گۆریان ھەڵەبجەیی
شاعیر، ھەڵەبجە
……………….
ئەو هەموو ساڵە چەند تەنیا بووم لە کورد بوونا ؟
بەدوای کەسێک ئەگەڕام تاسەی کوردبوونی بکردایە
بیووتایە من لە کورد بوونا
وا ئەزانم
بۆنی مێخەکی
سینەی دایکمم لێبڕاوە
سوپاس خودا
ئاپۆڕای کورد بوون کەوتەوە ڕێ
ئەو هەموو ڕەنگە چۆن بوونە پەلکە زێڕینە ؟
ڕۆژئاوا ڕیزی کردین
فێری ئەی ڕەقیبی کردینەوە
ئاڵای داینەوە دەست
پێی وتین بڵاونەبنەوە
گەلە گورگ ئەمانخوات
پێشی وتین
ئەسپ ناڵی دوژمنی پێوەبێت
لەڕمبازێنا ئەگلێت
پێی وتین
هەرکات نان و ئازادیان جیاکردەوە
ئێوە ئازادی هەڵبژێرن
ڕۆژئاوا پێی وتین
تەنها یەک بین
ئەم سەدەیە سەدەی کوردە
سوپاس خودا ….
ئەوە منم لە کوردبوونما غەریبە نیم

