بە بۆنەی کۆچی دوایی محەمەد مستەفا ئەحمەد مامی بەڕێز قارەمان عوسمان ئەندامی فیدراسیۆنمان و بەرپرسی نووسینگەی رێزدار شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری بۆردی ڕەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنمان بروسکەیەکی ھاوخەمی بۆ بەڕێزیان نارد ئەمەیش دەقەکەیەتی؛
برای بەڕێزمان کاک قارەمان عوسمان
بەداخ و کەسەربارییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتانمان پێ گەیشت، بەناوی تەواوی ئەندامانی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ، دیاسپۆرا ھاوخەمی وپرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و ھاوبەشی خەم و کۆڤانتانین، لە یەزدانی مەزن تکاکارین دوا ناخۆشی خانەوادەکەتان بێت و تەمەنی درێژی بۆ ئێوە و مناڵەکانی جێھێشت بێت، لە خوا دەپاڕێینەوە لە گوناھەکانی خۆش بێت و بە فیردەوسی خۆی بگەیەنێت….
ھەموو بەندەی خوداین و ھەر بۆ لای خۆی دەگەڕێینەوە، ئەوە دوا ڕێگای ژیانە. خودا خەمی تر نەدا و ھەمیشە سڵامەت بن ….
سەردار جاف
سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا

