فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەچکە ماسی

عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………………..

بەچکە مـــاسیی نـــاو ئـاوم

بێ ئـــــــاو نابینێ چـــــــاوم

خوادن ، خواردنەوە ، لانەم

                      بۆ خــــۆشی ئـەم ژیــــانەم                                                                 

گشتی ھــەر لــــە  ناو ئاوە

ئاویش ڕونــــــاکیی چـــاوە

ئەگەر ڕۆژێک لـــە ناکــــاو

داببرێم لــە جـــۆگــە و ئـاو

گەلێک ســــەختە ژیـــــانم

ئای کـــە بێ کەڵکـــە مانم

جۆگەلـــە و ڕوبــار  و ئاو

خۆشــم دەوێن وەکو چــاو

ئــــــــەی ئێـــــوە منداڵینە

چیتان لـــــــە لا شـــــیرینە

ئێوەش ھەر وەکو من وان

بۆ خۆشی و شــادی ژیان

دەبێ وەکـــــو من وابن

زۆر زیرەک و  وریـــا بن

٢٤/١/١٩٨٦