ئەندازیار
………….
ئەم شەو لە سەهۆڵەکەوە قاڵبێ گوڵە باخ
و باقەیەک گوڵی سوور و دەستێ نێرگزی وێڵی ئەم زستانەم بۆ داناوی
هەر شتێکی جوانت بینی هەڵیبگرە
بڵێ حساب لای نەوزاد بابایە ،بشڵێی
ئەندازیار هەمان شتە ،،،
ئازیزەکەم چاوم پێت نەکەوت بەڵام
ناخم دای لەناخت ،دڵم کێشای بە دڵتا
هەر تەقەو تۆقێک کە دەیبیسی ئەم شەو
ئەوە منم بانگت دەکەم نەوەک لێم وون
ببی، زۆر قەرەباڵخە بەس چۆڵە لای من
سەری ساڵی دڵداریمانت پیرۆز بێ
بنی ساڵی یەکترناسینمان،،،
لەفەیەکی گەس و شیرێکی شێرەکەم
بۆ داناوی لای کوڕە گەنجە باڵا باریکەکە
باوانم سەیرێکی حەڵواچی بکەو نۆشی
بکە ،،سەری ساڵت موبارەک عەزیزەکەی
سەهۆڵی زستان ،،

