عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………….
تا بەھێز بێت کەسێتییم
بزانن کە کێم و چـــیم
بمدوێنن گوێم لێبگرن
نەکەن قسەم پێ ببڕن
یان کاتێک ھاوڕێکـانم
دێن دەبن بـــە میوانم
وەک میوانی خۆتان بن
تەواو ڕێزیــان لێبگرن
تا بڕوام ببێت بە خـۆم
کاتێک بـۆ لایەک بڕۆم
ئەوسا خاوەن کەسێتییم
دڵ پڕ لە خۆشەویستییم
دەزانم کـــە کێم و چیم
چونکە خاوەن کەسێتییم
…
٥/١/٢٠٠٣

