فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابلۆی بەفر

 عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………….

ئەمڕۆپڕوشـــــەی   بەفر

دێتە  خوارێ  لەئاســـمان

ئای چەند جوانە  دیمەنی

شارو گوندی  کوردســـتان

بۆ  ھەر  لایەک    بڕوانی

تارای  بەفری   پۆشــیوە

دیارە   دیمەنی  جــوانی

دەڵێی  ھەرگیز  نەتدیوە

چاو  تێر  نابێت  لەسەیری

ئەو  دیمەنە  جـــــوانانـە

تابلۆیەکـــــــن  بێ  وێنـە

نەخشی  دەستی  یـــەزدانە