیوەتەوە
نەگوارەی دزراوی گوێی
کچێکی ئەوانمان لەبازاڕی هەڕاجکردنا کڕیوەتەوە
نەماڵی کەسمان تاڵان کردووە
نە ڕەنجی کەسمان بەبا کردووە
نەدەستی کەسمان لەبنا بڕیوە
نەسوخمەی ژنمان بەقەپ دڕیوە
نەقۆپچەی سوخمەی کەسمان پچڕیوە
نەخەوی کەسمان لێ زڕاندووە
نەتەخت، نە شوورای کەسمان لەیەکدا
نەبەمەرگی کەس پێکمان لەیەکدا
نە زوڕنا ژەنبووین هەڵیانپەڕێنین
بە بۆزوڕنای کەس خۆ ئەشڵەژێنین
ئێمە کوردین و پابەندی خاکین
هەتا دوا تنۆک بەهەڵوێست چاکین
کەچی مەخلووقی سەر ئەم دنیایە
خۆشیی بەچارەی کوردا هەرنایە
دیارە دڵ پاک و ئاشتی خوازەکان
ئەبێ ببنە مەعشەری ڕێی بێنازەکان
دیارە خواناس و مرۆڤی دڵپاک
ئەبێ ببێتە نێچیری ناپــــــــاک
ئەبێ لەم دنیا جێی پەتپەتی بن
گیرۆدەی داوی ڕێی مەینەتی بن
کەوتووینە وەختێ، وەختی نامەردە
پیاوانی مەڕدیش ڕەهەندەی هەردە
نیشانەی سێرەی تفەنگی ئەوڕۆن
گیرۆدەی شینو خەمی ڕەنجەڕۆن
لەحاڵ وماڵی خۆیان دیارە دەرەکـــــــــرێن
وەک کۆتەی قەساب خڕ خڕسەرئەبڕێن
ئەتکیان دەکەن و چاو دەقـــــــــرتێنن
شارەی سەرکەوتن بۆیەکتر دێنــــــــن
ئەمانەدەکەن، بێ باکـــــــــــــن لەخوا
بێ ئاگان لەوەی چییان لێــــــــــــدەکا
هەقی بزنی کۆڵ لای شاخــــــدار ناڕوا
خەڵکی بەئیمان ڕووی واهەرلای خوا
بەجۆرێک تەخت و تاراجتان ئـــەڕوا
ئەبن بەپەندێک هیچ عوزرێک ناخوا
تف و نەعلەتی ئەم سەرزەمــــــــــینە
دوا دیاریی مەرگی ئێوەی بێــــــدینە
ئەوەی کەدەستی بەخوێنمان سوورە
هەتاسەر ئێسک…
نامەردو
خوێن ڕێژ…. لەخوا بـــــــەدوورە
ڕۆڵەی نەتەوەو ڕەشەبای خوایی
بەم هەموو زوڵمە دێنێ کۆتایی
ئەبن بەپەندێ پەندی زەمــــانە
شایەدحاڵیشمان دوندی کێوانە

