فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکست

ئەندازیــــار

سوید

………….

کە خۆشە پایز ئازیزم
هەنار دەبەن بە بووکێنی
نەسیم گەڵای زەرد ئەهێنی
ژنێک بە ڕۆح دڵ ئەدوێنی

قوربانت بم قوربان کەمە
هاوین ببە بۆ پاڵ زستان
هەموو دونیا گەڕام لە دوات
خوایە چەن خۆشە کوردستان

پایز هاتوو گەڵا وەری
ناخم پەرۆشی باڵاتە
هەمیشە تەکیەی ڕۆحی من
بانگ و ویردی حوب سەڵاتە

بۆیە پایزم خۆشەوێ
جگە دڵت هەمووی زەردە
فێری کردم ئەم عەشقەی تۆ
هەتا نەرمین کچی بەردە