ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………
پەپوولەی نەخشینی
گوڵزار
باخی ژینی !
هیوای منە
گشت وەرزەکان
بەهار بێت و
پاییز لە ڕووخسار
نەبینم !
بولبولی
خۆش ئاوازی
سەرچڵی دڵ!
بۆم بخوێنە!
نەتبینم لە ژیندا
بێزاری!
مانگی تابانی
شەوی تارم !
گەر تۆ نەبی
ڕەشماڵێکی ڕاخراوم!
ئاسی ناسکی
شاح و بنار!
وەرە دەروونم
قەڵایە!
بۆ هاتنت ئاوەڵایە!
سەرسامم
بەو باڵا جوانییە
لە تۆدا دەبینم !
بۆیە عاشقی
سروشت و شمشاڵ و
شیعر و گورانیم!
28/12/25

