عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………………
کـــــوردستانە کـــوردستان
خــــــاکە پیرۆزەکــــەی من
خۆشـــــــەویستە و بێ وێنە
نیشـــــــــــتمانێکە مــــەزن
…
بستێک لەم خــاکە جــــــوانە
لای من گشــــــــت دنیا دێنێ
با ھەمــوو ھــــــــەوڵ بدەین
تا بـــە جــــــــــوانی بمێنێ
ھەرکەس لــە کـــــــارەکەیدا
دڵســـــــــۆزیی خۆی بنوێنێ
…
بڕیــــار بێت لە ئێســــــتاوە
منی زرنــــگ و چــــــــالاک
ھەوڵی خــــۆم بخەمـــــە کار
بۆ سەربەرزی گــەل و خـــاک
تا نــــــاوی کوردســـــــتانم
گەش بێت وەک خۆری ڕوناک
…
من دڵنیام گـــەر ھـــــــەموو
دڵسۆزانە کـــار بکــــــــەین
خۆمان ئاسـودە و ســــەربەرز
کوردستانیش پێش دەخــەین
دوژمنانی ئـەم گـــــــەلەش
بە یەکبوون لـە ناو دەبـــەین
٧/٦/٢٠٠٨

