ئەندازیار
شاعیر و نووسەر
سوید
………………..
خاتونێ دەناسم زۆر کیبارە !!!
دوو هۆدەو هەیوانێکی دڵمی بە سەر قوفڵانە گرتوە
سەری هەموو مانگێ بایی چل ڕۆپییە نازی لێ وەردەگرم ، زەویەکە هی خۆمە ، بەس هەیکەلی دڵەکەم ئەو بوەتە مقاویلی و عەقدی هەموو تەمەنی لەگەڵدا کردووم ،کیبارە نەگ گاڵتە ،،،
ئەم ژنە ، چەکی ئاوی بۆ وشکانی بەکار دەهێنێ وچەکی ئاسمانیش بۆ سەر زەوی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کۆمپیالەی بایەعی ڕۆحی ببڕن
کیبارە ، لەم نەوعەم لە نوسینەکانیشمدا نەدیوە
لوت بەرز نییە ، لوتی لارە ، کیبارە وەڵا کیبارە
هەرچی ژن هەیە ڕەش بپۆشێ ئەم ژنە مێشێک نابێ بە میوانی ، خۆ کیباری زگماکە ،لەگەڵ هەناسەکانی دایکا هەڵمی لێ هەڵدەسێ ،یەک ملیۆن دڵی تر هەیە
چۆڵ و هۆڵ و بێ پێشەکیش ، لە دڵەکەی من فراوانترو سەقفی جبسن بۆردو کارەبای بەردەوامیشیان هەیە ، بەس ئەم ژنە تەنها دڵەکەی منی دەوێ
کیبارە خاتوون ، سەد خانم شاگردیەتی !!!
بۆ کیبار نەبێ ، وەک خۆی ماوەتەوە،هەمیشە هەمان دڵو دەروونی هەیە بەرانبەرم ، پێم دەفرۆشێ ولێشم دەکڕێتەوە ، کیبارە پڕ بەپێستی وەفاکەی، هێندەی ووشەکانی سەر زاری سەڵەوات لە دیداری ،،،


