فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

منداڵێکی خاوەن پێداویستی

                             هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید

ھەرچــــەندە من خـاوەنی

پێداویـستی تـایبـــــەتم

بەڵام منــــیش وەک ئێوە

چــــالاک و بلیمــــــەتم

خاوەنی بەھــــرە و توانام

وەک منــــــداڵی ئاسـایی

ئاســـودە و بەختـــەوەرم

دەژیـــــــم بــــە دڵنیایی

وەک ئێـــوە ھــــەوڵدەدەم

وەک ئێوەش کۆشش دەکەم

ناخم پـــڕ لــــــە ھـــیوایە

تا بــە جوانی پێی بگــــەم

….

تــــا وەک منداڵانی تــــر

دەرکەوێ توانا و بەھـــرەم

پێداویســـتی تـــایبەتیم

زوو زوو بخــــەنە بەردەم

ئەوســــا دەزانـــن منیش

بۆ بەرزی گــەل و خـــاکم

چۆن لـــە ئاستی خۆمـەوە

مـرۆڤێکی چــــــــــالاکم