فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکست

بۆ هـەر لایێک دەچم جێــگای ژوانی چۆڵ و کـــۆنەبیــــنم
باخی وشــک و گوڵی سیـس و بێــڕەنگ و بێـبــــۆنەبیـــنم

نابینم تۆسقاڵێـــــک بـــــزە ، گوڵ تینــــووە ، ڕەنگی کـــــزە
باخـــــەوانی بێـــئـــــەزموون و توڕە و گرژو مـــۆنەبیــــنم

هەورێـــــک بێت لەلای کۆســـاران ، ببارێنــێ تــــاوەبـــاران
دەترسم بەچـــاوی جاران، گەشـــەو نەشەی چــــرۆ نەبیـنم

بۆیە ناشێت لەگەڵ عام بم، سەرهەڵگرتووی ڕێگای شـام بم
جیاواز دەڕوانم ، دەمـهـەوێ خــۆر لەسەر ئاســــۆ نەبیــــنم

چەند پەستم لە ویشکەسـاڵی، هەزار هێندەش، لەتۆی خاڵی
فڕێـــیدە بـــــەرگی ناحـاڵی ، با بــەم بــەرگە تــــۆ نەبیـــنم

هەستە لەخــــەو، تێبکـــۆشە ، پۆشاکی زانـین بپــــــــۆشە
تێیهەڵدە چاویلکەی دزێـو ، بڵی : من هەم ، بـــــۆ نەبیــــنم ؟

نەتــڕوخێــنێ تــانەو تەشــەر ، نەتلەرزێنێ زەڕیـــنی کــــەر
بڵێ : هــــۆ خەڵکی بێخەبــەر ، مــن ئازادم چــــۆنەبیــــــنم

 

 

٢٠٢٥-۱۱-۱۷ دووشەممە