فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هیوام باشیتە

ئەندازیار

…………….

هیوام باشیتە
پێ بنێیتە ساڵی تازە بە دڵێکی خۆشەوە یانی بەبێ نانی گەنم هەر بە زەڵاتەیەکی سادە،جا چییە بە پێ بڕۆی و پێڵاوەکانیش‌ بگرە بەدەستەوە جادە هەر جادەیە سەهوڵ بێ یان خۆڵ ،گوێی پێ مەدە دەستێ بێنە بە ئەژنۆکانتاو بڵێ تۆم بۆ بمێنێ ،ساڵی تازەت لێ بەزیاد کەم یانی بابێ ساڵەکان بە تاک و بە کۆ ،گرنگ ئەوەیە تەنها تۆم لەناخدایە ،دڵ متمانەی نییە بە قیتار دوو وڵات ئەگەڕێ ،باوانم قاچ بخیەتە حەوشەی ساڵێکیتر واتە زستان هاتووە با چەکەت نەبێ پەتوویەک بێ ،بیدە بەسەر شانتا و بڵێ ئەڵا تۆم بۆ بمێنێ ،دونیا بە تۆوە خۆشە بچێتە ساڵی تازە ،لەبیرم نەچێ هەروەک فاتیحە دەڵێم خۆشم ئەوێی دوای دوو دەقە ،ئەزیزم پێ ئەخەینەئەو بەهەشتەی کە جگە لە مەقاڵی گۆشت برژاندنەکە ئاگری لێ نییە ،جگە لە گڵۆپی بچووکی دوور هیچ ڕووناکی تیا نییە ،دەی قۆڵ بکە بە قۆڵماو و سەر بکە بەناو پەتووەکەی سەر شانم تا خەو بتهێنێتەوە ناو ناخی ساردم ،ئەها وەک ئەو شەوانەی کە لە شەونشینی دراوسێکانمان دەهاتینەوە ماڵەوە دایکم خێرا عەلادینەکەی دادەگیرساندەوە،،ئۆ کە خۆشە بەگەرمی سەر بدەیتەوە لە دڵەی ساردم ،ئەزیزم پێ بنێیتە ساڵی تازە.