فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکســـت

کامڕان شافیعی
شاعیر، نەرویج

…………….

 

ژنێک هەموو بەیانییەک
بۆنی پرچەکانی
بە سەر ئەم کۆڵانە دا دەپڕژێنێ
غەریبیم بە بۆنی هیوا، عەتراوی دەکات
بە گوڵی سووری سەر کراسەکەی
و بزەی سەر لێوی
برینی تەنیاییم سارێژ دەکات
ژنێک
هەمو ئێوارەیەک
دە گەڵ باران سەر بە شوشەی پەنجەرکەمەوە دەنێ و
سەرتاتکەم دەگەڵ دەکات
ئەم ژنە دەڵێ
«هاتووم بۆ ژووانی ماچ و ئاوێزانی بێکەسیت دەبم »
ئەو ژنە
پڕم دەکاتەوە لە ئەشقی ئاشنایی

ژنێک کە
هەمو شەوێک دەگەڵ مانگ
دێتە سەردانم ،
تریفەی ئەوین دەڕژێنێتە ژووری تاریکم
گۆرانی (خۆشمدەوێی)دەکات
بە لایەلایەی شەوانم