موهیب مەھابادی
شاعیر، ھەولێر
…………………
مـن بـه عـیشـقـی نـیشتـمانـم سـەردەمـێـکـە هـەڵـوەدام
هـاوڕێـیـان ئـێــوەش بــزانـن بـۆ خـەمـێـکـه هـەڵـوەدام
ئـەو خـەمـەی بـاسـی دەکـەم دەردی وڵاتـە، ئـەستـەمـە
پـڕ لـه ئـێـشـه نـاخـی مـن، بـۆ مـەرهەمـێکـه هـەڵـوەدام
مـەرهـەمـم یـەک بـوونـی کــوردسـتـانـه، ئــازادی گـەلـه
بـۆیـه چـەن وەخـتـه لـه داخــی عـالـەمـێکـه هـەڵـوەدام
ئـەو کـەسانەی مـیحنەتی مـیللـەت لە لایان نـیە گـرینگ
ئـاخ کـە بـۆ چـیـرۆکی خـاکم وەک شەمـێکـه هـەڵـوەدام
ئـەو شـەمـەم شـەوگـاری تـاریکی وەتـەن ڕووناک ئەکەم
تـاکـوو مـاوم بـۆ شـەکـاوەیـی پـەرچەمـێـکـه هـەڵـوەدام
ئــارەزوومــه ڕۆژێ ئــاڵـای کـــورد لـه دونــیــا هــەڵــدرێ
تـا بـە حـوبـبـی دڵ بڵـێـم هەر وەک مەمـێـکـه هـەڵـوەدام
ئەو مەمەی سەربەستی زێدە بەس موحیب زینی له ژین
بــەرزە ئــامـانـجــم کـە وا بـۆ بــەرهــەمـێـکـە هـەڵـوەدام . .

