فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

وانەی ھونەر

 عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی

……………………..


کە مامۆستای ھـــــونەر دێ

ئای چەند دڵمان خۆش دەبێ

بـــــە پێنوسی ڕەنگاو ڕەنگ

دەکێشین وێنەی  قەشــەنگ

کام شت لامان زۆر جـــوانە

یاخــــود جێی سـەرنج دانە

وێنەکــەی دروست دەکـەین

نیشان مامـــۆستای دەدەین

چون سەیری کرد ھەر کاتێ

تێبینیمــــــان   دەداتــــێ

تـا بۆ وانەی داھــــــــاتوو

ســود بەخش بێ بۆ ھەموو

١/١/١٩٩٨