دەریا ھەورامی
شاعیر، سلێمانی
هەر ڕێبوارێک هــات،
لە شینایی چاوەکانم
مووروی ئاسودەیــی
بـردو
گرژییەکی نێوچەوانی
لە جێی بەخشی ..
ئارەقەی بـێ ئـۆقـرەیـی ڕژاندو
جامێکی سـوکنـایـی نـۆشـی ..
لـە قـوڵـایـی شینایی دڵـمدا
مـەرجـانـی دەرهێنـاو
بـوویـە خـاوەنی خەزێنەی ئەوین
تـنۆکـەکانی ڕزگاری
ئەم کەشـتییە وێڵەی عیـشقیان
گـەیانـدە کەنـارێکی کپ و ئـارامـی و
خـۆیان بـوونە قـوربـانـی
لە ئاسمانەوە
سـرووشـێک هات:
مەگەر چـارەنـووسی بـاران
هـەر ڕژانـە نـێو دەریـا نیـیە؟
هـەر ئەویندارێک
لـە جـەوهەرما ڕۆچـوو
شـەهید بـوو
ئێـوە لـە برینـەکانی سەر دڵم گەڕێن
کـەچـی نمەکیشم
هـەر سوێـر بـوو!

