فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەبە گیان

عەلی حەمەڕەشید،
سلێمانی
…………………

بەبە گیــــــان بەبەی خرپن

وەرە  بــــۆ  بـاوەشـــی  من

وەرە  ببە  بــە  ھــــــاوڕێم

بـــــا گــــۆرانیت بـــــۆ بڵێم

دەی چـەچــــــەکـــــانت بێنە

بڵێ      ھـــــــەڵمپـــــەڕێنــە

بـۆ گـۆرانیی خـــۆشی مــن

ئـەی بەبەی جوان و خــرپن

تـــــۆ پێکــەنین و قـــاقــــــا

لێدە   وەکــــــو   مـۆسیـــقـا

یاری   دەکـــەین  مـن و  تــۆ

یاری خۆش و لــەســــەرخۆ

کە ھیلاک بووی بەبەی جوان

بــچــــۆ بــۆ لای دایـــە گیان

بـــا  ئەویش   بــەپێکــەنین

                          پێمـــان   بڵێ    ئــافــــەرین