فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سرود بۆ ئاڵا

عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
……………
وەرن بـــــــا ئێمەی منداڵ
لە خوێندنگە و باخچە و ماڵ
سرود بــــۆ ئـــــاڵا بڵێین
بـــــە دەنگی بەرز و زوڵاڵ
ئەم ئاڵای کــــــوردستانە
جێگەی شانـــــــــازیمانە
گشت سەربەرزین بـە بوونی
ئەو ناسنامــــەی کــوردانە
بە چوار ڕەنگ خۆی دەنوێنێ
بڵندە لــــــە گشت شوێنێ
سـور و سپی و زەرد و سەوز
بینینی  شــــــــادی دێنێ