فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

(بۆ قاز یا( قو..

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج

……………..
سەر خە سەر شانم
با پێکەوە سەما بکەین!
لە ئامێزی گومی شین
نێو کەژاوەی وەفا و ئەوین!
چەن خۆشە ستران بچڕین!
بۆ ھەواری جێژوانێ!
با ناڵەمان عەرش بگرێ!
بە سۆزی دڵ!؟
بیهەژێنێ سارا و دەریا و
چیا و دۆڵ و
دە گوێ گرە!؟
هاۆژینی ژین!
هەتا مابم هەر بە عەشقی
تووە دەژیم!
لە پاش مەرگت ژینم ناوێ !
لە سەرەی مەرگ و نەمان
دەڕۆمەوە یەکەم جێژوان
بە یادی تو و عەشقی پاک و
وەفای بێ گەرد!؟
دووەم ئاوازم دەچڕم!
تۆم بیر ناجێ
تا ڕۆح لە گیانم دەردەچێ!

 

30/11/25