فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چـیرۆک بۆ منـداڵان..

خـۆڵی کوردسـتان

رەزا شـوان

نووسەر، نەرويج  

مـریـەم کچـۆڵەیـەکی رووخـۆشە، لە نەرویج لەدایـک بـووە. دایک و باوکی لە ماڵەوە هـەر بـە زمـانی شـیریـنی کـوردی لەگـەڵـیـدا دەدوێـن. بـۆیـە مـریـەم بـە باشی کوردی دەزانێـت. لـە باخـچـەی منـداڵانـیـش فـێری زمـانی نـەرویـجی بـووە.

ئەمـساڵ مـریـەم تـەمـەنی حـەوت سـاڵە. لـە پـۆلی یـەکی قـوتـابخـانەی بنـەڕەتی دایـە.

دایکی مـریـەم لە ماڵەوەدا، لەنێو خـانە شووشەییەکانی رەفـتەکانی چـێشتخانەکەیـانـدا، کۆمەڵێک شووشەی بچووکی ریزکـردوون، کە پـڕن، لە کاری و لە بەهـاراتی بریانی و کـفـتە و شفـتە و یاپـراغ. جـاتـرە بۆ نـاو نـۆکـاو. بیبەری تیـژ و زەردەچـێوە و چەندین ئاڵەت و بەهـاراتی تـر. کە بەتـاڵ بـوونـایە، دووبـارە پـڕی دەکـردنەوە. بۆ ئەوی لێـیان تێکـنەچـێت. بە کـوردی لەسـەر پارچـە کاغـەزیـش نـاوی یەک بە یەکی بەهـاراتەکـانی نووسـیوون و نـووسانـدوونی بە شـووشـەکـانەوە.

ئـەوەی کە سەرنـجی مـریـەمی راكـێـشا، ئەو شـووشەیە بـوو، کە دایکی بە جـیا لەنێـو خانـەیەکی سـەرەوەی رەفـتەکانـدا دایـنابـوو، ناویـشی لەسـەری نەنـووسیـبوو. مـریـەم وایـدەزانی، کە ئـەو شووشەیەش جـۆرێـك لە بەهـاراتی چـێـشـتی تێـدایە. بەڵام نەیبینی بـۆ تەنیا جـاریـکـیش، دایـکی ئـەوەی لەنـاو ئـەو شـووشەیە دایـە، بەکـاری بهـێـنـێـت.

مـریـەم: دایکە ئەو شـووشە بە تەنیایە، چ بەهـاراتێکی تێـدایە؟ بۆ بەکـاری نـاهـێنیـت؟

دایـکی (بە زەردەخـەنەیەکی نـاسکەوە): مـریـەم گیـان ئـەو شـووشـەیە خـۆڵی تـێـدایە.

مـریـەم (بە پـێکـەنـین و بە سـەرسـووڕمـانەوە): خـۆڵـی تـێـدایە؟!

دایـکی: بەڵـێ.. خـۆڵـی کوردسـتانی تـێـدایە.

مـریـەم (هـێندەی تر سەری سووڕما): خـۆڵی کوردستان؟! ئەی لە نەرویـج خـۆڵ نییە؟

دایکی: بەڵێ کچە شـیرینەکەم، لە نەرویـج و لە هەمـوو وڵات وشـوێنێکـدا خـۆڵ هـەیە.

مـریـەم: کەواتـە خـۆڵی کـوردسـتانـت بـۆچـیـیە؟!

دایکی: ئـەم پـرسیارەتـم پـێخـۆشە. مـریـەم گـیان، مـن و باوکـت لە کوردستان لەدایـک بـووینە. لە کوردستان گۆش و پەروەردە بووین و گەورە بووین. هەوای کوردستانمان هـەڵـمـژیـوە، ئـاوی کوردسـتانـمان نۆشکـردووە، لە بەروبـوومی خـاكی کوردسـتانـمان خـواردووە. بـۆیـە کـوردســتان و خـۆڵ و بـەرد و دار و هـەمـوو شـتـێکی کـوردسـتان، لەلامـان شـیـریـن و پـیـرۆزن. کوردسـتان نـیـشـتـمـانی یەکەمی ئـێـمەیە. زۆر خـۆشـمان دەوێـت و هـەمـیـشە لەبەرچـاو و لەنـاو دڵـمـان دایـە.

مـریـەم: هەموو ئەم قـسانەت تێگەیـشتم، ئەی ئەو خۆڵەی کوردستانت بۆ لەوێ داناوە؟

دایـکی: تا رۆژانـە بیـبـینین و هـەمیشە کوردستان لە بـیر و لە خەیـاڵ و لەبەرچاومانـدا بێت. کە ئەو خـۆڵەی کوردستان دەبینین، هەموو یادگارییەکان و جوانییەکانی کوردستان دێـنە بـەرچـاو و خـەیـاڵـمان.

مـریـەم (لە دوای کەمێک دامان و بیرکـردنەوە): دایکە گیـان، لە ئەمـڕۆوە، کوردسـتان نـیـشـتـمـانی یەکـەمی مـنـیـشە و خـۆشـم دەوێـت، ئـەو خـۆڵە جـوانـەشـم خـۆشـدەوێـت.

دایـکی (لە باوەشی کرد و سی و چوار ماچی کرد): دەمخـۆش کچـە ژیـر و زیـرەکەکەم.

مـژدەی ئەوەشـت دەدەمی، لە بەهـاردا، بـۆ جـەژنی نـەورۆز دەچـیـنەوە بۆ کوردسـتان.

مـریـەم ئـەم مـژدەیـەی دایـکی زۆر پـێـخـۆشـبوو